کاتێک دووگیانیت بەڵام وەڵامی پشکنینەکەت نەرێنییە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-13-15:06:00 - کۆدی بابەت: 6280
کاتێک دووگیانیت بەڵام وەڵامی پشکنینەکەت نەرێنییە

ناوه‌ڕۆك

پشکنینی دووگیانی

زۆر جار خانمێک کە سوڕی مانگانەی دوادەکەوێت نیشانەیەکە بۆ دووگیانی، وە لەوانەیە خانمەکە دووگیان بووبێت بەڵام وەڵامی پشکنینەکە نەرێنی بێت، بۆیە کاتێک لە ماڵەوە پشکنین دەکەیت زۆر متمانەت پێی نەبێت بۆ زیاتر دڵنیابوونەوەت سەردانی پزیشک بکە، باوترین هۆکاری ئەم حاڵەتە پشکنین کردنە لە یەکەمین ڕۆژی دووگیانیەکەدا، چونکە لەوکاتەدا دەرناکەوێت

چەند هۆکارێکی دیکە بۆ نەرێنیبوونی دووگیانی کاتی پشکنینەکە

زوو ئەنجامدانی پشکنینەکە

هەندێک کات کاتێک کە پشکنینەکە زۆر زوو ئەنجام دەدەیت، یاخود بە باشی لێی نازانیت و پشکنینەکە بە جوانی دەرناچێت، لەم دوو حاڵەتەدا ئەگەریش دووگیان بیت وەڵامی پشکنینەکە هەڵە دەکات و بە نەرێنی دێتەوە، دەبێت کاتێکی زیاتر تێپەڕیبێت بەسەر پیتاندنی هێلکەکەدا تاکوو پشکنینەکە وەڵا ڕاستەکە بڵێت.

نەبوونی هۆڕمۆنی (HCG) لە جەستەدا

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان کە پشکنینی دووگیانیەکە نەرێنی دەردەچێت، نەبوونی هۆڕمۆنی (HCG)ـیە لە جەستەدا، ئەم هۆڕمۆنە لە جەستەدا لە ماوەی دووگیانیدا زیاد دەکات و هەر بۆیە ئەگەر لە ڕۆژانی یەکەمی دووگیانیدا پشکنینەکە بکەیت وەڵامەکەی نەرێنی دەبێت، بەڵام بە کردنی پشکنینی خوێن ئەنجامەکە وانابێت و هەر هەمان ڕۆژی سەرەتا ڕوون دەبێت، یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان بریتییە لە زۆر خواردنەوەی ئاو کە دەبێتە هۆی ڕوون بوونی میزەکە و خەستی کەم دەکاتەوە بەمەش ڕێژەی هۆڕمۆنی (HCG) کەم دەکات لە جەستەدا، بۆیە واباشترە چەند کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی پشکنینی دووگیانی ئاوت نەخواردبێتەوە.

هەڵە لە پشکنینی دووگیانەکەدا

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بریتییە لە هەڵە بەکارهێنانی ئامێری پشکنینی دووگیانی و هەروەها جوان نەخوێندنەوەی ڕێکارەکانی ئامێرەکە، یاخود ئامێرەکە بەسەرچووبێت.

ئەنجامدانی پشکنین لە مانگەکانی دواتر

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەوەی پشکنینەکە بە نەرێنی دەردەچێت، ئەنجامدانی پشکنینە دوای چەند مانگێک لە دووگیانی، چونکە هۆڕمۆنی (HCG) لە ماوەی دووگیانیدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تەنها سەرەتاکانی دووگیانی ڕێژەکەی زۆرە و دەردەکەوێت لە میزدا.

لەوانەیە زۆر زوو ئەنجامەکەت خوێندبێتەوە

لەوانەیە دوای ئەوەی کە ئامێرەکە میزەکەی تێ دەکەیت و خەتەکە پیشان دەدات بە زووترین کات دەریبهێنیت و نەهێڵیت بە جوانی دەربکەوێت ئەنجامەکە و پەلە بکەیت.

وەڵامدانەوەی هۆڕمۆنی (HCG) بۆ ماددەی کیمیایی

هۆکارێکی دیکە کە زۆر دەگمەن ڕوودەدات، بریتییە لە وەڵامدانەوەی هۆڕمۆنی (HCG) بۆ ماددەی کیمیایی کە دژی هۆڕمۆنەکەن، لەم حاڵەتەدا باشترە چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەیت و دواتر بیکەیتەوە یاخود دەتوانیت یەکسەر پشکنینی بە خوێن بکەیت.

چەند هۆکارێکی دەگمەن کە وادەکەن پشکنینی دووگیانی نەرێنی دەربچێت

سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان

سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان چونکە لەناو منداڵداندا ڕوونادات، کەواتە هۆڕمۆنی (HCG) دروست نابێت، بۆیە دەرناکەوێت ئەگەر سکپڕبیت لە درەوەی منداڵدانت.

نەخۆشی (Gestational trophoblastic disease)

ئەم نەخۆشییە نیشانەکانی بریتییە لە بینینی خوێن لە کاتی دووگیانی، و دڵتێکچوون و ڕشانەوە و بێهێزی و کەمخوێنی کە هۆکارێکە تاکوو ئەگەریش دووگیان بیت لە پشکنینەکەدا دەرنەکەوێت.


سەرچاوەکان



4645 بینین