بۆچی ناتوانین بفڕین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-10:10:00 - کۆدی بابەت: 2924
بۆچی ناتوانین بفڕین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ناتوانین بفڕین؟

ئێمە ناتوانین وەکو باڵندە بفڕین، لەبەر ئەوەی باڵمان نییە! بەڵام وشەیە قەناعەتی تەواومان پێناکات، ئەی ئەگەر باڵێکی دەستکرد لە خۆمان ببەستین ئایا دەتوانین بفڕین؟
کەواتە باڵندەکان چۆن دەفڕن؟
باڵندەکان بێگومان بە یارمەتی باڵەکانیان دەفڕن. هەروەها کێشیشیان زۆر سووکە. سەرەڕای ئەوەش تورەکە و گیرفانی هەواییان هەیە وایان لێ دەکات سوکتر بن. ئێسکە سوکەکانیشیان خاڵێکی ترە، لەگەڵ شێوە بەلەمییەکی لەشیدا کە وای لێدەکات خێراتر بفڕێت، لەبەر ئەوە هەوا بەرنگاری کەمترە لە بەرامبەر لەشە شێوە بەلەمییەکاندا.
کاتێک باڵندەیەک باڵەکانی لێک دەدات. هەواکە پاڵدەنێت بۆ خوارەوە و خۆیشی بەرز دەبێتەوە. بۆ سەرەوە. ئێمە لەبەر ئەوەی لاشەمان لە لاشەی تورەکە و گیرفانی هەواشمان نییە. ماسولکەکانیشمان بە گوێرەی لەشمان بەهێز نییە. بۆیە ناتوانین بە باڵی دەستکردیش بفڕین.
ئەو باڵندانەی لاشەیان سوکترە دەتوانن، ئاسانتر بفڕن. بەڵام باڵندە لەش قورسەکان ڕووبەڕووی گەلێک سەختی دەبنەوە لە کاتی فڕیندا.
بۆ نموونە: قەل و تاوس ناتوانن بەرز بفڕن، ووشتر مورغ و بەتریقیش کە دوو باڵندەی لەش قورسن هەر ناتوانن بفڕن. بەڵکو تەنها دەتوانن ڕێبکەن.
کەواتە ئەگەر باڵی دەستکردیش ببەستین هەر ناتوانین بفڕین.


سەرچاوەکان



632 بینین