چیای قەندیل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-01-18:54:00 - کۆدی بابەت: 6467
چیای قەندیل

ناوه‌ڕۆك

کێوی قەندیل

یەکێکە لە چیا بەرزەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس و یەکێکە لە پڕبەفرترین چیاکان و دەکەوێتە نێوان سنووری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان، واتە نێوان کوردستان و ئێران، بەشێکی چیاکە دەکەوێتە پیرانشەهری ئێران و ڕووباری زێی بچووک لەم چیایەوە هەڵدەقوڵێت، چوونە سەرەوە بەم چیایەدا بەهۆی بنکەی ئاسایشی و هۆکاری سیاسی و سەربازییەوە ڕێگەپێدراو و ئاسان نییە.

بەرزی چیای قەندیل لە کوردستان دەگاتە ٣٥٨٧ مەتر، بەرزترین لوتکەی چیاکە لوتکەی کەوکەزە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٣٨٠٠ مەتر و دەکەوێتە باکووری کوردستان، کێوەڕەشیش بە نزیکەی ٣٥٠٠ مەتر دەکەوێتە نێوان شنۆ و پیرانشەهر.

گیانەوەر و ڕووەک

قەندیل خاوەنی چەندین جۆر گیاندار و ڕووەکی جۆراوجۆرە وەک چەندین جۆری مار و بزنی کێوی و باڵندە گۆشتخۆرەکان و ژیژک و گورگ و کەمتیار و ورچ و پڵنگ، هەروەها ڕێواس و گوێز و گۆیژ و گێلاس و ڕازیانە و چەندین جۆری دیکە زیندەوەرە.

قەندیل و پەکەکە

لەبەر ئەوەی قەندیل دەکەوێتە نێوان تورکیا و ئێران و عێراق و ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگە، پارتی کرێکارانی کوردستان بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ـەوەوە قەندیلیان کردووە بە بنکەی سەرەکی پارتەکە، بەهۆی ئەوەشەوە چەندین جار بۆمباران کراوە لەلایەن تورکیاوە و زیانی بە کشتوکاڵ و ماڵی هاووڵاتیانی ناوچەکە گەیاندووە.


سەرچاوەکان



1210 بینین