نەخۆشی ئێسکیی پاگێت 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-09-23:16:00 - کۆدی بابەت: 6234
نەخۆشی ئێسکیی پاگێت 

ناوه‌ڕۆك

 

نەخۆشی پاگێت

یەکێکە لە نەخۆشییە ئێسکییەکان کە ڕوودەدات بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی نێوان دروستبوونی ئێسک و تێکشکانیدا، لە حاڵەتی ئاساییدا ئێسک تێکدەشکێت و شانەی ئێسکیی بەهێز و پتەو دروستدەبێت، بەڵام لە نەخۆشی پاگێتدا ئێسکە نوێیە دروستبووەکە بە لاواز وەسفدەکرێت، ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی سەرەکی کەسانی بەتەمەن دەگرێتەوە، زۆربەی توشبووەکانیش بەدەست هیچ نیشانەیەکەوە ناناڵێنن، هەروەها بە نەخۆشییەکە دەزانن لەکاتی پشکنین کردن بۆ نەخۆشییەکی تری جیاواز لەو، دەکرێت ئازاری ئێسکیش پەیوەندی بە نەخۆشییەکە خۆی یان لێکەوتەکانییەوە هەبێت، بۆیە چارەسەرەکەش خۆی دەبینێتەوە لە دەرمانگەلێک کە ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی و تێکشکاندنی ئێسکەکە دەکەن، ڕەنگە هەندێک جاریش پێویست بە نەشتەرگەری بکات چونکە نەخۆشییەکە هاوکاتی ڕوودانی هەندێک تێکچوونە وەکوو شکانێکی ساڕێژنەبوو یان تێکچوونی شێوەی ئێسک، ئەم نەخۆشییە توشی هەموو ئێسکێک دەبێت بەڵام لە ئێسکی حەوز و کەلەی سەردا بڵاوترە. 

هۆکارەکانی نەخۆشی پاگێت 

زۆربەی نەخۆشییە ئێسکییەکان هۆکارەکانیان نەزانراون و قورسە پەنا ببرێتە بەر کارتێکەرێکی دیاریکراو و کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ڕێگری لە پێکران، چارەسەرەکانیش زیاتر لە دەوروبەری چارەسەرکردنی هۆکاری نەخۆشییەکە دەسوڕێنەوە، ئەوەی نوێترین توێژینەوەکان پێی گەیشتوون سەبارەت بە هۆکاری نەخۆشییەکە بریتین لە:

- هۆکاری بۆماوەیی بە هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دادەنرێت، کە تێبینی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کراوە لە زیاتر لە تاکێکی خێزانێکدا. 

- توشبوون بە سورێژە لە منداڵیدا هاوکارە لە دەرکەوتنی نەخۆشییەکە بەهۆی بەشداریکردنی ڤایرۆسەکە لە شێوازی بونیادی ئێسکەکە، هەروەها ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی باگێت کەمی کردووە لەکاتی بڵاوبوونەوەی کوتاوی سورێژەوە.

نیشانەکانی نەخۆشی پاگێت

زۆرێک لە خەڵکی بە نەخۆشییەکە نازانن بەهۆی نەبوونی نیشانەی ڕوونی نەخۆشییەکەوە، کە ڕەنگە ئازاری ئێسک بدەنە پاڵ ئازاری جومگەکانیان، ئازاری ئێسکیش لە بڵاوترین نیشانەکانی پاگێتە کە دەکرێت نەخۆش گومانی لێ بکات، لە نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە:

  • ئازاری ئێسک لە بڕبڕەی پشت و حەوز بەهۆی گەشەی ناسروشتی کە هۆکاری پەستان کەوتنە سەر ئێسکەکە و دەمارە نزیکەکانییەتی. 
  • ئاوسانی جومگەکان.

لە لێکەوتەکانی نەخۆشی پاگێتی ئێسکیی کە دەردەکەوێت لە ئەگەری وەرنەگرتنی چارەسەر یان بەدواداچوونی پێویست بریتین لە:

چارەسەری نەخۆشی پاگێت

نەخۆشییەکە پێویستی بە چارەسەر بە دەرمانە بەتایبەت قۆناغی چالاکییدا، چونکە نەخۆشییەکە زۆربەی ناوچە بەهێزەکانی جەستە وەکوو بڕبڕە و کەلەی سەر بەئامانج دەگرێت، بۆیە چارەسەر نەخۆشییەکە دەوەستێنێت و ڕێگری لە تەشەنەکردنی دەکات، دەکرێت کاتی هێرشەکانی نەخۆشییەکە بزانرێت بە پێوانی ئاستی فۆسفەتەیزی تفت، کە بەرزبوونەوەی ئاستی واتای پێکرانی ئێسکەکەیە، لە گرنگترین چارەسەرەکانیش بریتین لە: 

- چارەسەر بە دەرمان: بیسفۆسفۆناتەکان بە گرنگترین چارەسەری نەخۆشییەکە دادەنرێت بەهۆی ڕێگرییان لە ڕوودانی فشەڵبوونی ئێسک، لە ڕێگەی دەم و دەرزی ماسولکەیی دەدرێن،  وێڕای کارایی ئەم دەرمانانە بەڵام دەکرێت ببنە هۆی مردن و بێکەڵکبوونی ئێسک لە ئێسکی شەویلگە، لە حاڵەتێکیشدا نەخۆشەکە بەرگەی ئەم دەرمانەی نەگرت ئەوا پزیشک کاڵسیتۆنین پێشنیار دەکات کە بەرپرسە لە زیندەچالاکی ئێسک و ڕێکخستنی کالسیۆمی لەش.

- چارەسەر بە نەشتەرگەری: لە حاڵەتی زۆر ئازارپێگەیشتنی جومگەکان پەنای بۆ دەبرێت کە پێویستیان بە گۆڕینە، هەروەها نەشتەرگەری هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەو پەستانەی کەوتووەتە سەر دەمارەکان بەهۆی گەورەبوونی ئێسکەکانەوە. 


سەرچاوەکان



549 بینین