بۆچی خەو دەبینین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-21:57:00 - کۆدی بابەت: 3051
بۆچی خەو دەبینین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی خەو دەبینین؟

با لە هۆکارەکانەوە دەست پێ بکەین کە وامان لێ دەکات خەو نەبینین، خەوەکانمان لە دونیایەکی ترەوە نایەت. هەموو خەوەکانمان پەیوەندیان بە سۆزەکانمان و ترسەکانمان و حەز و پێویستی و بیرکردنەوەکانمانەوە هەیە. بەڵام شتێکی (دەرەکی) دەشێت کار لەوە بکات کە بە خەو بیبینین. ئەگەر یەکێکمان برسی بێت یان ماندوو بێت یان هەست بە سەرما بکات، ئەوا لە خەودا خەو بەو شتانە دەبینێت. ئەگەر لێفەکەی لاچوو لە شەوێکی ساردی زستاندا ئەوا خەو بەوەوە دەبینێت کە لەسەر شاخێکی بەفراویە. ماوەی ئەو خەوەی کە مرۆڤ کە لە شەودا دەیبینێت بە زۆری سەرچاوەکەی ئەو تاقی کردنەوەیە کە لە ڕۆژدا پێیدا تێپەڕ دەبێت. لەبەر ئەوەیە (ناوەڕۆکی) خەو لە شتێکەوە دێت کە کار لەو کەسە بکات لە کاتی خەوتنیدا وەکو (سەرما یان ژاوەژاو یان ناڕەحەتی و هتد...) هەروەها تاقیکردنەوەکان و گرنگیەکان و ئارەزووەکانیشی دەگرێتەوە کە لە ڕابردوودا هەیبووە. لەبەر ئەوە لە منداڵ زیاتر خەو بە پەپولە و باڵندەکانەوە دەبینێت. ئەو منداڵانەی لەوان گەورەترن خەو بە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە دەبینن، برسیەکان بە خواردنەوە، سەربازان بە وڵات و خێزانەکانیانەوە زیندانیان بە ئازادیەوە. بۆ ئەوەی بزانن لە کاتی خەوتندا چی ڕوو دەدات چۆن پێداویستی حەزەکانتان تێکەڵ دەبێ لە خەودا ئەمەش بەسەرهاتی یەکێک لە تاقی کردنەوەکان:
پیاوێک خەوتبوو بە پارچەیە لۆکە پشتی دەستیان سڕی، خەوی بینی کەوا لە نەخۆشخانە دایە و خۆشەویستەکەی سەردانی دەکات و بە تەنیشتیەوە دانیشتووە و دەستی دەشێلێت!
ئەوانەی زۆر پسپۆڕن لە شیکردنەوەی دەروونی لێکۆڵینەوەی تایبەت بەو هۆیانە وا دەکات مرۆڤ خەو ببینیت، بەو شتانەوە و تەفسیر کردنی، تەفسیر هەموو کەسێک بۆ خەو وەرناگرێت. بەڵام ئەو تەفسیرانە دەروازەیەکی گرنگە بۆ تێگەشتنی مەسەلەکە. ئەوان بڕوایان وایە خەو بریتیە لە تەعبیرە جیاوازەکانی مرۆڤ کە بۆی جێ بە جی نابێت واتە خەو ڕێگەیەکە بۆ جێ بە جێ بوونی حەزەکانی مرۆڤ بە پێی ئەم بیردۆزەیە، قەدەغە لێکراوەکانمان لە خەودا بۆ جێ بە جێ دەکات.


سەرچاوەکان



1337 بینین