خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-20-14:26:00 - کۆدی بابەت: 6932
خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

ناوه‌ڕۆك

خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

لیمۆ خاوەنی زۆر ماددەی خۆراکییە، کە پێکهاتووە لە ڤیتامین C و ڤیتامینە ئاڵۆزەکانی B و کالسیۆم، ئاسن، ماگنسیۆم، پۆتاسیۆم، هەروەها ڕیشاڵ، لەبەرئەوەی کە ئاوی لیمۆ بە تەنها دەتوانن زیان بە مینای ددان بگەیەنێت، بۆیە زۆر گرنگە کە ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی خواردنەوەدا تێکەڵ بکرێت هەروەها پلەی گەرمی ئاوەکە هەرچەندەبێت کێشە نابێت، یەکەمین شت کە زۆر گرنگە لە بەیانیاندا ئەنجامی بدەیت خواردنەوەی ئاو و لیمۆیە پێکەوە، پاشان دەبێت نزیکەی ١٥-٣٠ خولەک چاوەڕێبکەیت ئەوکات ژەمی بەیانی بخۆیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو سوودانەت پێببەخشێت کە لە ئەنجامی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەستت دەکەوێت. 

١٠ لە سوودە گرنگەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

١- کەمبوونەوەی هەوکردن: ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە، ئەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ترشی جەستەت، کە ئەو شوێنەیە نەخۆشییەکانی تێدا ڕوودەدەن، هەروەها ئاو و لیمۆ ترشی میز ناهێڵێت، کە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی هەوکردن.

٢- یارمەتی هەرسکردن دەدات: ئاو و لیمۆ تەنها بە لابردنی ژەهر لەناو کۆئەندامی هەرسدا یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی گەدە نادات، بەڵکو یارمەتی ڕەواندنەوەی نیشانەکانی گەدە تێکچوونیش دەدات وەک دڵەکزێ، قڕقێنە و ئاوساوی.

٣- کەمبوونەوەی کێش: لیمۆ ماددەی ڕیشاڵی پێکتینی تێدایە، کە یارمەتی جەستە دەدات دژ بە شەڕی برسێتی هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە، بەمەش یارمەتی کەمبوونەوەی کێش دەدات. 

٤- پاکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش: ئاو و لیمۆ یارمەتی کردنە دەرەوەی ژەهری ناو جەستە دەدەن بەهۆی چالاکتربوونی ئەنزیمەکانەوە، هەروەها دەبێتە هۆی چالاکبوونی جگەر.

٥- پاراستنی پێست لە زیان: دژە ئۆکسیدانەکان لە ناو لیمۆدا یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی نەک هەر زیانەکانی پێست کەم دەکەنەوە، بەڵکو چرچبوونی پێستیش ناهێڵن، هەروەها برین و ئەو پەڵانەی کە بەهۆی گەورەبوونی تەمەنەوە پەیدا دەبن کەمدەکەنەوە، لەبەرئەوەی ئاو و لیمۆ ژەهری ناو خوێن لادەبەن بۆیە پارێزگاری لە درەوشانەوەی پێستت دەکەن.

٦- چالاکبوونی کۆئەندامی بەرگری: ڤیتامین C وەک پردی پەڕینەوەی کۆئەندامی بەرگرییە، و لیمۆش پڕە لە ڤیتامین C، ئاستی ڤیتامین C لە کۆئەندامی بەرگریدا یەکەم شتە کە لە کاتی هەبوونی فشاردا دادەبەزێت، هەر بۆیە شارەزایان پێشنیاری زیادکردنی ڤیتامین Cـیان کرد لە ماوەی رۆژانی پڕ لە فشاردا.

٧- سەرچاوەیەکی نایابی پۆتاسیۆمە: وەک لە سەرەتادا ئاماژەی پێدراوە، لیمۆ سەرچاوەیەکی زۆر باشی پۆتاسیۆمە، هەروەها بە ڕێژەیەکی بەرز پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکەیدا هەیە، کە زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی دڵ و مێشک و چالاکی دەمارەکان.

٨- نوێکردنەوەی هەناسەدان: ئاو و لیمۆ وەک هۆکارێکی نەمانی ئازاری ددان و هەوکردنی پووک کاردەکەن، لەبەرئەوەی ترشی ستریک مینای ددان لاوازدەکات، بۆیە دەبێت یان پێش ئەوەی ئاو و لیمۆ بخۆیتەوە ددانت بشۆیت یاخود پاش خواردنەوەی ئاو و لیمۆ واز لە ددان شۆرین بهێنیت.

٩- بەرزکردنەوەی ئاستی وزە: ئاو و لیمۆ کاتێک دەچنە ناو گەدەوە یارمەتی دابینکردنی وزەی لەش دەدەن، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەدەن، تەنانەت بۆنی لیمۆ کاریگەری هێورکەرەوەی هەیە لەسەر کۆئەندامی دەمار.

١٠- یارمەتی شەڕی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەدات: ئاو و لیمۆ بە گەرمی کاریگەرترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە ڤایرۆس و ئازاری قوڕگ، لەگەڵ ئەوەی کە ئاو و لیمۆ یارمەتی چالاکتربوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات، بۆیە لە هەمان کاتدا بە تەواوی شەڕی تووشبوون بە ڤایرۆسیش دەکەن.

ڕۆژانە دەبێت چەند لیمۆ بخورێت؟

بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی جەستەیان لە ٦٨ کیلۆگرام کەمترە، دەبێت نیو قاژ لیمۆ بگوشن و بیخەنە ناو پەرداخێک ئاوەوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە کێشیان لە ٦٨ کیلۆگرام زیاترە، ئەوا دەبێت یەک لیمۆی تەواو بەکاربێنن، هەروەها دەکرێت کەسێک بیەوێت لیمۆی زیاتر بەکاربێنێت تاکوو دەگات بەو تامە تایبەتەی کە خۆی دەیەوێت.


سەرچاوەکان



744 بینین