لەرزینی دەست و هۆکارەکانی

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-14-19:42:00 - کۆدی بابەت: 7190
لەرزینی دەست و هۆکارەکانی

ناوه‌ڕۆك

پێشەکی

لەرزینی دەستەکان یاخود لەرزۆکبوون دەکرێت بە بێ بوونی هیچ کێشەیەکی تەندروستی یاخود ئاماژەیەک بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو ڕووبدات، لەرزینی دەستەکان مانای هەبوونی هەڕەشەیەکی مەترسیدار نییە لەسەر ژیانت، بەڵام دەکرێت کاریگەری لاوەکی لەسەر کار و چالاکییەکانی ڕۆژانە هەبێت، زۆرینەی خەڵک کەمێک لەرزین لە دەستەکانیاندا هەیە، هەروەها لەوانەیە بە تایبەتی لە کاتێکدا تێبینی ئەم بارودۆخە بکرێت کە دەستەکان بە شێوەیەکی راست بۆ پێشەوەی جەستەت درێژدەکەیت، ماوەی لەرزین جیاوازە، هەروەها دەکرێت هەندێک بارودۆخی پزیشکی هۆکاربن بۆ لەرزینی دەستەکان.

لەرزۆکی چییە؟

لەرزۆکی دەکرێت پچڕپچڕ بێت، یاخود بۆ ماوەیەکی کاتی یاخود بە بەردەوامی ڕووبدات، هەندێکجار جەستە خۆی ئەماژە و ماوەکانی لەرزین پەرەپێدەسەنێت و هەندێکجاری دیکەیش بەهۆی بارودۆخێکی تەندروستی دیاریکراوەوەیە، دەکرێت لەرزۆکبوونی دەست ئاستەنگ لەبەردەم نووسین و وێنەکێشان دروستبکات، هەروەها دەکرێت هۆکاربێت تاکوو کەسێک بە زەحمەت بتوانێت کەلوپەل و ئامڕازەکانی دیکە هەڵبگرێت و بەکاریانبێنێت، زیاتر لە ٢٠ جۆری جیاوازی لەرزۆکی هەیە، بەڵام زۆرینەیان دەکەونە ناو دوو پۆلێنی سەرەکییەوە کە بریتین لە:

- لەرزەکانی کاتی پشوودا: ئەم جۆرە لەرزینە کاتێک ڕوودەدات کە ماسولکەکان ئارامدەبنەوە، وەک ئەوکاتەی کە دەستەکان لەسەر ئەژنۆ پشوو وەردەگرن.

- لەرزە کردارییەکان: زۆرینەی لەرزینەکان بریتین لە لەرزەی کرداری، کاتێک ڕوودەدەن کە ماسولکەکان بەهۆی جوڵەی ئارەزوومەندانەوە کرژدەبن.

هۆکارەکانی لەرزینی دەستەکان

ئەو کێشانەی کە کاریگەریان لەسەر مێشک هەیە، زۆربەی کات بەرپرسیارن لە پەیدابوونی لەرزۆکی، لە هەندێک بارودۆخدا هۆکارەکە نەزانراوە، بەڵام زۆر جار لەرزینەکان بەهۆی دۆخی دەماریییەوە پەیدادەبێت وەک، ناڕێکییەکانی جوڵە، یان بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی دیکەوە.

بارودۆخەکانی وابەستە بە کۆئەندامی دەمار:

هەندێک لەو بارودۆخانەی کە وابەستەیە بە کۆئەندامی دەمارەوە و دەبێتە هۆی لەرزۆکبوونی دەستەکان بریتین  لە:

- نەخۆشی فرەڕەقبوونی دەمارەکان: زۆرینەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی فرەڕەقبوونی دەمارەکانیان هەیە ڕووبەڕووی چەند ئاستێکی لەرزین دەبنەوە، زۆرینەی جار ئەم جۆرە نەخۆشییە کاتێک پەرەدەسەنێت کە نەخۆشییەکە زیان بە ناوچەکانی ناوەندی کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت کە کۆنتڕۆڵی جوڵە دەکات.

- جەڵتە: جەڵتە بەهۆی داخرانی خوێنبەرەکانەوە کاتێک ڕوودەدات کە لێشاوی خوێن لە خوێنبەرەکاندا ڕێگری لێ دەکرێت و ناتوانرێ بگەیەنرێت بە مێشک، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ناوچە دەمارییەکان و لە پاشاندا دەبێتە هۆی لەرزۆکبوون.

- تووشبوون بە برینی مێشک: ئەو برینانەی کە مێشک ڕووبەڕوویان دەبێتەوە هۆکارێکی دیکەیە تاکوو لە ڕێیەوە زیان بە دەمارەکان بگەیەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕێکخستنی جوڵە، هەروەها دەکرێت لەرزۆکبوونی دەست ڕووبدات کاتێک کە برینێکی مێشک کاریگەری دەکاتە سەر دەمارێکی دیاریکراو.

نەخۆشی پارکینسۆن

زیاتر لە سەدا ٢٥ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پارکینسۆنیان هەیە لە هەمان کاتدا کێشەی ناوەندە کۆئەندامی دەماریان هەیە و دەبێتە هۆی پەیدابوونی لەرزۆکی، هەروەها ئەم نەخۆشییە زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر لەرزۆکبوونی دەستەکان و تووشبوون بە لەرزۆکی لە کاتی پشوودا، هەروەها لەرزۆکی زۆرینەی جار لە یەک لای جەستەدا ڕوودەدات.


سەرچاوەکان



1611 بینین