نەخۆشی کەڕووی نان (کەڕووی زێ)

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-22-15:24:00 - کۆدی بابەت: 5995
نەخۆشی کەڕووی نان (کەڕووی زێ)

ناوه‌ڕۆك

کەڕووی نان چییە؟

میکرۆبی کەڕووی نان بە شێوەیەکی گشتی خۆی دەبینێتەوە لە کەڕووی زێ کە میکرۆبێکە هۆکارەکەی کەڕووە و دەبێتە هۆی هاندان و دەردانی دەردراوی زۆر و خورانێکی زۆر لە ناوچەکانی زێ و بەشی دەرەوەی مێیە کۆئەندامی زاوزێ، هەروەها پێشی دەوترێت نەخۆشی هێلکەدانی زێ، ئەم کەڕووە توشی ٣ ئافرەت دەبێت لە کۆی هەموو ٤ ئافرەتێکدا لە قۆناغێکی ژیانیاندا، هەروەها جێی ئاماژەیە کە ئەم کەڕووە لە ڕێی سێکسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵام ئەگەری توشبوون بە کەڕووەکە لەگەڵ یەکەم چالاکی سێکسی ڕێکخراو زیاد دەکات، هەروەها هەندێک بەڵگە هەیە کە دەکرێت ئەم کەڕووە پەیوەندی بە دەمەوە هەبێت، ئەویش بەهۆی پەیوەندی سێکسی لەڕێی دەمەوە، دەرمانەکان بە باشی توانای چارەسەرکردنی هەوکردنەکانی کەڕووی نانیان هەیە. 

نیشانەکانی میکرۆبی کەڕووی نان

ئەو نەخۆشییانەی کە لە ڕێگەی وردیلەکانەوە توشی مرۆڤ دەبن زۆر زۆرن و جیاوازن بە پێی جیاوازی هۆکاری توشبوونەکان، هەر یەکەشیان بە جیاوازی نیشانەکانیان جیا دەکرێنەوە، لە گرنگترین نیشانەکانی توشبوون میکرۆبی کەڕووی نان کە توشی زێ دەبێت بریتین لە: 

  • دەردراوی زێی گوماناوی.
  • دەردراوی بۆن ناخۆش.
  • دەردراوی ڕەنگ ڕەساسی و سپی.
  • دەردراوەکان شێوەیان بە پەنیری ماڵەوە دەچێت.
  • خورانێکی زۆر لە ناوچەی زێ و کۆئەندامی زاوزێ. 
  • هەست بە وروژان و سوتانەوە لە ناوچەی توشبوو. 
  • هەست بە ئازار لەکاتی سەرجێیی.
  • هەست بە ئازار و سوتانەوە لەکاتی میز کردن.
  • سوربوونەوە و هاندراوی و ئازار لە زێ یان بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێ. 
  • ئاوسانی زێ.

ڕێگاکانی خۆپارێزی لە میکرۆبی کەڕووی نان بە شێوەیەکی سروشتی 

لەگەڵ ئەوەی دڵنیایی نییە لە هەبوونی ڕێگەیەکی گرەنتی کراو بۆ خۆپارێزی لە کەڕووی نان، بەڵام هەندێک ڕێکار ڕەنگە یارمەتیدەری کەمبوونەوەی توشبوون بێت بە کەڕووی زێ، پسپۆڕانی بواری ئافرەتان ئامۆژگاری دەکەن بە ئەنجامدانی:

  • دوورکەوتنەوە لە سەرئاوکردنی بەردەوام و دووبارە بەبێ هۆکار. 
  • بەکارنەهێنانی ئارەق لابەرەکانی ئافرەتان لە ناوچە هەستیارەکاندا یان لابەری ئارەق بە شێوەی خاولی تەندروست. 
  • پۆشینی جلوبەرگی ناوەوەی دروستکراو لە لۆکە یان ڕیشاڵە سروشتییەکانی تر. 
  • لەبەرکردنی جلوبەرگی ژێرەوەی تەنک.
  • شۆردنی جلوبەرگی ژێرەوە بە ئاوێکی گەرم بۆ لەناوبردنی وردیلەکان و لە نێویشیاندا کەڕووی نان. 
  • دوورکەوتنەوە لە جلی ژێرەوەی تەسک و گۆرەوی درێژ. 
  • پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکییەکی تەندروست و جۆراوجۆر. 
  • گۆڕینی جلوبەرگی تەڕ ڕاستەوخۆ، وەکوو جلەکانی هاتنە دەر لە گەرماو. 
  • خۆلادان لە گەرماوی پلەی گەرمی بەرز و حەوزی ئاوی گەرم. 
  • هەروەها ڕەنگە ئامۆژگاری بکەن بە بەکارهێنانی پڕۆبایۆتیک لە ڕێگەی دەم یان ناو زێ، ئەگەر ئافرەتەکە لە ساڵێکدا زیاتر لە سێ جار توشی کەڕووی زێ بوو. 
  • هەرکەسێک کە هەست بە نیشانەکانی توشبوون بە کەڕووی نان بکات پێویستە سەردانی پزیشک بکات لە پێناوی دەستنیشانکردنی ورد بە زووترین کات.


سەرچاوەکان



5129 بینین