لەدەستدانی یادەوەری

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-04-20:51:00 - کۆدی بابەت: 6791
لەدەستدانی یادەوەری

ناوه‌ڕۆك

لەدەستدانی یادەوەری

هەموو کەسێک جارجار تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت و لەبیرچوونەوە ئەزموون دەکات، لەدەستدانی یادەوەری بەگوێرەی زیادبوونی تەمەن زیاتر دەبێت و بە گشتی هیچ هۆیەک نییە تاکوو لەبارەیەوە نیگەرانبیت، بەڵام لەدەستدانی یادەوەری پێشوەختە بەهۆی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە دەکرێت کێشەیەکی جدی بێت، پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت لە کاتێکدا ئەگەر لەدەستدانی یادەوەری کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبێت، یان ئەگەر لەگەڵ چەند نیشانەیەکی نەخۆشی دیکە دەربکەوێت، هەروەها تێبینیکردنی ئەوەی کە جۆری لەدەستدانی یادەوەرییەکەت چییە یارمەتیدەر دەبێت تاکوو پزیشکەکەت بە شێوەیەکی ئاسانتر هۆکارەکانی نەخۆشییەکە دیاریبکات، زۆرینەی هۆکارەکانی لەدەستدانی یادەوەری چارەسەر دەکرێت ئەگەر زوو دیاری بکرێت، ئەگەر دیاری نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، ئەوا نەخۆشییەکە پەرەدەسەنێت و چارەسەرکردنی قورستر دەبێت.

تەمەن و لەدەستدانی یادەوەری

لەدەستدانی یادەوەری لە تەمەنێکی ئاسایی نابێتە هۆی دروستبوونی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەت لە دەرەوە یاخود ماڵەوە بەڵام، بەزیادبوونی تەمەن بۆت دەردەکەوێت کە هەندێکجار تووشی لەبیرچوونەوە دەبیت، بۆ نمونە لەوانەیە ناوی کەسێکت لەبیربچێتەوە کە تازە بینیبێتت، یاخود لەوانەیە ئەو شوێنەت لەبیربچێتەوە کە کەلوپەلەکانت تێدا داناوە، هەروەها لەوانەیە زیاتر پشت بە لیستەکان و ڕۆژ ژمێرەکان ببەستیت بۆ وەبیرهێنانەوەی کار و چالاکییەکان و بەرواری چاوپێکەتنەکان.

چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆت لەکاتی لەدەستدانی یادەوەری 

ئەگەر بۆتدەرکەوت یادەورییەکانت وەک پێشووتر بە بەهێزی و بە تیژی نەماوەتەوە ئەوا چەند ڕێکخستنێکی سادە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەت وەک:

١- لیستێک بەکاربهێنە کە ناوی هەموو ئەرکەکانی ماڵەوەت تێدا نووسیبێت تاکوو لەبیرتبن.
٢- لیستی پشکنینی دەرمانەکان بپارێزە و بزانە پێویستە کەی دەرمانەکانت بخۆیت هەندێک کەس "پۆلێنکەری حەبی" بە یارمەتیدەر دەبینن، دەتوانیت ئەم پۆلێنکەرە لە دەرمانخانە ناوخۆییەکان بکڕیت، هەروەها یارمەتیت دەدەن لەوەی کە بەبیرت بهێننەوە کە ئایا دەرمانەکانت خواردووە یاخود نا.
٣- بەکارهێنانی یاداشتێک بۆ دیاریکردنی ناونیشانی کار و  بەرواری چاوپێکەوتنەکان.
٤- ماڵەکەت بە شێوازێکی سادە ڕێکبخە.
٥- پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت باشتربکە و چێژ لە یەکتربینینەکان وەربگرە.
٦- ئەگەر لەدەستدانی یادەوەریت زیادیکرد یاخود بەرەو خراپتر چوو، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەتدا کاتێک دابنێیت تاکوو گفتوگۆی لەبارەوە بکەن و چارەسەر وەربگریت.

چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانێک کە یادەوەریان لەدەست داوە

تەماشاکردنی کەسێکی ئازیزت کە خۆشتدەوێت و هەروەها یادەوەری لەدەستداوە دەکرێت شتێکی زۆر زەحمەت بێت، بە پشتبەستن بە سەختی بارودۆخیان، زۆر ڕێگا هەن کە دەتوانیت بەهۆیانەوە یارمەتی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بدەیت، بۆ نمونه:

١- هانیان بدە کە سەردانی پزیشک بکەن لە کاتێکدا ئەگەر لەدەستدانی یادەوەرییان کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژانەیان هەبێت، هەروەها لەگەڵیان بڕۆ بۆ لای پزیشک.
٢- لیستی پشکنینی دەرمانەکانیان بپارێزە و بزانە پێویستە کەی دەرمانەکانیان بخۆن.
٣- یارمەتیان بدە لە نوێکردنەوەی ناونیشانی یاداشتنامەکانیان و ساڵنامەکانیان.
٤- لە ڕێکخستنی ناو ماڵەکەیاندا هاوکارییان بکە.
٥- شتە گرنگەکانیان لە شوێنێکی بەرچاو بۆ دابنێ٠
٦- هانیان بدە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان باشتر بکەن.

هۆکارەکانی لەدەستدانی یادەوەری

١- کەمی ڤیتامین B12
٢- کەم خەوی
٣- بەکارهێنانی ماددە کحولییەکان یاخود دەرمانە بێهۆشکەرەکان و هەندێک ڕەچەتەی پزیشکی
٤- دەرمان
٥- بێهۆشکردن لە کاتی نەشتەرگەری
٦- چارەسەرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە وەک چارەسەرە کیمیاوییەکان، تیشک، چاندنی مۆخ.
٧- کەم ڕۆشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک
٨- هەبوونی نەخۆشییەکی تایبەت
٩- هەبوونی نەخۆشییەکانی مێشک وەک گرێی مێشک
١٠- نەشتەرگەری مێشک یاخود نەشتەرگەرییەکانی دڵ
١١- نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و پەشێوی دوو جەمسەری، هەروەها شیزۆفرینیا.
١٢- بارودۆخە سۆزدارییەکان
١٣- تێکچونی سایرۆیدە ڕژێنەکان
١٤- چارەسەرکردن بە لێدانی کارەبا
١٥- شەقیقە

سەردانی کردنی پزیشک

هەرکاتێک لەدەستدانی یادەوەری ببێتە هۆی دەستوەردانە کار و چالاکییەکانی ڕۆژانە، مەترسی لەسەر ژیان دروستبکات، پەرەبسەنێت، یاخود ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی نەخۆشی دیکە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە ئەگەر لەدەستدانی یادەوەری چارەسەر نەکرێت، دەکرێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندەها بارودۆخی نەخوازراو لەگەڵ هەندێک جۆری جیاوازی نەخۆشی.


سەرچاوەکان



3406 بینین