سوودەکانی سوڕی مانگانە بۆ خانمان

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-11-22:21:00 - کۆدی بابەت: 6260
سوودەکانی سوڕی مانگانە بۆ خانمان

ناوه‌ڕۆك

سوڕی مانگانە

سوڕی مانگانە بەشێکی سەرنجڕاکێشە لە ژیانی هەموو خانمێکدا، زۆرێک لە خانمان بە هۆی ئەو ئازارە زۆرەی کە لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەیانبێت ئاواتەخوازن کە هەرگیز سوڕی مانگانەیان نەبوایە و هەندێک خانم حەپ بەکاردەهێنن بۆ وەستاندنی کە ئەمە ڕێگایەکی باش نییە.

سوودە گرنگەکانی سوڕی مانگانە

سوڕی مانگانە دەکرێت پیشاندەری نەخۆشییەک بێت

خانمان دەبێت لەبارەی جەستەیانەوە زۆر هۆشیارانە ڕەفتار بکەن، ڕەنگی خوێنی سوڕی مانگانە، ماوە و بۆنی خوێنەکە، هەموو ئەمانە تەندروستی جەستەت پیشان دەدەن، هەندێک لە خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا خوێنێکی زۆریان لێ دەچێت و هەندێکی دیکە زۆر کەمە خوێنەکەیان، کە هەردوو ئەم حاڵەتە نائاسایین، کەواتە هەر حاڵەتێکی نائاسایی لە سوڕی مانگانەتدا دەرخەری کێشەیەکی تەندروستییە لە جەستەدا، کەواتە پێویستە خۆت بە خۆشحاڵ بزانیت کە وەک خانمێک لەدایک بوویت و پێش پیاوان بە هۆی گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەکەتدا دەتوانیت نەخۆشییەکەت بدۆزیتەوە.

سوڕی مانگانە هۆکارێکە بۆ جوانی خانمان

لە یەکەمین ڕۆژی سوڕی مانگانەکەتدا ڕێژەی ئیسترۆجین زۆر دادەبەزێت، زۆرینەی خانمان لەم کاتەدا دووچاری خەمۆکی و بێتاقەتی و ئازاری زۆر دەبنەوە، ئەگەر چی دوای چەند ڕۆژێک ڕێژەی ئیسترۆجین زیاد دەکات، و هۆڕمۆنی ئەندرۆفین بەڕەڵا دەبێت، کە هەستی دڵخۆشییت پێ دەبەخشێت و چالاک دەبیتەوە، زیادبوونی ئیسترۆجین لە جەستەدا جوانی و ڕەونەق بە پێستت دەبەخشێت و پێستت پاک و نەرم دەبێت و سەرنجڕاکێش دەردەکەویت و زیپکەکانیش نامێنن.

سوڕی مانگانە ئەزمونێکی جیاوازە

تەنها خانمان لە سوڕی مانگانە تێدەگەن و بەسەریاندا دێت، هەرگیز پیاوێک لە ئازاری کاتی سوڕی مانگانە تێناگات و ناتوانێت لە خانمێک تێبگات، بۆیە خانمان هەستێکی خۆش و جیاوازیان هەیە بەوەی کە جیاوازییەکی گەورەیان هەیە لەگەڵ پیاواندا.

سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی سروشتی جەستە پاک دەکاتەوە

تەنها خانمانن کە مانگانە بە شێوەیەکی سروشتی جەستەیان پاک دەبێتەوە لە هەر پیسییەک، خودی سوڕی مانگانە پاکبوونەوەی جەستەیە، لە ماوەی سوڕی مانگانەدا جەستەت ئاسنی زیادە لەناودەبات، و لە ئەنجامدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، هەڵبەتە ئەگەر خانمێک خۆی ماددەی ئاسنی زۆر کەم بێت لەم ماوەیەدا دووچاری سەرگێژخواردن و ماندوویەتی دەبێتەوە بۆیە دەبێت تەواوکەری ماددەی خۆراکی ئاسن بەکاربهێنێت.

سوڕی مانگانە هۆکارێکە بۆ تەمەن درێژی خانمان

سوڕی مانگانە پیربوون دوادەخات، تاکوو کاتێک کە سوڕی مانگانەت هەیە جەستە ئاسنی زیادە لەناودەبات و بەمەش خانمان لە پیاوان گەنجتر و جوانتر دەردەکەون و تەمەنیان درێژترە.

تەندروستی ئێسکەکان

بوونی هۆڕمۆنەکانی وەک ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن یارمەتی خانمان دەدەن تاکوو ئێسکەکانیان بە تەندروستییەکی باشەوە بمێنێتەوە، هەروەها هۆڕمۆنی دیکەش لە جەستەدا هەیە کە یارمەتیدەرن لەم حاڵەتەدا، هۆڕمۆنی وەک سایرۆید و پاراسایرۆید، کۆرتیزۆڵ، ئەنسۆلین، هەر کێشەیەک لەم هۆڕمۆنانەدا ڕووبدات کاریگەری هەیە لەسەر پووکانەوەی ئێسکەکاندا.

سوڕی مانگانە ڕێگایەکە بۆ دووگیانبوون 

هەموو مانگێک جەستە خۆی ئامادە دەکات بۆ دووگیانی و ئەگەر هێلکە نەپیتێنرا ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدان وەک خوێن لە ڕێگەی زێوە دێتە دەرەوە، ئەگەر سوڕی مانگانە نەبێت و هەر مانگێک هێلکەیەک نەیەتە خوارەوە و خۆی ئامادە نەکات خانمان ناتوانن دووگیان ببن.

پارێزگاری لە کێشی جەستە

بە گشتی چەوری لە دەوروبەری سکدا کۆدەبێتەوە، بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆری ئیسترۆجین و کەمبوونەوەی ئەنسۆلین دەبێتە هۆی قەڵەوی لە ژناندا، ئەگەر سوڕێکی مانگانەی ڕێکت هەبێت و ناڕێکی لە  هۆڕمۆنەکانەکاندا ڕوونەدات جەستەیەکی تەندروست و لەشولارێکی ڕێکت دەبێت.

کارکردنی هۆڕمۆنەکان بە باشی

کاتێک خانمێک هەموو مانگێک دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە و سوڕێکی ڕێکی هەیە، واتە هۆڕمۆنەکانی تەندروستن و بە باشی کاری خۆیان دەکەن.


سەرچاوەکان



2929 بینین