ئاو چۆن دەگۆڕێت بۆ بەستەڵەک؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-26-23:37:00 - کۆدی بابەت: 2699
ئاو چۆن دەگۆڕێت بۆ بەستەڵەک؟

ناوه‌ڕۆك

ئاو چۆن دەگۆڕێت بۆ بەستەڵەک؟

ئەگەر سەرنجت دابێت لە گۆماوێک یان دەریایەک یان ڕووبارێک لە دۆخی بەستندا، دەبینین چینێک لە بەستەڵەک بەسەر ئاوەکەوە دروست دەبێت.
ئایا دەزانیت ئەگەر هەموو ڕووبار و گۆماو و دەریاکان لە بنەوە تا سەر بیبەستایە، ئەوا زۆر شتی گرنگ لە ژیانی ئێمەدا بە جۆرێکی تر دەبوو.
ئەو ڕووداوە نەک هەر دەبووە هۆی گۆڕانی ئاو و هەوا، بەڵکو هەرچی ئەو زیندەوەرانەش لە ئاودا دەژیان لەناو دەچوون. 
کەواتە چۆن ئاوی گۆماوێک دەگۆڕێت بۆ بەستەڵەک؟

کاتێک هەوا لەسەر گۆماوێک سارد دەبێتەوە، چینی سەرەوەی ئاوەکە سارد دەبێتەوە، ئەم ساردییەش وا دەکات ئاوی ساردی سەرەوە لە ئاوی گەرمی ژێرەوە قورستر بێت. ئەمجا ئاوە ساردەکەی سەرەوە دادەبەزێت بۆ خوارەوە و ئاوە گەرمەکەی ژێرەوە سەردەکەوێت بۆ سەرەوە.
ئەم کردارە بەردەوام دەبێت تا هەموو ئاوی گۆماوەکە، دەگاتە پلەی گەرمای ٤ی سەدی، بەڵام بەردەوام پلەی گەرما هەر بەرەو دابەزین دەچێت، کاتێک چینی سەرەوەی ئاوەکە، لە چوار پلەی سەدی ساردتر دەبێتەوە، ئەوا لە سەرەوە دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی هەر ئاوێک بگاتە ژێری ٤ پلە سوکتر دەبێتەوە.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چینی سەرەوە لە ئاوەکە دەست بە بەستن بکات، کاتێک پلەی گەرما لە خاڵی بەستندا دەبێتە سفری سەدی یان لە ژێری سفرەوە کریستاڵە وردەکان دەست بە یەکگرتن دەکەن. هەر کریستاڵێکیش شەش تیشک یان خاڵی هەیە، کاتێک یەک دەگرن، بەستەڵەک دروست دەکەن، بەو جۆرە پلێتێک لە بەستەڵەک لەسەر ڕووی ئاوەکە بە دیار دەکەوێت.
هەندێک جار بەستەڵەکەکە پاک و بێگەردە و هەندێک جاریش تەڵخە، هۆی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر کاتێک، ئاو دەیبەستێت بڵقێکی ورد لە هەوا لێیەوە دەردەچێت و بە دەوری کریستاڵەکەوە دەنووسێت. هەرچەندە ژمارەی کریستاڵەکان زیاد بکات، ئەوە بڵقەکە لە ناووە دەمێنێتەوە، بۆیە بەستەڵەکەکە تەڵخ دیار دەدات.
بەڵام کاتێک ئاوی ژێر بەستەڵەکەکە ڕێدەکات، ئەوا بڵقە هەوا بچووکەکان هەموویان لە شوێنێکدا کۆ دەبنەوە، بۆیە بەستەڵەکەکە بە ڕووی دیار دەدات.
کاتێک ئاو دەیبەستێت قەوارەکەی نۆ بەرامبەر دەکشێت، هەر لەبەر ئەوەشە لیتر ئاو یان لیتر بەفری ڕەقت دەداتێ و لە زستانیشدا زۆرجار بۆری ئاو ڕادێتەری ئۆتۆمبێلەکان کە ئاوەکەی ناویان دەیبەستێت، دەتەقن.


سەرچاوەکان



682 بینین