کەمی میزکردن

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-05-14:14:00 - کۆدی بابەت: 6182
کەمی میزکردن

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی کەمی میزکردن

ئەم نەخۆشییە لای ئەو کەسانە تێبینی دەکرێت کە بڕێکی زۆری شلەیان لەدەستداوە لەکاتی نەخۆشییەکەیاندا، هەروەها لەو نەخۆشانەی کە گیرانیان هەیە لە هەر بەشێکی کۆئەندامی میز و  میزەڕۆدا، هەروەها چەندین هۆکاری تر دەبنە هۆی کەمی میزکردن و هەر حاڵەتە و ڕێگەیەکی چارەسەری تایبەتی هەیە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی جارەکان هۆکارەکان سادە و بی مەترسین بەڵام لەسەر هەموو ئەو کەسانەی کێشەی کەم میزکردنیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن، بە شێوەیەکی گشتیش ئەگەر بڕی میزەکە لە ٤٠٠ مل کەمتر بوو لە ڕۆژیکدا ئەوە مانای ئەوەیە کەسەکە بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنێت. 

هۆکارەکانی کەمی میزکردن

یەکێک لە هۆکارەکانی کەمی میزکردن بریتییە لە پەککەوتنی گورچیلە یان داخرانی میزەڕۆ، هەندێک حاڵەت هەن کە وروژمی خوێن بۆ گورچیلەکان کەم دەکات وەکوو وشکبوونەوە و لەدەستدانی خوێنێکی زۆریش دەبنە هۆی کەمی میزکردن، بەڵام دەربارەی داخرانەکە: دەکرێت لە ئەنجامی لوویەک یان ئاوسانی پڕۆستاتەوە ڕووبدات، هەروەها جێی ئاماژەیە کە پەککەوتن و لەکارکەوتنی گورچیلە دەکرێت زۆر قورس بێت، واتا ڕووبدات بەهۆی ژەهراویبوون یان هەوکردن لە خوێندا، یان دریژخایەن بێت وەکوو ئەوەی هاوڕێیەتی نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو دەکات و هەروەها وشکبوونەوەی بەردەوام، لە هۆکارەکانی تریش: 

  • هەوکردنی کڵافەی کورچیلە. 
  • هەوکردنی بەکتریایی.
  • بەردی میزڵدان.
  • هەندێک دەرمان.
  • پەککەوتن و لەکارکەوتنی جگەر.
  • لووی حەوز.

ڕێگاکانی چارەسەری کەم میزکردن 

چارەسەری کەمی میزکردن بە پێی هۆکاری حاڵەتەکە دەبێت، دەکرێت پزیشک شلە لە ڕیگەی خوێنهینەرەوە پێشنیار بکات بۆ تەڕکردنی لەش و ڕزگارکردنی لە وشکبوونەوە، یان شۆردنی گورچیلە بۆ لابردنی ژەهرەکان تاکوو گورچیەلەکان بە باشی کاربکەن، هەروەها ئامۆژگاری دەکرێت بە خواردنەوەی شلەمەنی جیاواز لە پێناو قەرەبووی کەمی خوێ و کانزاکان کە توشی بووە لە کاتی کەمی میزکردندا، لە ڕێگاکانی چارەسەریش بریتین لە: 

- ئامۆژگاری دەکرێت بە زۆر وەرگرتنی شلەمەنی کە یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی بەردی گورچیلە، بەڵام گەر قەبارەی بەردەکان گەورەبوون، ئەوکات پزیشک شەپۆلی دەنگی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنیان، یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری، هەروەها یارمەتیدەرە لە چارەسەری کێشەکانی گیرانی میزەڕۆ. 

- ئەگەر هۆکاری کەمی میزکردن جۆرێک لە دەرمان بوو، ئەوە پزیشک بڕەکەی کەم دەکاتەوە یان جۆرێکی تر پێشنیار دەکات، هەروەها گرنگە بزانرێت کە ناکرێت واز لە دەرمانەکە بهێنرێت بەبێ ڕێنمایی پزیشک.

- پزیشکەکان هەڵدەستن بە پشکنینی ئەو کەسانەی مەترسی پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە، لەکاتی زوو دەستنیشان کردنیشدا ڕێگری لە خراپتربوونی نەخۆشییەکە ئاسانتر دەبێت، جگە لەوانەش ڕەنگە پێویستی بە شۆردنی گورچیلە و چاندنی گورچیلەیەکی تر بێت. 

- لە ئەگەری گومان کردن لەوەی هۆکارەکە کەمی وروژمی خوێن بێت بۆ گورچیلە یان توشبوون بە ژەهراویبوون، باشترە چارەسەرەکە بە شلەمەنییەکان، مانیتۆڵ و میزپێکەرەکانی وەکوو فرۆزەماید و هەروەها دۆپامین بە ڕێژەی پێویست بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە و کۆئەندامی میز و میزەڕۆ، هەموو دەرمانەکانیش بۆ ڕێگری لە پەککەوتنی گورچیلە بەکاردێن، لەگەڵ ئەوەی ئەم دەرمانانە ناتوانن پەککەوتنی گورچیلە دوابخەن، بەڵام دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کەمی میز، بەمەش پەککەوتنی گورچیلە بە ئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێت و چارەسەر دەکرێت. 


سەرچاوەکان



1168 بینین