ناوهڕۆك
بۆ بەهێزبوونی شت وەرگرتن و لەبیر نەچوونەوە
بۆ ئەوانەی مەزاج ساردن و ناتوانن شت لەبەر بکەن لەدوای هەر ژەمێک کەمێک کەوەر بخۆ یان تۆوەکەی بجوو، زمانە چۆلەکە و زەنجەفیل و ڕازیانە و هەلیلەی کابولی هەمووی وورد بکە و تێکەڵی بکە و بە نەبات شیرینی بکە و ڕۆژی سێ جار بە کەوچکی چا لێی بخۆ، خواردنی زمانی پەپووسلێمانە (هد هد) بۆ ئەوانەی مەزاج ساردن و شتیان لەبیردەچێت، خواردنی ئەم مرەبایانە (هەنجیر، شەقاقل، نارنج، گێزەر، بەهێ)، وە سکنجبین لەگەڵ پیاز، خواردنی فڕوج و باڕۆکە و گۆشتی بەرخ، خواردنی نۆک بە دارچین، وە خواردنی شتە مەزاج گەرمەکان وە نابێت خواردنی مەزاج سارد بخوات و نابێت بە ئاوی سارد خۆی بشوات، نابێت سەری تەڕ بکات و بای لێبدات.
سەرچاوەکان
407 بینین