کێ ئەنسۆلینی دۆزیەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-13:32:00 - کۆدی بابەت: 2708
کێ ئەنسۆلینی دۆزیەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ئەنسۆلینی دۆزیەوە؟

ئەنسۆلین بۆ چارەسەری شەکرە بەکار دێت، کاتێک مرۆڤ تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت تێکچوون لە لاشەیدا دروست دەبێت، ئەو ئەنسۆلینە بەرگری دەکات و لە بەکارهێنانی نیشاستە و شەکر بۆ بەرهەم هێنانی وزە
لە لەشی مرۆڤدا غودەیەکی گەورە هەیە ناوی پەنکریاسە، ماددەیەک دروست دەکات پێی دەڵێن ئەنسۆلین، کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ سوتاندنی نیشاستە و شەکر لە لەشدا.
ئەو لاشانەی کە تووشی شەکرە دەبن یان ڕێژەیەکی تەواو لە ئەنسۆلین دروست ناکەن، یان ئەو ئەنسۆلینەی دروستی دەکات، بەکاری ناهێنێت.
ئەگەر نەخۆشی شەکرە بە بێ چارەسەر بمێنێتەوە ئەوا نەخۆشەکە، هەست بە تینوویەتییەکی زۆر دەکات و کێشی کەم دەبێتەوە و لاواز دەبێت، دەشێت ئەنجامی نەخۆشییەکە بێ هۆشی و مردن بێت. دوای ئەوە کە ئەنسۆلین دروست کرا، ئەبێت ئەو موزاعەفاتانە لە ئێستادا لە هیچ کەسێکدا ڕوو نەدات، ئەگەر نەخۆشی بە شەکرە توشبوو ڕۆژانە ئەو ئەنسۆلینە دەست کردە وەربگرێت.
نەخۆش دەتوانێت بەهۆی لێرانی ئەنسۆلین بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ژیانێکی ئاسایی بژیت، زانایان لە کۆندا زانیویانە کە ئەنسۆلینی دەست کرد چارەسەرە بۆ توش بووانی نەخۆشی شەکرە، بەڵام کێشەیان ئەوە بوو نەیان دەزانی چۆن ئەو ئەنسۆلینە لە لاشەی گیاندارێکی ساغ دەربهێنن.
پزیشک و زانای کەنەدی ''فرەدریک گرانت بانتینگ'' لە دایک بووی ساڵی ١٨٩١، لە ئێوارەی یەکێک لە ڕۆژەکاندا، کە خەریکی ئامادە کردنی وانەیەک بوو لەسەر پەنکریاس، کوت و پڕ هەستی کرد کە دەتوانێت ئەو ئەنسۆلینە لە لاشەی گیاندارێک دەربهێنێت. بۆیە چوو بۆ زانکۆی تۆرنتۆ و داوای لە بەڕێوبەری تاقیگە گەورەکەی زانکۆ کرد، یارمەتی بدات بۆ ئەنجامدانی بیرۆکەکەی. بەڕێوبەریش کە ناوی ''پرۆفیسۆر ۆجن هاکلۆد'' بوو، ڕێگەی دا بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک هەرچی کەل و پەلی تاقیگەکەیە بەکار بهێنێت.
لە مانگی ئایاری ١٩٢١دا بە یارمەتی پزیشکێکی گەنج بە ناوی ''شارلز بێست'' فرەدریک دەستی بە تاقی کردنەوەکان کرد. هەردووکیان شەو و ڕۆژ بێ پسان ئیشیان کرد، تا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا توانیان یەکەمین ئەنسۆلین لە پەنکریاسی سەگێک دەربهێنن. لە مانگی کانونی دووەمی ١٩٢٢دا، دوای تاقی کردنەوەیەکی زۆر، توانیان ئەو ئەنسۆلینە دەرهێنراوە، بدەن لە منداڵێک کە تووشی نەخۆشی شەکرە هاتبوو و خەریک بوو دەمرد، بە لێدانی ئەنسۆلینەکە هەر زوو تەندروستی باش بوو، نەخۆشەکانی تریش کە ئەو دەرزیەیان لێ دەدرا چاک دەبوونەوە، بەوەش هەنگاوێکی گرنگ لە جیهانی پزیشکیدا نرا.


سەرچاوەکان



1117 بینین