نزگەرە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-06-10:14:00 - کۆدی بابەت: 3006
نزگەرە

ناوه‌ڕۆك

نزگەرە

کاتێک کەسێک توشی نزگەرە دەبێت بۆ ئەوەی لەبیری ببەینەوە، پێی دەڵێین قسەت بە فڵان وتووە یان شتێکت دزیوە. هەندێکی تر دەڵێن ئەو کەسەی توشی نزگەرە دەبێت بە نهێنی شتێکی خواردووە!
بەڵام ئەم قسانە هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ شتێکی ئاڵۆز لە نزگەرەدا نییە. نزگەرە کرداریکی خۆنەویستە لاشە پێی هەڵدەستێ بۆ پاراستنی خۆی. لێرەوە ئەو پرسیارە دروست دەبێت بۆچی توشی نزگەرە دەبین؟
پەردەیەک هەیە لە نێوان سنگ و گەدەدا پێی دەوترێت (حجاب الحاجز) کاتێک هەوا دەمژین، پەردەکە دادەبەزێت و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر گەدە. لەبەر ئەوەی هەردوو سی پڕی لە هەوا دەبێت. کاتێک هەناسە دەدەین (حجاب الحاجز) بەرز دەبێتەوە و هەوا لە سییەکانمانەوە دێتە دەرەوە.
بەم جۆرە ئەو پەردەیە بەردوام دادەبەزێت و بەرز دەبێتەوە بێ ئەوەی هیچ دەنگێک دەربکات. ئەو پەردەیە وەکو پەستێنەرێک کاردەکات. بەڵام لە هەندێک کاتدا و لە ئەنجامی دروست بوونی گازت و ترشی زۆر لە گەدەدا دەوروژێت و لە پڕێکدا دەچێتە یەک بۆیە ئەو هەوایەی دەچیت بۆ سییەکان دەبێتە ڕێگێک ئەو دەنگە ناخۆشە دەردەکات کە پێی دەڵێن ''نزگەرە''.
ئەم کردارە کەواتە ڕێگەیەکە، لاشە هەوڵ دەدات لە ڕێگەیەوە ئەو گازات و خۆزاکە ناباشانە کە لە گەدەدایە بنێرێتە دەرەوە. بۆ ئەوەی کرداری هەناسەدان بێ بەربەست بێت.
هاتنەیەکی (حجاب الحاجز) لە ئەنجامی خواردنەوە یان بونی ئاوسانێک لە نزیکیەوە دەبێتە هۆی نزگەرە. باشترین ڕێگە بۆ وەستاندن نزگەرە، خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی ساردە. لەبەر ئەوەی ئاوی سارد هەڵچوونی (حجاب الحاجز) دادەمرکێنێت و ئەویش جموجۆڵی ئاسایی خۆی دەست پێدەکاتەوە. هەروەها دەتوانین بە هەناسەدان بۆ ماوەیەکی کورت نزگەرە نەهێڵین. نزگەرە هەندێک جاریش بە بینین شتی ترسناک لادەچێت. بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ  نەوەستایەوە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەین.
لەو حاڵەتەدا پزیشکان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن، ئۆکسجینێک هەڵمژین کە ڕێژەی ٥ بۆ ١٠٪ دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی تێدا بێت.


سەرچاوەکان



1346 بینین