چۆن خۆت لە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات دە‌پارێزیت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-20:44:00 - کۆدی بابەت: 2723
چۆن خۆت لە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات دە‌پارێزیت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆت لە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات دە‌پارێزیت؟

شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات زۆر بڵاوە‌ لە‌ پیاواندا و لە‌ ھە‌ر شە‌ش پیاو یە‌كێكیان لە‌ تە‌مە‌نێك تووشی دە‌بێتە‌وە‌، بە‌ڵام دە‌توانرێت لە‌گە‌ڵ لابردنی لووە‌كە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت، بە‌و مە‌رجە‌ی زوو دیاری بكرێت و بڵاو نە‌بووبێتە‌وە‌ و بە‌پێی ئامارە‌كان بە‌و شێوە‌ دە‌توانرێت ٩٠٪‏ی نە‌خۆشییە‌كە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت.
شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات تە‌نیا كاریگە‌ری بۆسە‌ر تە‌ندروستی لە‌شی پیاو نییە‌، وە‌ك ئازار لە‌كاتی میزكردن و چالاكی سێكسی و چالاكییە‌كانی تریش، بە‌ڵكو بە‌و ھۆیە‌وە‌ كاریگە‌ری بۆسە‌ر توانای لایە‌نی سێكسیان ھە‌یە‌ لایە‌نی دروونیشیان دە‌شێوێنێت.
ڕە‌نگە‌ لە‌ نیشانە‌كانی زوو میزكردن و كە‌مە‌كە‌م ھاتنە‌ دە‌رە‌وە‌ی میز بە‌ لاوازی و دە‌ركە‌وتنی خوێن لە‌ میز و ئازار لە‌ ژێرە‌وە‌ی پشت بێت، ھە‌روە‌ھا دە‌ركە‌وتنی پە‌ڵە‌ی خوێن لە‌ناو سپێرم و بە‌زە‌حمە‌ت گە‌یشتن بە‌ فرێدانی تۆو، بە‌ڵام شارە‌زایان دە‌ڵێن كە‌ بە‌ چارە‌سە‌ركردنی توانا سێكسییە‌كان دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ دۆخی جاران، بە‌تایبە‌تی لە‌گە‌ڵ چاودێری پزیشكی باش.
شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات بە‌ ھاوشێوە‌ی جۆرە‌كانی تری شێرپە‌نجە‌ مایە‌ی ترس و نیگە‌رانییە‌، سە‌رە‌ڕای چە‌ندان توێژینە‌وە‌ كە‌ ڕە‌نگە‌ ئە‌نجامی دژبە‌یە‌ك لە‌و بارە‌وە‌ بدركێنن، بە‌ڵام ڕێگە‌یەكی دیار بۆ خۆپاراستن لێی نییە‌، بە‌ڵام پزیشكان ئە‌و ڕێنماییانە‌ دە‌دە‌ن بە‌ پیاوان كە‌ ڕە‌نگە‌ سوودی ھە‌بێت:
ــ سیستمێكی خۆراكی تە‌ندروست، واتە‌ سیستمێكی كە‌مچە‌وری و پڕ لە‌ میوە‌ و سە‌وزە‌، واتە‌ دوور كە‌وتنە‌وە‌ لە‌ چە‌ورە‌كانی وە‌ك گۆشت و ڕۆن و سپیە‌مە‌نی وە‌ك شیر و پە‌نیری چە‌ور و خواردنی ڕۆنی ڕووە‌كی.
ــ كێشێكی نمونە‌یی لە‌ش، ئە‌وانە‌ی قە‌ڵە‌ون زیاتر تووشی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات دە‌بنە‌وە‌، بۆیە‌ پێویستە‌ وە‌رزش بكە‌یت و سیستمێكی خۆراكی تە‌ندروست پیڕە‌و بكە‌یت.


سەرچاوەکان



1007 بینین