چۆن شەپۆل دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-20:06:00 - کۆدی بابەت: 2689
چۆن شەپۆل دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن شەپۆل دروست دەبێت؟

ئەگەر لەسەر دەریایەک دابنیشیت و کەش و هەوای دونیا پاک بێت، ئەوا شەپۆلی زۆر بچووک دەبینیت لەسەر ئاوەکەدا دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر دونیا زریانی لەگەڵدا بوو ئەوا دەبینیت شەپۆلەکان تیژ دەبنەوە، کەواتە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە شەپۆلی ئاو با دروستی دەکات.
وا بێت شەپۆل بریتییە لە ڕێگەیەک کە جۆرێک لە جۆرەکانی وزە تیایدا دەجوڵێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
دەبێت شەپۆلەکان بە وزەیەک یان هێزێک دەست پێ بکات و ''با''ش ئەو هێزە یان وزەیە لە ناو ئاوەکەدا.
کاتێک سەیری شەپۆلەکان دەکەین وا دەزانیت ئاوەکە بەرەو پێشەو دەڕوات، بەڵام ئەگەر پارچە دارێک بخەیتە سەر ئاوەکە، ئەوسا دەزانیت ئاوەکە بۆ پێشەوە نایەت، وەکو لە شەپۆلەکاندا دێتە پێش چاو.
بەڵکو پارچە دارەکە لە شوێنی خۆیدا ئەمدیو و ئەو دیو دەکات ''هەڵدەگەڕێتەوە'' لەگەڵ شەپۆلەکانی ئاوەکەدا.

کەواتە ئەو جۆرە جووڵەیە چییە کە لە شەپۆلدا ڕوودەدات؟
شەپۆلی ئاو بیرتییە لە وردیلەی ئاوی بەرز بووەوە و دابەزیو، جوڵەکان بەرەو کەناری ئاوەکە دێن، بەڵام وردیلەکانی ئاو لەگەڵیدا نایەن. نموونەی ئەوەش: ئەگەر پەتێک سوڕ دەیت دەتوانیت جۆرێک لە شەپۆل بە دەوری پەتەکەدا دەکات، بە بەرزکردنەوە و نزم کردنەوەی پەتەکە.


سەرچاوەکان



1667 بینین