یەکەم گەل کە مۆمیای بەکار هێنا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-22:15:00 - کۆدی بابەت: 2742
یەکەم گەل کە مۆمیای بەکار هێنا

ناوه‌ڕۆك

یەکەم گەل کە مۆمیای بەکار هێنا

میسرییە کۆنەکان بڕوایان وابوو، دوای مردنیان زیندوو بوونەوەیەکی تر هەیە. هەروەها بڕواشیان وابوو ڕۆح وەکو باڵندەیەکە لە شێوەی دەم و چاوی مرۆڤدا. کە دەتوانێت بە ڕۆژ بفڕێت و لە شەودا بۆ ناو گۆڕەکەی لە ترسی گیانە شەڕانییەکاندا.
لەبەر ئەوە بوو لاشەکەیان دەپاراست بۆ ئەوەی ڕۆحەکە بناسێتەوە و لە هەر گۆڕێکدا بێت. لەوەوە وشەی (مۆمیا) پەیدا بوو کە وشەیەکی عبریە بە مانای پاراستنی لاشە یان بە مۆم یان قیر دێت. زۆربەی مۆمیا کردنەکان بەهۆی مۆم و قیرەوە نەبون. بەڵکو بە خوێ دەپارێزران.
کاتێک ئەو خوێیە دەکرایە ناو لاشەکەوە شێی دەمژی و هەوای وشکی بیابانیش یارمەتی ئەوەی دەدا. دوای ئەوە لاشەکە وشک دەبووەوە. دەیانشۆرد و بە مادەی (ڕاتینج) کە مادەیەکی کەتیرەییە و لە دار دەردەهێنرێت، دەیان شێلا دوای ئەوە لاشەکەیان بە سەدان قوماشی کەتان دەپێچایەوە.
٣٠٠٠ ساڵ پێش زاین میسرییەکان مردووەکانیان بە شێوەی لول لە لمی بیابانە گەرمەکاندا دەشاردەوە. لمەکەش لاشەکانی دەپاراست.
دوای ئەوە بە چەندین ساڵ کەسایەتییە گرنگەکان لە گۆڕی بە بەرد دروست کراودا یان ئەهراماتی گەورەدا دەنرانە گۆڕ. بەڵام ئەهرامات و گۆڕە بەردینەکان وەکو لمی بیابانەکان وشک نەبوون. بۆیە پێویستی کرد هونەری مۆمیا کردنیان پەرە پێ بدرێت. 
لە دەوروبەری ١٥٠٠ پێش زایندا، لاشەکان دەخرانە نێو بەرگێکی لکێنەر کە زۆر جوان بۆیاخ کرابوو. دوای ئەوە تابوت لەسەر هەمان شێوە دروست کرا.
میسرییە کۆنەکان باوەڕیان وابوو هەندێک گیانلەبەر پیرۆزن، بۆیە ئەو ئاژەڵانەشیان وشک دەکردەوە لە گۆڕستانی تایبەت بە ئاژەڵاندا دەنێژران.


سەرچاوەکان



748 بینین