نموونە وەرگرتن لە سییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-22-21:15:00 - کۆدی بابەت: 6376
نموونە وەرگرتن لە سییەکان

ناوه‌ڕۆك

نموونە وەرگرتن لە سی 

ئاماژەیە بە کردارێک کە تێیدا نموونەیەک لە شانەکانی سی وەردەگیرێت و لەژێر وردبیندا دەپشکنرێت، ئەویش بۆ دەستنیشانی نەخۆشییەکانی سی، بەتایبەتیش شێرپەنجەی سی، هەروەها دەکرێت لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە ئەم نموونە وەرگرتنە بکرێت، یان لە ڕێگەی تێپەڕکردنی دەرزییەک لە سنگەوە بۆ سییەکان یان لە رێگەی ناردنی ناخبین لە بۆرییەکانی هەواوە بۆ سییەکان و وەرگەتنی نموونەکە یان لە رێگەی تێپەڕکردنی ناخبینێک لە دیواری سنگەوە.

جۆرەکانی نموونە وەرگرتن لە سییەکان

چەند جۆرێکی جیاوازی نموونە وەرگرتن لە سییەکان هەن، ئامادەکردنی هەر یەکێکیشیان لەوی تر جیاوزە، هەروەها مەترسی و زیانەکانی هەر یەکەیان جیاوازە لەوەی تر، جۆرەکانیش بریتین لە: 

- ئەنجامدانی نموونە وەرگرتن لەڕێگەی دەرزییەوە: ئەم کردارە لە ڕیگەی تێپەڕاندنی دەرزییەک لە دیواری سنگەوە بۆ سییەکان دەبێت کە ئەم نموونە وەرگرتنە لە ریگەی دەرزییەوە بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس یان تیشکی CT وە پاشان وەرگرتنی نموونەکە، کە بەزۆری ئەم کردارە کاتژمێرێکی پێ دەچێت، جێی ئاماژەشە کە مانەوەی ناوێ لە نەخۆشخانە، هەروەها پێویست بە بێهۆشکردنی کەسەکە ناکات. 

- نموونە وەرگرتن لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە: ئەم جۆرەیان بەکاردێت بۆ لابردنی لووەکانی ناو سییەکان و دواتر وەرگرتنی نموونە لەم لووانە، هەروەیا وێنەگرتن بە تیشک بەکاردێت بۆ دیاریکردنی شوێنی لووەکان.

- نموونە وەرگرتن لەڕێگەی ناخبینەوە: لەم کردەیەدا ناخبینێک لە ڕێگەی لووت یان دەمەوە دەکرێتە ناو بۆرییەکانی هەوا و دواتر بۆ سییەکان، دواتر نموونەکە وەردەگیرێت.

شێوازی ئامادەکردنی نموونەی سییەکان

ئامادەکردنی نموونەی سی بە گۆڕانی شێوازی وەرگرتنەکە دەگۆڕێت، بە گشتی پزیشکەکان پشکنینی جەستەیی گشتی ئەنجامدەدەن بۆ کەسەکە، هەروەها تاقیکردنەوەی سیکاری خوێن دەکرێت بۆ رێگری لە ڕوودانی نیشانەکان لەکاتی وەرگرتنی نموونەکەدا، هەروەها پزیشک پرسیار لە کەسەکە دەکات ئەگەر هەستیاری هەبێت بۆ هەندێک ماددە و دەرمان، هەروەها داوا دەکات بوەستێت لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە ئەگەری خوێنبەربوون زیاد دەکات وەکوو ئەسپرین، هەروەها پاش وەرگرتنی نموونە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە داوا لە نەخۆش دەکرێت بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بەڕۆژوو بێت بۆ رێگری لە لێکەوتەی مەترسیدار. 

زیانەکانی نموونە وەرگرتن لە سی 

دەکرێت زیان بە دریژایی پڕۆسەکە ڕوو بداتە، زیانەکانیش بە پێی جۆری پێکرانەکە دەگۆڕێت لەکاتی نموونە وەرگرتندا، کاتێک لە رێگەی دەرزییەوە نموونە وەردەگیرێت دەکرێت چوونەوەیەکی سی ڕووبدات، هەروەها ڕەنگە لە شقێنی دەرزییەکان برین دروست ببێت، کاتێکیش نموونە وەرگرتنەکە لە رێگەی ناخبینەوە دەبێت کە لە لووت و دەمەوە ئەنجام دەدرێت ئەگەری هەوکردنی قوڕگ هەیە، ئەگەر نموونە وەرگرتنەکەش لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بێت پێویستە کەسەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بمینێتەوە، هەروەها ئەو زیانانەی ڕوودەدەن ڕەنگە مەترسیدار بن لەکاتی پڕۆسەکەدا، پێویستیشە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت لەکاتی ڕوودانی ئازارێکی زۆر لە سنگدا یان لەکاتی ڕوودانی هەناسە تەنگی یان ڕوودانی تا یان دەرچوونی خوێن لەگەڵ کۆکەدا.


سەرچاوەکان



636 بینین