جۆرەکانی دەنگ

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2021-12-29-13:07:00 - کۆدی بابەت: 7427
جۆرەکانی دەنگ

ناوه‌ڕۆك

دەنگ

جۆرەکانی دەنگ بریتین لە دەنگەکانی گۆرانی وتن و بە هەبوونی جۆرێکی تایبەت یان تایبەتمەندی مەودای دەنگ، کێشی دەنگ, ئاوازی دەنگ، تیژی دەنگ و تێپەڕبوونیان بە ڕێڕەوی دەنگ دا وەک نزمبوونەوە و بەرزبوونەوە لە دەنگدا دەناسرێنەوە، پۆلێنکردنی دەنگەکان ئامڕازێکە بۆ گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و گوێگران بۆ پۆلێنکردنی خەسڵەتەکان و پێکەوە بەستنی پلەکانی دەنگ.

جۆرەکانی دەنگ

دەنگی ژنان دابەش بووە بەسەر ٣ کۆمەڵەدا ئەوانیش:

  • سۆپرانۆ (soprano
  • میزۆ-سۆپرانۆ (Mezzo-soprano)
  • کۆنتڕەڵتۆ (Contralto).

هەروەها دەنگی پیاوان دابەش کراوە بۆ ٤ جۆر ئەوانیش:

  • کاونتێرتێنەر (countertenor)
  • تێنەر (tenor)
  • باریتۆن (baritone)
  • باس (bass)

هەندێک لە ئافرەتانیش دەنگیان دەچیێتە قاڵبی تێنەر (tenor) و باریتۆن (baritone)، لەکاتێکدا دەنگی پیاوان کە بە کاونتێرتێنەر (countertenors) دیاریدەکرێت دەتوانرێت بکرێتە کۆمەڵەی کۆنتڕاڵتۆ (contralto) و میزۆ-سۆپرانۆ (mezzo-soprano) و سۆپرانۆ (soprano)وە.

مەودا سەرەکییەکانی دەنگ

دەنگ پێکهاتووە لە چوار مەودای سەرەکی کە دابەش دەبن بۆ چەند مەودایەکی لاوەکی دیکە و (٤)مەودا سەرەکییەکانی دەنگ بریتین لە:
سۆپرانۆ (Soprano): دەنگی بەرزە لە کچان یان کوڕاندا.
ئەڵتۆ (Alto): دەنگی نزمی کچان یاخود کوڕانە.
تێنۆر (Tenor): دەنگی بەرزی کوڕانی تازە پێگەیشتووە.
باس (Bass): دەنگی بەرزی کچانی تازە پێگەیشتووە.

مەودا لاوەکییەکانی دەنگ

- کۆڵۆرەتورە سۆپرانۆ (coloratura soprano): مەودای ئەم دەنگە بە تەواوی لەگەڵ سۆپرانۆدا جیاواز نییە، بەڵام کۆڵەڕەتورە سۆپرانۆ دەنگێکی بەرز و تیژ و بەهەڵمەتە.

- میزۆ-سۆپرانۆ (Mezzo-soprano): مەوداکەی لە نێوان سۆپرانۆ و ئەڵتۆدایە.

- کۆنتڕاڵتۆ و ئەڵتۆ (Contralto و Alto): هەردووکیان هەمان دەنگ دەنوێنن، بەڵام زۆرینەی خەڵکی ئێستا کۆنتڕاڵتۆ بەکاردەهێنن بۆ نیشاندانی دەنگی ئافرەتان کە لە ئەڵتۆ نزمترە.

- کاونتێرتێنەر (countertenor): ئەو دەنگە پیاوانەیە کە بەرز و تیژ و بەهەڵمەتە.

- باریتۆن (Baritone): ئەو دەنگە پیاوانەیە کە دەکەوێتە نێوان تێنۆر (tenor) و باس (bass).

دەنگی سۆپرانۆ

دەنگی سۆپرانۆ (قیژە) بەرزترین دەنگی گۆرانی وتنە، دەنگی سۆپرانۆ ئاسایی دەکەوێتە نێوان C4 (Cناوەڕاست) و C6 (Cبەرز) هەروەها ئەوپەڕی نزمی سۆپرانۆ (قیژە) بە نزیکەیی A3 یە کە دەکەوێتە خوار C وە، زۆرینەی پلەکانی دەنگی سۆپرانۆ درێژ نابنەوە تا بگەنە ئاستی سەروو C6 هەرچەندە چەندین پلەی ستانداردی سۆپرانۆ هەیە کە دەگەنە D6، لە بەرزترین ئاستتدا و هەندێک لە پلەکانی  کۆڵەڕەتورە سۆپرانۆ (coloratura soprano) دەنگی قیژەی کۆڵۆڕەتۆرە (کە جۆرێکە لە دەنگی ئۆپێرا و لە مۆسیقادا بە چالاکبوون لە بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ و بازدان بەسەر دەنگەکان و لەرینەوەی دەنگەکاندا دەناسرێتەوە) کە ڕەنگە بگەنە G6 (Gبەرزتر لە Cبەرز).

پێکهاتەی سۆپرانۆ

ئەم دەنگە بەرزترە لە هەموو جۆرەکانی دەنگ جگە لە سۆپرانینۆ، بە تایبەت جۆری دەنگی کۆڵۆڕەتۆرە سۆپرانۆ (coloratura soprano) کە بەرزترین پێکهاتەی هەیە لەچاو هەموو جۆرە لاوەکییەکانی دیکەی سۆپرانۆ، پێکهاتەی دەنگ یاخود چنراوی کلیلەکانی (نۆتەکانی) دەنگ (بە ئینگلیزی: tessitura) بریتییە لە تێکڕای ژمارەی نۆتەکانی ئاوازێک یاخود پەسەندترین و ئاسوودەترین مەودای دەنگییە بۆ گۆرانیبێژ و ئامێرە میوزیکییەکان، مەوداکەی جۆرێک لە دەنگ دەبەخشێت کە باشترین دەنگ یاخود باشترین تایبەتمەندی هەیە و چنراوی نۆتەکانی مۆسیقایە.

جۆرە لاوەکییەکانی سۆپرانۆ

لەگەڵ هەموو جۆرەکانی دەنگدا، دەنگی سۆپرانۆ بە پێی مەودای دەنگ و ڕادەی باشی ئاوازی دەنگ و قووڵی و ناسکی دەنگ و کارامەیی و لێهاتوویی دەنگ، دابەش دەبێت بۆ چەند پۆلێک، ئەوانیش: 
- سوبرێت سۆپرانۆ (Soubrette soprano): بریتییە لە یەکێک لە جۆرەکانی دەنگ و جۆرێکی تایبەتی پلەکانی ئۆپێرایە و دەنگێکی ناسک و تیژە و پێکهاتەکەی دەکەوێتە مەودای ناوەڕاستەوە و درێژ نابێتەوە بۆ کۆڵەڕەتورە (coloratura).
- لیریک سۆپرانۆ (lyric soprano): دەنگێکی گەرم و ڕوونە کە دەتوانرێت لە ئۆرکێسترای گەورەشدا گوێ بیستی ببیت و پێکهاتەیەکی بەرزتری لە سۆبرێت (soubrette) هەیە.
- سپینتۆ سۆپرانۆ (spinto soprano): دەنگێکە کە لە لیریک سۆپرانۆ بەرزتر و ڕوونترە.
- دراماتیک سۆپرانۆ (dramatic soprano): دەنگێکی پڕ وزە و دەوڵەمەند و پڕ هەستە کە دەتوانێت لە ئۆرکێسترادا گۆرانی بڵێت، زۆرجار (هەموو جارێک نا) ئەم دەنگە پێکهاتەیەکی نزمتری لە سۆپرانۆ دەبێت.

میزۆ-سۆپرانۆ

مەودای میزۆ-سۆپرانۆ (نیو-قیژە): جۆری دەنگی میزۆ-سۆپرانۆ یاخود نیو قیژە تایبەتە بە ئافرەتان، دەکەوێتە نێوان مەودای سۆپرانۆ و کۆنتراڵتۆ، ئەم دەنگە ئاسایی دەکەوێتە نێوان A3 (ئەو A کە دەکەوێتە ژێر C ناوەڕاست) بۆ A5 (دوو ئۆکتاڤ بەرزتر)، هەندێک لە میزۆ-سۆپرانۆکان لە نزمترین ئاستیاندا ڕەنگە درێژ ببنەوە بۆ F3 (Fـی ژێر Cناوەڕاست) و بە هەمان بەرزی C6.

- پێکهاتەی میزۆ-سۆپرانۆ: ئەم دەنگەش تێکهەڵکێشی هەردوو دەنگی کۆنتراڵتۆ و سۆپرانۆیە، پێکهاتەی میزۆ-سۆپرانۆ نزمترە لە سۆپرانۆ و بەرزترە لە کۆنتڕاڵتۆ.

جۆرە لاوەکییەکانی میزۆ-سۆپرانۆ

میزۆ-سۆپرانۆ دابەش دەبێت بۆ ٣ جۆری لاوەکیی ئەوانیش بریتیین لە:

  • لیریک میزۆ-سۆپرانۆ (lyric mezzo-soprano)
  • کۆڵەڕەتورە میزۆ-سۆپرانۆ (coloratura mezzo-soprano)
  • دراماتیک میزۆ-سۆپرانۆ (dramatic mezzo-soprano)

کۆنتڕاڵتۆ

مەودای کۆنتڕاڵتۆ (contralto): دەنگی کۆنتڕاڵتۆ نزمترین دەنگی ئافرەتانەیە، ئۆپێرایەکی ڕاستەقینە و بێ خەوش لە دەنگی کۆنتڕالتۆدا زۆر دەگمەنە بەجۆرێک کە پلە پێویستەکانی کۆنتڕاڵتۆ خۆیان لە میزۆ-سۆپرانۆکاندا دەنوێنن.
ئەم دەنگە دەکەوێتە نێوان F3 (Fـی ژێر Cناوەڕاست) بۆ F5 (دووەم Fـی سەرووی Cناوەڕاست)، لە بەرزترین و نزمترین ئاستیدا هەندێک لە دەنگەکانی کۆنتڕاڵتۆ گۆرانیان پێ دەوترێت لە D3 (Dـی ژێر Cناوەڕاست) بۆ Bb5 (دووەم B تەخت لەسەرەوە).

پێکهاتەی کۆنتڕاڵتۆ: دەنگی کۆنتڕاڵتۆ نزمترین پێکهاتەی هەیە لە دەنگی مێینەدا.

جۆرە لاوەکییەکانی کۆنتڕاڵتۆ

کۆنتڕاڵتۆ دابەش دەبێت بۆ چەند جۆرێکی لاوەکیی ئەوانیش بریتین لە: کۆڵەڕەتورە کۆنتڕاڵتۆ (coloratura contralto)،لیریک کۆنتڕاڵتۆ (lyric contraltoدراماتیک کۆنتڕاڵتۆ (dramatic contralto)، هەروەها (soparno Sfogato) سۆپرانۆ سفۆگاتۆ کە بریتییە لە کۆنتڕاڵتۆیەک مەودایەکی زۆر ئاست بەرزی هەیە بە جۆرێک دەگات بە سۆپرانۆی C بەرز.

جۆرەکانی دەنگی پیاو

کاونتێرتێنەر 

مەودای دەنگی کاونتێرتێنەر (Countertenor): کاونتێرتێنەر بریتییە لە بەرزترین دەنگی نێرینە، زۆرینەی گۆرانیبێژە کاوتێرتێنەرەکان، ئەو پلەیانەی دەنگ پێشکەش دەکەن کە بۆ castrato (کاستراتۆ) لە baroque opera (باروک ئۆپێرا) نووسراون، هەروەها ئەم دەنگە مەودایەکی فراوانی لە نێوان E3 بۆ E5 دەگرێتەوە.

جۆرە لاوەکییەکانی کاونتێرتێنەر: جۆرە لاوەکییەکانی ئەم دەنگە دابەش دەبێت بۆ ٣ جۆر ئەوانیش: سۆپرانیست (sopranist) یاخود “male soprano - مەیڵ سۆپرانۆ و هەوت-کۆنتر (haute-contre) و کاستراتۆ (castratoکۆتا گۆرانیبێژ کە دەنگێکی کاستراتۆ (castrato)ـی هەبووە ئەلێساندرۆ مۆریسکی (Alessandro Moreschi) بوو کە لە ساڵی ١٩٢٢ کۆچی دوایی کردووە.

تێنەر

مەودای تێنەر (Tenor): تێنەر بەرزترین دەنگی پیاوانە، دەکەوێتە نێوان C3 (یەک ئۆکتاڤ سەرووی C ناوەڕاست)، هەروەها نزمترین ئاست بۆ تێنەر بە نزیکەیی Ab2 وە (دووەم A تەخت لە ژێر C ناوەڕاست)، هەروەها لە بەرزترین ئاستیدا هەندێک لە تێنەرەکان دەگەنە F5 (دووەم Fـی سەرووی C ناوەڕاست).

پێکهاتەی تێنەر: پێکهاتەی دەنگی تێنەر دەکەوێتە سەرووی دەنگی باریتۆن (baritone) و ژێرەوەی دەنگی (countertenor) کاونتێرتێنەر.

جۆرە لاوەکییەکانی تێنەر: دەنگەکانی تێنەر بە پێی مەودای دەنگی و ڕادەی باشی ئاوازی دەنگ و ناسکی و قووڵی دەنگ و درێژبوونەوەی دەنگەکە، دەبنە چەند جۆری جیاواز، ئەوانیش: Tenorino (تێنەرینۆ), tenore (تێنەر کۆنتڕاڵتینۆ)، leggero tenor (لێگێرۆ تێنەر کە ناسراوە کە تێنەر دی گرازیا) lyric tenor (لیریک تێنەر)، spinto tenore (سپینتۆ تێنەر) و dramatic tenor ( دراماتیک تێنەر) و heldentenor (هێڵدنتێنەر) و baritenor (باریتێنەر).

باریتۆن

دەنگی باریتۆن جۆری دەنگی نێرینەیە و لە مەودای ناوەڕاستدایە، دەکەوێتە نێوان مەودای باس (bass) و (tenor) وە و تێکهەڵکێشی هەردووکیانە، مەودای باریتۆن  لە A2 (دووەم Aـی ژێر C ناوەڕاست) بۆ A4 (Aـی سەرووی C ناوەڕاست)ە، مەودای باریتۆن ڕەنگە بگاتە نزمترین ئاست بۆ F2 (دووەم Fـی ژێر C ناوەڕاست)، هەروەها جۆری دەنگی باریتۆن بەناوبانگترین دەنگی نێرینەیە.

پێکهاتەی باریتۆن: مەودای ئەم دەنگە تێکهەڵکێشە لە نێوان مەودای تێنۆر (tenor) و باس (bass) دا و پێکهاتەی باریتۆن نزمترە لە tenor و بەرزترە لە bass.

جۆرە لاوەکییەکانی باریتۆن: ئەم دەنگەش بە پێی سیفەتەکانی دەنگ دەبێتە چەند جۆرێک کە ئەوانیش بریتیین لە :
باریتۆن-مارتن (Baryton-Martin)
لیریک باریتۆن (Lyric baritone)
کۆڵەڕەتوڕە باریتۆن (coloratura baritone)
کاڤالیەڕباریتۆن (kavalierbariton)
هێڵدن باریتۆن (heldenbaritone)
ڤێردی باریتۆن (verdi baritone)
دراماتیک باریتۆن (dramatic baritone)
باریتۆن-نۆبڵ (baryton-noble)
باس-باریتۆن (bass-baritone)

باس

مەودای باس (bass): باس نزمترین دەنگی گۆرانی وتنە و نزمترین پێکهاتەی هەیە لە ناو هەموو دەنگەکاندا و دەکەوێتە نێوان E2 (دووەم Eـی ژێر C ناوەڕاست) بۆ E4 (E سەرووی C ناوەڕاست)، لە نزمترین ئاست و بەرزترین ئاستیدا هەندێک لە دەنگەکانی باس دەکەونە C2 (دوو ئۆکتاڤ نزمتر لە C ناوەڕاست) بۆ G4 (Gـی بەرزتر لە Cـی ناوەڕاست).

جۆرە لاوەکییەکانی باس: دەنگی باس بە پێی سیفەتەکانی دەنگ دابەش دەبێت بەسەر چەند جۆرێکدا ئەوانیش:

  • باسۆ پڕۆفۆندۆ (basso profondo)
  • باسۆ بوفۆ (basso buffo)
  • بێل کانتۆ باس (bel canto bass)
  • باسۆ کانتانتێ (basso cantante)
  • دراماتیک باس (dramatic bass)
  • باس-باریتۆن (bass-baritone)


سەرچاوەکان



1853 بینین