دەوالی قاچەکان

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-17-22:58:00 - کۆدی بابەت: 5379
دەوالی قاچەکان

ناوه‌ڕۆك

نە‌خۆشی دە‌والی قاچە‌كان

نە‌خۆشی دە‌والی قاچە‌كان بە‌ یە‌كێك لە‌ نە‌خۆشییە‌ باوە‌كان دادە‌نرێت، دە‌والی قاچە‌كان (Varicose Veins) خوێنی ھە‌ڵئاساو و پێچ خواردووە‌ لە‌سە‌ر پێست دە‌ردە‌كە‌وێت، بە‌ڵام بە‌زۆری لە‌ قاچە‌كاندا باوە‌، یە‌كێك لە‌ سادە‌ترین شێوە‌كانی دە‌والی بە‌ تۆڕی ملوولە‌ی خوێن (Spider Veins) ناودە‌برێت، كە‌ تووشی ملوولە‌كانی خوێن (Capillaries) دە‌بن كە‌ بچووكترین خوێنھێنە‌‌رە‌كانی جە‌ستە‌ن، زۆربە‌ی كات تۆڕی ملوولە‌ی خوێن لە‌سە‌ر ڕووخسار و قاچە‌كاندا دە‌ردە‌كەوێت، ھە‌ندێك كات ھیچ زیانێكیان نییە‌.

ھۆكارە‌كانی دە‌والی قاچە‌كان 

ملوولە‌كان زمانە‌‌یان ھە‌یە‌ كە‌ بە‌یە‌ك ئاڕاستە‌ كاردە‌كە‌ن و ڕێگری لە‌ خوێن دە‌كات بگە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ دواوە‌ و ناچاری دە‌كات كە‌ بە‌ ئاڕاستە‌كە‌ی بە‌رە‌و دڵ بڕوات، پێویستە‌ تێبینی ئە‌وە‌ بكرێت كە‌ زمانە‌كان‌ لاواز دە‌بن كاتێك كە‌ ملوولە‌كانی خوێن دیوارە‌كە‌یان لە‌دە‌ست دە‌دە‌ن سە‌رە‌ڕای كشان و جیڕییان، كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌ڕانە‌وە‌ی خوێن بە‌ ئاڕاستە‌ی پێچە‌وانە‌ و كۆیان دە‌كاتە‌وە‌ لە‌ نێو ملوولە‌كانی خوێندا كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ڵئاوسان و فراوان بوونیان، لە‌ ڕاستیدا قاچە‌كان زۆتر مە‌ترسی تووشبوونیان بە‌ دە‌والی ھە‌یە‌ بە‌ھۆی ھێزی كێشكردنە‌وە‌ كە‌ ھۆكارە‌ بۆ قورسی ڕۆشتنی خوێن بە‌ ئاڕاستە‌ی دڵ، وە‌ پێویستە‌ تێبینی ئە‌وە‌ بكرێت كە‌ ھە‌ر حاڵە‌تێك فشار لە‌سە‌ر سك دروست بكات ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی دە‌والی، ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ش گرنگترین ئە‌و ھۆكارانە‌ن كە‌ دە‌بنە‌ ھۆی دە‌والی: 

١- بە‌ساڵاچوون: ملوولە‌كانی خوێن جیڕیان لە‌دە‌ست دە‌دە‌ن لە‌گە‌ڵ بە‌ساڵاچووندا، كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی لاوازیی زمانە‌كان، كە‌ پاشان ڕێگە‌ بە‌ خوێن دە‌دات كە‌ بگە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ دواوە‌ لە‌ جێی ئە‌وە‌ی كە‌ بە‌رە‌وە‌ دڵ بڕوات.

٢- دووگیانی: ئافرە‌تان ئە‌گە‌ری توشبو‌ونیان بە‌ دەوالی ھە‌یە‌ لە‌ كاتی دووگیانیدا، ھە‌روە‌ھا چوونی خوێن لە‌ قاچە‌كانە‌وە‌ بە‌ ئاڕاستە‌ی دڵ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، و زیادبوونی پە‌ستان لە‌سە‌ر خوێنبە‌رە‌كانی ناوچە‌ی حە‌وز بە‌ھۆی گە‌ورە‌ بوونی كۆرپە‌لە‌وە‌ لە‌ منداڵداندا، ھە‌روە‌ھا گۆڕان لە‌ ئاستی ھۆرمۆنە‌كان لە‌ كاتی دووگیانیدا دە‌بێتە‌ ھۆی كشانی دیواری خوێنھێنە‌‌رە‌كان، كە‌ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ دە‌والی قاچە‌كان زیاتر دە‌كات، پێویستە‌ تێبینی ئە‌وە بكرێت‌ دە‌والی كە‌ بە‌ھۆی دووگیانی دروست دە‌بێت لادە‌چێت لە‌ دوای (٣ بۆ ١٢) مانگ دوایی منداڵبوون و پێویستی بە‌ ھیچ چارە‌سە‌رێكی پزیشكی نابێت.

٣- سێكس: ئافرە‌تان زیاتر ھە‌لی توشبوونیان بە‌ دە‌والی قاچە‌كان ھە‌یە، ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی گۆڕان لە‌ ھۆرمۆنە‌كان كە‌ پێش سووڕی مانگانە‌ ڕوودە‌دات، یان دوای وە‌ستانی سوڕی مانگانە‌، كە‌ ئە‌م گۆڕانكارییانە‌ دە‌بنە‌‌ ھۆی كێش كردنی دیواری ملوولە‌كانی خوێن، ھە‌روە‌ھا خواردنی چارە‌سە‌ری گۆڕینی ھۆرمۆن و حە‌بی ڕێگری لە‌ دووگیان بوون مە‌ترسی توشبوون بە‌ دە‌والی قاچە‌كان زیاتر دە‌كات.

٤- قە‌ڵە‌وی: كێشی زیادە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی فشار لە‌سە‌ر ملوولە‌كانی خوێن.

٥- وە‌ستان یان دانیشتن بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر: وە‌ستان یان دانیشتن بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگری كردن لە‌ جووڵانی خوێن.

٦- پێشینە‌ی خێزان: مە‌ترسی توشبوون بە‌ دە‌والی قاچە‌كان زیاتر دە‌بێت ئە‌گە‌ر یە‌كێك لە‌ ئە‌ندامانی خێزانە‌كە‌ تووشی ئە‌م نە‌خۆشییە‌ بووبێت.

نیشانە‌كانی دە‌والی قاچە‌كان

یە‌كێك لە‌ نیشانە‌كانی دە‌والی قاچە‌كان دە‌ركە‌وتنی خوێنھێنە‌رە‌كانە‌‌‌ بە‌ ڕە‌نگی مۆری تۆخ یان شین لە‌ خوار پێستە‌وە‌، و ھە‌ڵئاوسانی پاژنە‌ی پێ و قاچە‌كان بە‌تایبە‌ت لە‌ دوای دانیشتن یان وە‌ستان بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر، لە‌گە‌ڵ ھە‌ست كردن بە‌ قورسی و ئازار لە‌ قاچە‌كاندا و ھە‌ست كردن بە‌ گرژبوون و ترپە‌ تێیدا، ھە‌ندێك كات توشبوو ھە‌ست بە‌ خووران دە‌كات لە‌ خوار قاچ و پاژنە‌ی پێدا، كە‌ ھە‌ندێك كات پشكنینی ھە‌ڵە‌ی بۆ دە‌كرێت كە‌ ئە‌مە‌ درووست بووە‌ بە‌ھۆی وشكی پێستە‌وە‌، لە‌ ڕاستیدا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكرێت لە‌كاتی دروستبوونی ھە‌ریە‌كێك لە‌م نیشانانە‌:

١- گە‌شە‌كردنی ھۆكارە‌كان كە‌ كاریگە‌ریی ھە‌بێت لە‌سە‌ر ژیانی ڕۆژانە‌ یان گۆڕانی ئە‌و ڕە‌نگی پێستە‌ی كە‌ دە‌والی قاچە‌كان دادە‌پۆشێت، یان تووشبوون بە‌ خوێن بە‌ربوون یان قڵیشان یان برین، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ دە‌والی ئە‌گزیما (Stasis dermatitis)، كە‌‌ دە‌بێتە‌ ھۆی توشبوون بە‌ ھە‌وكردنی پێست یان برینی قاچ بۆ ماوە‌یە‌كی درێژخایە‌ن لە‌ ئە‌گە‌ری نە‌بوونی چارە‌سە‌ر.

٢- دە‌ركە‌وتنی (دە‌والی) قاچە‌كان بە‌ ڕە‌نگی سوور، یان ھە‌ست كردن بە‌ گە‌رما یان ئازار لە‌ كاتی دە‌ستدان لێی، بە‌ھۆی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ ھە‌وكردنی خوێنھێنە‌ر (Phlebitis) كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی مە‌ینی درێژخایە‌نی خوێن لە‌ ملوولە‌كاندا.

٣- زیان‌ گە‌یاندن بە‌ دە‌والی قاچە‌كان و ھاتنە‌ دە‌رە‌وە‌ی خوێن لێیان.

چارە‌سە‌ری دە‌والی قاچە‌كان

حاڵە‌تە‌ سووكە‌كان لە‌ دە‌والی قاچە‌كان پێویستیان بە‌ چارە‌سە‌ری پزیشكی نییە‌، بە‌ڵكو توشبوو دە‌توانێت خۆی گرنگی پێبدات و چارە‌سە‌ری بكات لە‌ ڕێی چارە‌سە‌ر لە‌ ماڵە‌وە‌، ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ چە‌ند چارە‌سە‌رێكی (دە‌والی) قاچە‌كانن: 

١- خۆپاراستن: ھە‌ندێك ڕە‌فتار ئازاری دە‌والی قاچە‌كان كە‌م دە‌كە‌نە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا ڕێگری لە‌ خراپتر بوونی حاڵە‌تە‌كە‌ دە‌گرێت، وە‌ ئە‌م ڕە‌فتارانە‌ ڕاھێنانی وە‌رزشی و لە‌دە‌ستانی كێش و دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ پۆشینی جلوبە‌رگی تە‌سك و دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ وە‌ستان یان دانیشتن بە‌ پێوە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌خۆ دە‌گرێت.

٢- لە‌ پێكردنی گۆرە‌ویی دە‌والی: لە‌ پێكردنی گۆرە‌ویی دە‌والی بە‌ یە‌كە‌م چارە‌سە‌ر دادە‌نرێت پێش چوونە‌ سە‌ر چارە‌سە‌رە‌كانی دیكە‌، وە‌ دە‌توانرێت لە‌ دە‌رمانخانە‌كاندا دە‌ست ‌بكە‌وێت بێ ئە‌وە‌ی پێویستی بە‌ ھیچ ڕە‌چە‌تە‌یە‌ك ھە‌بێت، كە‌ ئە‌م گۆرە‌وییانە‌ یارمە‌تیی ماسوولكە‌كانی قاچ  دە‌دات بۆ پاڵنانی خوێن بە‌رە‌و سە‌رە‌وە‌ لە‌ ڕێگە‌ی پە‌ستان كردن لە‌ سە‌ریان بە‌ ھێواشی، وا ئامۆژگاری دە‌كرێت كە‌ بە‌ درێژایی ڕۆژ لە‌پێ بكرێت، لە‌گە‌ڵ بە‌رزكردنە‌وە‌ی قاچە‌كان چە‌ند جارێك لە‌ ڕۆژێكدا بۆ ماوە‌ی (١٠ بۆ ٢٠) خولە‌ك، وە‌ جێی سە‌رنجە‌ كە‌ چە‌ندین جۆری ھە‌یە‌ كە‌ جیاوازیان ھە‌یە‌ لە‌ جۆر و ئاستی ئە‌و پە‌ستانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ر قاچە‌كان دروستی دە‌كات.

٣- خواردنی دە‌رمانی دژە‌ ھە‌وكردن: دە‌كرێت ئە‌م دە‌رمانانە‌ بە‌كاربھێنرێت بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازار و ھە‌ڵئاوسان، وە‌ لە‌و دەرمانانە‌: ئە‌سپرین (Aspirin)، و ئیبۆپڕۆفین (Ibuprofen)، كە‌ پێویستیان بە‌ ھیچ ڕە‌چە‌تێك نییە‌.

٤- چارە‌سە‌ری پزیشكی: لە‌ حاڵە‌تێكدا گە‌ر نە‌خۆش وە‌ڵامێكی نە‌بێت بۆ ئە‌و چارە‌سە‌رانە‌ی سە‌رە‌وە‌ ئە‌وا لە‌وانە‌یە‌ پزیشك یە‌كێك لە‌م چارە‌سە‌رانە‌ی بۆ پێشنیار بكات: 

١- چارە‌سە‌ر لە‌ ڕێیی ڕە‌ق كردنە‌وە‌ (Sclerotherapy): ئە‌مە‌ بە‌ ڕێگایە‌كە‌ی كاریگە‌ر دادە‌نرێت ئە‌گە‌ر ھاتوو بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕاست جێبە‌جێ بكرێت، كە‌ گیراوە‌كە‌ لە‌ ڕێی دە‌رزی لێدانە‌وە‌ دە‌كرێتە‌ نێو دە‌والی قاچە‌كان كە‌ قە‌بارە‌یان بچووكە‌ یان مامناوە‌ندە‌،‌ ملوولە‌كان دادە‌خات و ڕێگریان لێدە‌كات لە‌ گواستنە‌وە‌ی خوێن، لە‌ تە‌كنە‌لۆژیایی پێشكە‌وتوودا دە‌رزی كە‌فی ڕە‌قكە‌ر (Foam sclerotherapy) بە‌كاردە‌‌ھێنرێت بۆ داخستنی ملوولە‌ گە‌ورە‌كان و تۆڕی ملوولە‌ی خوێن.

٢- چارە‌سە‌ر لە ‌ڕێی لە‌یزە‌رە‌وە‌: ئە‌م ڕێگایە‌ بۆ چارە‌سە‌ری ملوولە‌ بچووكە‌كان و بە‌كاردە‌ھێنرێت، كە‌ ڕووناكی بە‌ شێوە‌ی كۆمە‌ڵ ئاڕستە‌ی ملوولە‌كانی خوێن دە‌كات، كە‌ ھۆكارە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ملوولە‌كانی خوێن بە‌ ھێواشی نە‌مێنن.

٣- قە‌ستە‌ر بە‌ بە‌كارھێنانی شە‌پۆلی ڕادیۆیی یان لە‌یزە‌ر: ئە‌م ڕێگایە‌ بە‌كاردە‌ھێنرێت بۆ دە‌والییە‌ گە‌ورە‌كان، كە‌ قە‌ستە‌رە‌كە‌ دە‌خرێتە‌ نێو دە‌مارە‌كانی خوێنە‌وە‌ و گە‌رم دە‌كرێت لە‌ڕێی لە‌یزە‌ر یان شە‌پۆلی ڕادیۆیی، كە‌وا گە‌رمییە‌كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌ناوبردنی مللولە‌كە‌ و داخستنی.

٤- بە‌ستنی دە‌ماری ناو خوێن و لێكردنە‌وە‌ی: لە‌م ڕێگایە‌دا دەمارە‌كان دە‌بە‌سترێن پێش ئە‌وە‌ی ببە‌سترێنە‌وە‌ بە‌ خوێنھێنەرە قوڵە‌كانە‌وە‌ و پاشان لێكردنە‌وە‌ی لە‌ ڕێی كوونی بچووكە‌وە‌.

٥- بڕینی دە‌مار: ئە‌م ڕێگایە‌ دە‌مارە‌ بچووكە‌كان لادە‌بات لە ‌ڕێی زنجیرە‌یە‌ك كون لە‌ پێستدا.

٦- نە‌شتە‌رگە‌ریی لە ‌ڕێی نازۆرە‌وە‌: ئە‌م ڕێگایە‌ لە‌ كاتی گە‌شە‌كردنی نە‌خۆشییە‌كە‌ بە‌كاردێت، وە‌ قاچە‌كان ڕووبە‌ڕووی برین دە‌كاتە‌وە‌، وە‌ كامێرای ڤیدیۆ دە‌كرێتە‌ نێو قاچە‌كان بۆ پیشاندانی دە‌والی دە‌مارە‌كان، پاشان ئە‌م ملوولانە‌ لە‌ڕێی كونی بچووكە‌وە‌ لادە‌برێن.


سەرچاوەکان



4894 بینین