کەڵەشاخ لە ڕۆژە سوننەتەکان و نیوەی مانگی کۆچیدا 

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-31-03:47:00 - کۆدی بابەت: 6120
کەڵەشاخ لە ڕۆژە سوننەتەکان و نیوەی مانگی کۆچیدا 

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری و سوودەکانی کەڵەشاخ لە ڕۆژە سوننەتەکان و نیوەی مانگی کۆچیدا 

ڕۆژە سوننەتەکان یا نیوەی مانگی کۆچی بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ "حیجامە" باشترین ڕۆژن بۆ سوود وەرگرتن لێی بۆ چارەسەری نەخۆشی.

لە نیوەی مانگی کۆچی "مانگی ئاسمانی"ـدا واتە لە ١٥ مانگ بەسەرەوە، هێزی کێشکردنی زەوی زیاد دەکات و پێکهاتە و ماددەکانی ناوەوەی زەوی هەڵدەقوڵێت و شەپۆڵ و هێزی کارۆموگناتیسی و هێزی کارەبای کارلێک دەکات لەگەڵ لەشی مرۆڤ ئەمەش وادەکات لەشی مرۆڤ لەڕووی بایۆلۆژی و فسیۆلۆژی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤدا ڕووبدات، دەبێتە هۆی بەرزە فشاری خوێن بەو هۆیەوە بەرزە پەستانی دەروونی و جەستەی مرۆڤیش هاوسەنگی خۆی لەدەستدەدات و دەبێتە هۆی بەرزە فشاری خوێن و فشارێکی زۆر دروست دەبێت بۆ سەر دەروون و جەستەی مرۆڤیش گۆڕانکاری تێدەکەوێت لە ڕێرەوی خۆی دەردەچێت، توشی ژانەسەر و سەرگێژی بێتاقەتی و خەواڵویی و خەوزڕان و قەلەقی دەروونی و کزی چاو و تێکچوونی ڕەنگ و ڕووخسار دەبێت.

ئیعجازێکی زانستی پزیشکی ئەوەی سەلماندووە کەوا پێغەمبەر محەمەد (صلی اللە عیلە وسلم) ڕۆژە سوننەتەکانی دیاری کردوون بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ فەرموویەتی: باشترین و چاکترین ڕۆژ بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ ڕۆژانی (١٧، ١٩، ٢١ )ی مانگی کۆچی یە کەوا شیفای لەگەڵدایە، یان بەڕۆژووبوون لە نیوەی مانگی کۆچی کە پێی دەڵێن ڕۆژە (سپیەکان) کە دەکاتە ڕۆژانی (13، 14، 15)ی هەموو مانگێکی کۆچی، کە تێیدا بەڕۆژووبوون خێر و پاداشتێکی گەورەی هەیە.

بۆیە پەیامبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی ئەو سێ ڕۆژە بەڕۆژووبوون تێیدا جگە لەخێر و پاداشت سوودێکی تەندروستی باشی هەیە بۆ جەستە و لاشەمان زانستی پزیشکی سەردەمیش ئەوەی سەلماندووە، ڕۆژە سپیەکان سوننەتە ڕۆژووگرتن تێیدا، هەروەها خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەسەر یەک بەهۆی ڕۆژگرتنەوە چارەسەرێکی سروشتی و زۆریش بەسوودە، چونکە وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کە هێزی کێشکردنی زەوی زیاد دەکات و کارلێک دەکات لەگەڵ لەشی مرۆڤ، وادەکات هاوسەنگی لەدەست بدات، بەهۆی بەرزە فشاری خوێنەوە تەواوی لاشەی مرۆڤ بێ هێز و کەم چالاک دەبێت و نەخۆش دەکەوێت یان زۆر جاریش دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.

کەڵەشاخ و ڕۆژگرتن بەیەکەوە لە نیوەی مانگی کۆچیدا باشترین چارەسەری پزیشکی سروشتین بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، لەڕۆژە سپیەکاندا لە ناو مانگی کۆچیدا کە دەکاتە ڕۆژانی (13، 14، 15) تێیدا بەڕۆژووبیت، وە لەڕۆژانی (17، 19، 21) مانگی کۆچی کەڵەشاخ بکەیت دوو چارەسەری زۆر بەسوود و گرنگن بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی.

تێبینی: کە دەڵێین ڕۆژە سوننەتەکان (مانگی عەرەبی، مانگی ئاسمان، مانگی کۆچی) هیچ جیاوازیەکی نیە هەمووی هەر یەکە بەڵام وا باشتر و پەسەندترە بگوترێ (مانگی کۆچی).


سەرچاوەکان



975 بینین