وەرزەکانی ساڵ

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-20-15:25:00 - کۆدی بابەت: 5903
وەرزەکانی ساڵ

ناوه‌ڕۆك

وەرزەکان

وەرزەکان بەهۆی لاربوونەوەی تەوەرەی زەوی و سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا دروست دەبن، لە زۆربەی کەلتوورەکاندا بە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاواوە، ساڵ بە شێوەیەکی گشتی دابەش بووە بەسەر چوار وەرزدا. ئەوانیش:

لەبەرئەوەی ساڵ 12 مانگە، هەر وەرزێک نزیکەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، هەرچەندە بەروارەکانی کاتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی وەرزەکان بە دوو شێواز دیاری دەکرێن.

دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ

بە گوێرەی کەشناسی، وەرزەکان لە یەکەم ڕۆژی مانگەکانەوە دەست پێدەکەن ئەمەش دوو هێندەبوونی کەش و وەرزگۆڕین لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە لە نیوەگۆی باکووردا، وەرزی بەهار لە 1ی ئازارەوە دەست پێدەکات هەتا 31ی ئایار و وەرزی هاوین لە 1ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات هەتا 31ی ئاب و وەرزی پایز لە 1ی ئەیلولەوە دەست پێدەکات هەتا 30 تشرینی دووەم، وەرزی زستانیش لە 1ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێ دەکات هەتا 28ی شوبات.

بە گوێرەی زانستی گەردوون، کات و بەرواری دوو هێندەبوونی کەش و وەرزگۆڕین بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی سەرەتا و کۆتایی وەرزەکان، بۆ نموونە وەرزی بەهار کاتێک دەست پێدەکات کە خۆر لە هێڵی ئیستواوە دەچێت بۆ نیوەگۆ و شەو و ڕۆژ هەمان درێژیان هەیە، وەرزی هاوین لە کاتی وەرگەڕانی هاوینە دەست پێدەکات "درێژترین ڕۆژی ساڵە"، وەرزی پایزیش کاتێک دەست پێ دەکات کە خۆر بەسەر هێڵی ئیستواوەیە و شەو و ڕۆژ هەمان درێژیان هەیە کە بە پایزە هاوکاتی دەناسرێت، وەرزی زستان لە کاتی هەڵگەڕانی زستانانەی گۆی زەوی دەست پێ دەکات "کورتترین ڕۆژی ساڵە"، بەمەش سەرەتای هەر وەرزێک کۆتایی وەرزەکەی پێش خۆی دیاری دەکات.

بەگوێرەی زانستی گەردوون، وەرزەکان لە نیوەگۆی باشووردا پێچەوانەی وەرزەکانی نیوەگۆی باکوورن، بۆ نموونە وەرگەڕانی هاوینە سەرەتای دەست پێکردنی هاوین دیاری دەکات لە نیوەگۆی باکووردا، بەڵام سەرەتای زستانە لە نیوەگۆی باشووردا، هەمان یاسا بەسەر وەرزەکانی تریشدا جێبەجێ دەکرێن.

هەروەها بە گوێرەی کەشناسیش وەرزەکان لە نیوەگۆی باشوور پێچەوانەی وەرزەکانی نیوەگۆی باکوورن، بەهار لە 1ی ئەیلولەوە دەست پێدەکات و لە 30ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت، هاوین لە 1ی کانوونی یەکەم دەست پێ دەکات و لە 28ی  شوبات کۆتایی دێت، وەرزی پایزیش لە 1ی ئازارەوە دەست پێ دەکات و لە 31ی ئایار کۆتایی دێت، هەروەها زستانیش لە 1ی حوزەیرانەوە دەست پێ دەکات و لە 31ی ئاب کۆتایی پێ دێت، وەرزەکان بە پێی وڵاتەکان دەگۆڕێت و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە


سەرچاوەکان



4662 بینین