زیانەکانی نینۆکی درێژ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-11-06:22:00 - کۆدی بابەت: 5280
زیانەکانی نینۆکی درێژ

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی نینۆک

نینۆک بەشێکە لە پۆشەرە کۆئەندام کە خوێنی پێ ناگات، بەشەکانی تری ئەم کۆئەندامە پێکهاتووە لە (موو، پێست) نینۆکەکان لە بنەڕەتدا پێکهاتوون لە کیراتین کە پڕۆتینێکی گەورەیە لە پێست و موودا.
نینۆکەکان پێکهاتوون لە (ماتریکس) کە لەژێر چینێکی پێستیدایە بەناوی (cuticle) و لە (بێخی نینۆک)ـەوە کە ناوچەیەکی شێوە هیلالیە لەوێوە گەشە دەکەن 

چەند زیانێکی نینۆکی درێژ

گەرچی درێژکردنەوەی نینۆک جوانە بۆ جوانی دەستەکان و بۆیەکردنی لە بۆنە جیاوازەکاندا، بەڵام ئەم کارە زیانی خۆی هەیە، وەک:

  • بەهۆی زۆری کۆبوونەوەی جۆرەها میکرۆب لە ژێر نینۆکەکەدا لەوانەیە تووشی چەندەها هەوکردن ببیت.
  • نان خواردن بە نینۆکی زۆر درێژەوە کە پڕە لە میکرۆب لەوانەیە ببێتە هۆی جۆرەها نەخۆشی.
  • کاتێک نینۆکت دەدات لە شتێک زوو دەشکێت و ئازارێکی زۆری زۆرە.
  • کاتێک دەست دەجوڵێنیت بەهۆی نینۆکتەوە لەوانەیە زیان بگەیەنیت بە خۆت و کەسانی تر و برینداریان بکەیت.
  • دەبێتە کێشە لەکاتی نووسیندا.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەی نینۆک درێژ دەکەن

  • نینۆکت جوان پاک بکەرەوە بەتایبەت دوای کارکردن بەماددەی پیس.
  • بۆ هەندێک کار بەکاری مەهێنن وەک پەنجە کردن بە لوتدا.
  • پێش ئەوەی باخەوانی بکەیت و دەست بخەیتە ناو خۆڵەوە ژێر نینۆکت پڕکە لە سابوون تا دووربێت لەوەی خۆڵی تێبچێت.
  • لە ساڵێکدا مانگێک یان سێ مانگ پشوو بدە بە نینۆکت و بەهیچ شێوەیەک بۆیەی لێمەدە.
  • نەرمکەرەوەی لێو بەهەمان شێوە بۆ نینۆکەکانیش زۆر سودی هەیە بەکاریبهێنە.


سەرچاوەکان



946 بینین