کەڵەشاخ لە کاتی پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-14-14:45:00 - کۆدی بابەت: 5884
کەڵەشاخ لە کاتی پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی

ناوه‌ڕۆك

سوودی کەڵەشاخ لە کاتی پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی

کەڵەشاخ چارەسەر و بەسوودە بۆ دەرکردنی ژەهر و نەمان و کەمکردنەوەی ئازار بەهۆی پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی، لەوەرزە گەرمەکاندا، زەیندەوەری ژەهراوی وەک (مار، دووپشك، زەردەواڵە، هتد..) زۆر دەبن، ئەگەری پێوەدانی بەمرۆڤ هەیە ئەم زیندەوەرە ژەهراویانە، پێوەدان و گازلێگرتنی هەندێ جۆری زیندەوەری ژەهراوی کاریگەری زۆر خراپی دەبێت بۆ تەندروستی ئەو کەسە، بۆیە خێرا دەبێت چارەسەری سەرەتایی بۆ بکرێت.

ژەهر چییە؟

پێی دەوترێت (ئاخوو، ژەهر، ژار، زەهر، میناک) ژەهرێکە کە بڕژێتە ناو خانەی زیندەوەرەوە، باری خانە تێکدەدات یان لەناوی دەبات، هەندێک ژەهر کاریگەی خێرای هەیە و هەندێکی تر کاریگەری لەسەرخۆی هەیە.

جۆرەکانی ژەهر

  • ژەهری ڕووەکی وەک قارچک.
  • ژەهری زیندەوەری وەک مار و دووپشک.
  • ژەهری دەستکردی وەک کیمیایی.

کەڵەشاخی فریاکەوتن چییە؟

کەڵەشاخی فریاکەوتن لەکوردەواری خۆمان پێی دەڵێن کەڵەشاخی لەناکاو، واتا لەناکاو زیندەوەرێکی ژەهراوی وەک مار و دووپشک گازی لێبگرێت و پێیەوە بدات، کەڵەشاخی فریاکەوتن ئەنجام دەدرێت.

لە حاڵەتی گازگرتنی مار و دووپشک یان هەر جۆرە زیندەوەرێکی ژەهراوی بێت و زیانی هەبێت، کەڵەشاخی فریاکەوتنی بۆ ئەنجام دەدرێت، دوور لەشوێنی گازلێگرتنەکە گرێ دەدرێت بە پارچە پەڕۆیەک، پاشان لەسەر شوێنی پێوەدانەکە دەبێت ڕووشاندنێکی قوڵی بەقەد (٣ تا ٤ تا ٥) ملیم ببڕدرێت، دوای ئەوە کووپی کەڵەشاخ لەسەر شوێنی گازلێگرتنەکە دادەگرین و دەیکێشین تا ژەهرەکە رابکێشێت و بلەرێنێ و قفڵی بکات، بۆ ئەوەی لە لەشدا بڵاونەبێتەوە.

لەو پێنج ناوچەیە کەڵەشاخی فریاکەوتن ئەنجام دەدرێت کەپێی دەڵێن خاڵی کۆماندۆ (سی 7 کۆلۆن 4 پەردەی دڵ 6 گەدە 36 دیۆ 26).

لەکۆندا گەر کەسێک زیندەوەرێکی ژەهراویی گازی لێبگرتایە، فریاکەوتنی سەرەتایی بەوە بۆ دەکرا، کەسێک دەمی خۆی دەخستە شوێنی گازلێگرتنی و هەڵیدەمژی، بەمەش زۆر جار  مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی ئەو کەسە دروست دەبوو، ئەو کەسەی یارمەتی و فریاکەوتنی سەرەتایی ئەنجام دەدا بۆ پێوەدانی زیندەوەرێکی ژەهراوی، لەکاتی هەڵمژینی شوێنی گازلێگرتنەکە، مەترسی هەیە ژەهرەکە بجێتە ناو دەمیەوە، ڕەنگە ئەو کەسەش ژەهراوی ببێت.

بۆیە ئەنجامدانی کەڵەشاخی فریاکەوتن داهێنانێکی نوێیە و دانانی کووپی کەڵەشاخ لەسەر شوێنی گازلێگرتن جیاوازیەکی زۆر و پێشکەوتنێکی زۆری تێدایە لەگەڵ سەردەمی کۆندا، چونکە ئەو کەسەی زیندەوەری ژەهراوی گازی لێدەگرێت تەنها بەدانانی کووپی کەڵەشاخ لەسەر شوێنی پێوەدانەکە ژەهرەکە بەتاڵ دەکرێت.

ئەو کەسەی کەڵەشاخی فریاکەوتن، ئەنجام دەدات دەبێت خول و ڕاهێانی کردبێت و شارەزایی هەبێت و خۆی فێرکردبێت، ناکرێت لەخۆیەوە ئەنجامی بدات، دەبێت ڕێنماییەكانی پزیشكی بۆ حاڵەتی پێوەدان جێبەجێ بكرێت، ئەم كارە مانای ئەوە نیە لەكاتی پێویست زوو سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن نەکرێت.

تێبینی: بەوە نەوەستن کەوا کەڵەشاخی فریاکەوتنی بۆ کراوە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا سەردانی نەخۆشخانە بکات لە بەشی فریاکەوتن، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی لەشی لە ژەهراوی بوون و دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو بریندارە.

سوودی کەڵەشاخ بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان

كەڵەشاخ سوود و کاریگەریەکی زۆر هەیە، بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان و ژەهراوی بوون بەهۆی گازلێگرتن و پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی، هەر جۆرە زیندەوەرێکی ژەهراویش بەقەد قەبارە و ژەهری خۆی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی و جەستەی ئەو کەسە.

ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە چەند هەنگاوێک دەبێت لەسەر یەک بکرێت، لەو خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد، کەڵەشاخ چارسەر و بەسودە بۆ پاکردەنەوەی جەستە لەماددە ژەهراوییەکان و سوڕی خوێن چالاک دەکات و ناهێڵێت خوێن خەست ببێتەوە لەلەشدا، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

چارسەری سروشتی بۆ پێوەدانی زیندەوەری ژەهراوی چییە؟

  • سرکەی سێو یان ئاوی سیر و پیاز بدرێت لەشوێنی پێوەدانەکە، ئەگەر برین بێت و ببێتە هەستیاری، زەیتی خروعی لێ بدرێت ڕۆژانە و بە سرکەی سێو بشۆردرێت و دابپۆشرێت بە لۆکە یا لەزگەی پزیشکی.
  • ئەگەر شوێنی گازلێگرتنەکە توشی ئاوسان و هەوکردن بووبێت پێوسیتە زالوو (زێروی) بۆ بەکاربێت.
  • خواردنی خورما حەوت دەنک، خواردنی ئاوی زەم زەم ڕۆژانە سێ ژەم یەک پەرداغ، نیو سەعات پێش نان خواردن، خواردنی زەیتی ڕەشکە ڕۆژانە یەک کەوچکی چای، خواردنی سیر و هەنگوینی ئەسڵی بەیەکەوە ڕۆژانە یەک کەوچک نیو سەعات دوای نان خواردن، یا خواردنی هەنگوین و ڕەشکە بەیکەوە نیو سەعات پێش نان خواردن، سێ ژەم یەک کەوچکی خواردن لە سرکەی سێوی سەوز بکاتە پەرداغێکی ئاو و بیخواتەوە.
  • دەرزی ئاژنین چارەسەر و بەسودە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتینی ئازار لەدەورووبەری گازلێگرتنی زیندەوەری ژەهراوی، دەرزی ئاژنینی بۆ ئەنجام دەدرێت ئازار شکێنکی زۆر باشە لەچەند خاڵێک دیاریکراو و یا لەنزیک گازلێگرتن دەرزی ئاژنینی بۆ دەکرێت، ئەو نەخۆشیانەی بە دەرزی ئاژنین چارەسەر دەكرێن وەك ئازارە درێژخایەنەكان و نەخۆشی فەقەراتی پشت و ئازاری جومگەكان و سەر و نەخۆشی شەقیقە و نەخۆشیە دەروونیەكان و ماندوبون و ڕەبۆ و هەستیاری و هەوكردنی درێژخایەن وەك هەوكردنی گیرفانەكانی لوت و سنگ  و كۆئەندامی هەرس وبرینی گەدە و دوانزە گرێ و تێكچونی ڕیخۆڵەكان و تەمەڵی جگەرو پەنكریاس و سك چون و قەبزی درێژخایەن، ماوەی چارەسەر بە دەرزی ئاژنین پشت دەبەستێت بە نەخۆشەكە و ماوەی نەخۆشیەكە و ئەو چارەسەرەی پێشتر وەریگرتوە، بەشێوەیەكی گشتی 4 بۆ 5 دانیشتنی دەوێت هەندێك جار تێپەڕ دەكات بۆ بیست ئەوەش لەكاتی نەخۆشیەكی درێژخایەن و كەم چارەسەر.
  • وەرزشکردن بەپێی توانای نەخۆشەکە وە ڕۆیشتن بە پێ ڕۆژانە یەک سەعات یا نیو سەعات.

تێبینی: کەڵەشاخ و زالوو و گیادەرمانی هەر جۆرە چارەسەرێکی سروشتی تر دەبێت لەژێر چاودێری ئەو کەسانە چارەسەری سروشتی دابندرێت، کەوا هەر یەکە و بەجۆرێک لەبواری خۆیدا پسپۆڕە و شارەزایە، هەر جۆرە چارەسەرێک بۆ پێوەدانی زەیندەوەری ژەهراوی دابندرێت، دەبێت کاریگەری و سوودی هەبێت بۆ ڕوون بوونەوی خوێن و ڕێگربێت لەخەست بوونەوەی خوێن، وە لاشە پاک بکاتەوە لەماددە ژەهراوییەکان. پێوەدانی زەیندەوەری ژەهراوی کاریگەری خراپی هەیە بۆ خەستبوونەوی خوێن و لاشە ژەهراوی دەکات، بۆیە هەر یەک لەو چارەسەرانەی باسمان کردن بەسوودن بۆ ڕوونکردنەوەی خوێن و پاک کردنەوەی جەستە لەماددە ژەهراوییەکان.

ئاگاداریەکی گرنگ

هەمیشە لە ناوماڵ و لە سەیران و سەفەردا پێوسیتە پێداویستیەکانی کەڵەشاخت لەگەڵدا بێت، زۆر بەسودە، بە تەنها و بەخێرایی  كوبەكە بخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەكەو بە پەمپەكە ڕابكێشرێت خێرا ژەهرەكە ڕادەكشێتە دەرەوە و دەكرێت بە شاشێکی پزیشکی یا پارچە لۆکەیەک یا قوماشێك لا ببرێت.

ئەگەر لە حاڵەتێك ئەم پەمپ و كوپە  لەبەردەست نەبوو بۆ ئەوەی زۆر بە زوویی ژەهرەكە دەربهێنێت دەكرێت پیاڵە یا پەرداخ  بەكاربهێنرێت ئەویش بە خستنە ناوی پارچەیەك لۆكە یان دەسڕی كاغەز، ( ئەگەر هەبوو لێدانی كەمێك كحولی پزیشكی وە بخرێتە ناو پیاڵەكە یان پەرداخەکە، سوتاندنی و دانانی لەسەر شوێنی پێوەدانەكە و دەسبەجێ ئاگرەكە دەكوژێتەوە و گۆشتەكە ڕادەكێشرێت بۆ ناو پیاڵەكە و ژەهرەكە  دێتە دەرەوە.  

سەرچاوەکان

  • الحجامة التشخیصية
  • الجامع فی علم العلاج بالحجامة 
  • (العلق الطبي والریاضة) نووسینی دکتۆر احمد حلمی صالح 
  • (حجامة الطواری) نووسینی حسن بن المدن 
  • (الحجامة الاکادیمیة) نووسینی دکتۆر عبد المومن القشلق٠
  • (الموسوعة الشاملة فی الحجامة) نووسینی مصطفی ئادەم
  • (کتاب الطب الصینی) نووسینی محمد یوسف شهاب
  • (فیزیولوجیا العلاج بالابر الصینة) نووسینی وضاح محمد طاووش
  • (موسوعة الطب البدیل) نووسینی محمد محمود عبداللە
  • (الصیدلیة الخضراء) نووسینی دکتۆر جیمس 
  • (التداوی بالاعشاب والنباتات الطبيعة) نووسینی اندرو شوڤاليیه
  • (التداوی بالاعشاب) نووسینی دکتۆر حسان جعفر


سەرچاوەکان



1504 بینین