مافی ڤیتۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-16:05:00 - کۆدی بابەت: 3350
مافی ڤیتۆ

ناوه‌ڕۆك

مافی ڤیتۆ

دەستەواژەی مافی ڤیتۆ دەركەوت لە ساڵی 1945 لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی ڤیتۆ بەخشراوە بە 5 لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان كە لە 15 ئەندام پێكهاتووە، كە دابەش دەكرێن بۆ دووبەش، یەكەمیان ئەندامە هەمیشەییەكانن كە ژمارەیان 5 ئەندامە، هەروەها ناهەمیشەییەكان كە ژمارەیان 10 ئەندامە، ئەندامە ناهەمیشەییەكان دووساڵ جارێك دەگۆڕدرێن لەڕێگەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، كە هەڵبژاردنیان بەپێی توانایانە بۆ هێشتنەوەی ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی.

چەمكی مافی ڤیتۆ

ڤیتۆ وشه‌یه‌كى لاتینیه‌, به‌واتاى "من ڕێگه‌ ناده‌م" دێت، مه‌به‌ست له ‌ڤیتۆ ڕێگرى كردنى به‌رپرسێكه‌ له‌ بڕیارێك, كارێكى فه‌رمى یان یاسایى، مافی ڤیتۆ مافێکە کە ڕێگە دەدات بە ڕازینەبوون لەسەر هەر بریارێک کە پێشکەش دەکرێت بەبێ ئەوەی هۆکاری ناڕەزایەتییەكە بوترێت، تەنها 5 ئەندام مافی ڤیتۆیان هەیە كە بریتیین لە: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانن.

ڤیتۆ لەڕووی یاساییەوە ئەو دەسەڵاتەیە كە بەخشراوە بە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان كە پێی دەتوانن ڕێگری لەهەر بڕیارێك بكەن كە لە بەرژەوەندییان نییە، ئەمەش بە دەنگدانی نەرێنی دەبێت، چونكە ئامادەنەبوون لە دەنگدانەكەدا هەژمار ناكرێت.

مێژووی مافی ڤیتۆ

مافی ڤیتۆ بەكارهێنرا لەگەڵ دامەزراندنی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1945، لەسەرتای دامەزراندنییەوە ئەم وڵاتانە مافی ڤیتۆیان بەكارهێناوە: مۆسكۆ 120 جار ڤیتۆی بەكارهێناوە، بەریتانیا 32 جار ڤیتۆی بەكارهێناوە كە هەندێك جار لەگەڵ ویلایەتە یكگرتووەكاندا ڕێككەوتووە و هەندێك جار لەگەڵ فەرەنسا یان لەگەڵ هەردووكیان، فەڕەنسا 18 جار، چین 5 جار، هەروەها ویلایەتە یەكگرتووكان 77 جار مافی ڤیتۆی بەكارهێناوە كە 36 جار بۆ پاراستی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل بووە.

هۆكاری زۆر بەكارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن مۆسكۆوە دەگەڕێتەوە بۆ یارمەتیدانی ڕۆژئاوا لە جەنگی جەهانی دووەمدا، هەروەها ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 54 بڕیاری هەڵوەشاندووەتەوە كە 36 بڕیاریان بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل بووە، لەوانە داواكردن بووە لە ئیسرائیل بۆ كشانەوە لەو ناوچانەی كە لە فەڵەستینی داگیركردبوو لە ساڵی 1967، یان مافی ڤیتۆی بەكارهێنا بۆ ئیدانە نەكردنی ئیسرائیل لە سوتانی (مسجد الأقصى).

بنەمای مافی ڤیتۆ

یاسای ڤیتۆ یان یاسای ڕێككەوتنی زلهێزەکان ئەوەیە کە هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران تەنیا یەک دەنگی هەیە، جێبەجێکردنی هەر بریارێک لەسەر بابەتێك پێویستی بە نۆ دەنگ هەیە، دەنگی ئەندامە هەمیشەییەکان دەبێت لە نێویاندا هەبێت و دوا بڕیار بۆ ئەم ئەندامانە دەگەڕێتەوە، چونكە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەرکی سەرشانیانە، هەروەها ئەو دەوڵەتانەی كە ناكۆكیان هەیە ناهێڵرێت دەنگ بدەن.

مافی ڤیتۆ دژی ڕێسا دیموکراتییەکانە، چونكە دەوڵەتە هەمێشەییەكان بە شێوەیەكی دیموكراتییانە هەڵنەبژێردراون، هەروەها دەنگدان بەپێی زۆرینەی دەنگ ناكرێت، مافی ڤیتۆ ڕێگەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان خۆشكردووە بۆ پاراستی ئیسرائیل لەو تاوانانەی كە ئەنجامیداوە بەرامبەر فەڵەستین وەك داگیركردن و كوشتنی دانیشتوانەكەی هەروەها لەو سزایانەی كە بە سەریدا دەسەپێنرێت.

لەم 10 ساڵەی دواییدا دەنگی نێودەوڵەتی هەیە كە داوای فراوانكردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و گۆڕینی سیستەمی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن، ئەوەش لەڕێگەی زیادكردنی وڵاتی تر وەك: ئەڵمانیا، بەڕازیل، ژاپۆن. هەروەها هەندێك دەنگی كە هەن كە داوای لابردنی مافی ڤیتۆ دەكەن و پشت ببەستن بە ڕێگەیەكی دیموكراسییانەتر، چونكە زۆربەی وڵاتەكان تەنها لەبەرژەوندی خۆیان بڕیار دەدەن.


سەرچاوەکان

1552 بینین