کەڵەشاخ لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-24-19:18:00 - کۆدی بابەت: 6032
کەڵەشاخ لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

ئایا دروستە کەڵەشاخ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بکرێت؟

کەڵەشاخ (حیجامە) وەک دەرمان و چارەسەرێکی سروشتی و وەک سوننەتێکی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ نەخۆشی بەکاردێت و سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی سەردەم, زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە لە ڕوانگەی قورئان و فەرموودە ڕوونیان کردۆتەوە و حکومی شەرعیان لەبارەی کەڵەشاخ داوە بۆ ئەو کەسانەی کەڵەشاخ دەکەن بە ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزاندا.

کەڵەشاخ (حیجامە) دەرچوونی خوێنی قەتیسماوە لە لەشدا بە تایبەتی خڕۆکەی سوور و خڕۆکە سپیە لە کار کەوتووەکان و خانە بێ کەڵک و بەتەمەنەکان کەوا لە ژێر پێست دەنیشن و کەڵەکە دەبن, بۆیە بە هۆی نیشتنی ئەو خوێنەوە بە تایبەت لەنێوان شان و ملی لاشە کۆدەبێتەوە و دەنیشێت کەمێ بێتاقەت و بێهێز دەبیت فشاری زۆر لەسەر مێشک و دڵ دروست دەکات، بەهۆی بەرزە فشاری خوێن و چەوری زیانبەخشی خوێن و پێست بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ ئەو خوێنە قەتیسماوە دەردەچێت لە لەشدا، لاشە چالاکتر دەبێت و سوودی زۆری هه یە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی.

ئایا کەڵەشاخ ڕۆژوو دەشکێنێت؟ 

  • عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: «احْتَجَمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ صَائِمٌ»، ابن عەباس ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێت: پێغەمبەر ﷺ کەڵەشاخی دەگرت لەکاتێکدا بەڕۆژووش بوو.
  • (شهاب الزهری) ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص و عەبدوڵای کوڕی عومەر هەردووکیان کەڵەشاخیان دەگرت و بەڕۆژووش بوون صحيح، مصنف عبد الرزاق(۷٥٤۰).
  • پێغەمبەر ﷺ تێپەڕی بەلای پیاوێکدا کەڵەشاخی دەگرت، هەژدە ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان تێپەڕی بوو، پێغەمبەرﷺ فەرمووی (احتجم الحاجم والمحجوم) واته: ئەوەی کەڵەشاخی گرت و ئەوەی گەڵەذاخ دەکات ڕۆژوویان شکا، شێخی ئەلبانی ڕەحمەتی خودای لێبێت دەڵێت: ئەم حەدیسە سەحیحە بەڵام نەسخ بووەتەوەو کاری پێناکرێت [إرواء الغليل (٧٤/٤)].
  • شێخ بن باز دەڵێ کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێت و دروستە بیکات.
  • شێخ محمد ساڵح عوسەیمین دەڵێ کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێ.
  • ڕای زانایانیان و شەرعزانان دەفەرموون کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێت دروستە بکرێ دەڵێن ئەو فەرموودانەی باس لەشکانی ڕۆژوو دەکەن بە منسوخ داندراوون ئەمەش ڕای بەهێزی زانایانە، ئەویش (ئیمامی ابو حنیفە و ئیمام مالیک و ئیمامی شافیعی).
  • بەڵگەی زانایانی شەرعزان دەفەرموون پێغەمبەری خودا (صلی اللە عیلە وسلم) بە ڕۆژووبووە و کەڵەشاخی کردووە.
  • بەپێی بەڵگەکان کەڵەشاخ گرتن ڕۆژوو ناشکێنێت، خودای گەورە زاناترە.

کەڵەشاخ (حیجامە) گرتن لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا زانایان دەفەرموون سێ ڕەئی هەیە

  1. دروستە بیکات و ڕۆژووەکەی دروستە و ڕۆژووەکەی ناشکێ.
  2. مەکڕوهە واتا کەڕاهه تی هه یە لەبەر ئەوەی بێتاقەت و بێهێزی دەکات.
  3. ڕۆژووەکە دەشکێنێت چونکە دەڵێن بەڵگە هەیە کەوا پێغەمبەر (صلی اللە عیلە وسلم) دەفەرمووێت (افطر الحاجم و المحجوم) واتا ئەوەی کەڵەشاخ دەکات و ئەوەی کەڵەشاخیشی بۆ دەکرێ ڕۆژووەکەیان دەشکێ، شێخ محمد حسان دەڵێ ئەو فەرموودەیە نەسخە حکومی شەرعی لەسەر دانامەزرێ.

ئایا تەندروستە کەڵەشاخ بکرێت لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا؟

کەڵەشاخ گرتن لە مانگی ڕەمەزان هیچ بەڵگەیەکی شەرعی و زانستی پزیشکی ڕێگرنییە لە ئەنجام نەدانی، چونکە کەڵەشاخ چارەسەر و دەرمانێکی سروشتیە بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودێکی زۆر باشی هەیە، بە تایبەتیش لە مانگی ڕەمەزان لاشەی مرۆڤ گۆڕانکاری بایلۆژی و فسیۆلۆژی بەسەردێت، خانە بەتەمەنەکان و خڕۆکە سوور و سپیە لە کار کەوتووەکان لەنێوان شان و ملدا قەتیس دەمێنەوە و کۆدەبنەوە بەهۆی مانگی ڕەمەزانیشەوە خوێنەکە باشتر دەنیشێت، چونکە لاشەی مرۆڤ بێتاقەت و بێهێز دەبێت، جوڵەی مرۆڤ کەمتر دەبێتەوە لە ڕۆژانی تردا، سەرجەم خوێنی نیشتوو و قەتیسماو لە نێوانی شان و ملدا کەڵەکە دەبێت، بۆیە پێویستە کەڵەشاخ لە ڕەمەزاندا بکرێ و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نابێ.

ڕای خۆم وەک شارەزایەکی بواری کەڵەشاخ پێم باشە هه ندێک مەرج هەیە باسی بکەم و ڕاچاوی بکەین:

  • بۆ کەسێکی زۆر بێتاقەت و لاواز نابێت بکرێت تا دوای ڕۆژوو شکاندن.
  • بۆ کەسێک پاڵاپەستۆی خوێنی زۆر نزم بێت نابێت کەڵەشاخی بۆ بکرێت، چونکە هه ندێک جار دەبێتە هۆی  ڕشانەوەو ئیسهالبوون (سکچوون)ـی کەسەکە.

 بەڵام من پێم باشە گەر حاڵەتەکە زۆر زەروور بێت زۆر پێویست بێت، ئەو کات دەتوانێت بیکات لە ڕۆژدا زۆر ئاساییە، چونکە کەڵەشاخ چارەسەر و دەرمانە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، بەمەرجانەی ئاماژەم پێدان لەسەرەوە، دروستە بیکات بۆ حاڵەتی ئاسایش دروستە بیکات، کەڵەشاخ بۆ ئەوانەی بەڕۆژوو دەبن کاتێ کەڵەشاخیان بۆ کرا کەمێک بێتاقەت و بێهێز دەبن حاڵەتەکەش ئاساییە هیچ کێشەیەکی تەندروستی بۆ لاشەی مرۆڤ نابێ، ئەگەر کەسێکیش ویستی بیکات بەڵام بە ڕۆژ ئامادەنەبوو یا نایەوێ لە ڕۆژدا بیکات، دوایی ڕۆژوو شکاندن وا باشە چەند دەنکێک خورما بخوات و لەگەڵ پەرداخێک ئاو، ئە کات کەڵەشاخی بۆ بکرێت ئاساییە.


سەرچاوەکان



740 بینین