گەرماو

له‌لایه‌ن: - مەبەست کوردە - به‌روار: 2022-01-14-02:24:00 - کۆدی بابەت: 7601
گەرماو

ناوه‌ڕۆك

گەرماو

گەرماو یان ژووری خۆشۆردن (بە عەرەبی: حمام، بە ئینگلیزی: Bathroom) ژوورێکە لە ناوماڵ یان هەر بینایەکی تری نیشتەجێبوون و گشتی کە پێکهاتووە لە بانیۆ یان پرژێنی ئاو یان هەردووکیان، هەروەها لەزۆربەی گەرماوەکاندا دەستشۆریش هەیە. لە هەندێک شوێنی جیهاندا، بۆ نموونە هیندستان توالێتیش لەناو گەرماودا بوونی هەیە، هەرچەندە لە زۆربەی شوێنەکان توالێت یان سەرئاو ژوورێکی سەربەخۆیە و جیاکراوەتەوە لەو ژوورەی چالاکییەکانی پاکوخاوێنی تێیدا ئەنجام دەدرێت. لە ئەمریکای باشووردا، وشەی گەرماو ئاماژەیە بۆ هەر ژوورێک کە توالێتی تێدابێت، جا بانیۆ و ئاوپرژێنی لێبێت یان نا.

گەرماو بە گشتی بۆ خۆشوشتن و پاککردنەوە، جل شوشتن و ئەنجامدانی کارە تایبەتییەکانی وەکوو ڕیش تاشین و لابردنی مووی جەستە بەکاردێت.

مێژوو

سەرەتای بەکارهێنانی گەرماوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین، لەو سەردەمەدا ئاو بەهایەکی زۆری ئایینی هەبوو و وەکوو پاککەرەوەیەکی جەستەیی و ڕۆحی دادەنرا، بۆیە شتێکی باو بوو لەناو خەڵکدا کە خۆیان پاکبکەنەوە پێش ئەوەی بچنە شوێنە پیرۆزەکان. گەرماوەکان وەک شوێنێکی گشتی لەناو گوند و شارۆچکەکاندا هەبوون. لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکادا گەرماوی هەڵمی و لە وڵاتانی ئاسیادا گەرماوی سارد زیاتر باو بوو. 

ڕۆمانییەکان و یۆنانییەکان گەرماویان بە بەشێکی گرنگی شێوازی ژیانیان دادەنا. لە وڵاتی ڕۆمانیادا گەرماوی زۆر گەورە و گەرم دروست دەکران وەکوو شوێنێکی گشتی بۆ پشوودان و کۆبوونەوە و قسەکردن لەبارەی ڕووداوەکانی ڕۆژانە، سەرەتا گەرماوەکان لە شێوەی حەوزێکی گەورە بوون و دروستکردنی یەکەمین بانیۆی گەرماو دەگەڕێتەوە بۆ ١٧٠٠ ساڵ پێش زایین و تەنیا خێزانە دەوڵەمەندەکان گەرماوی تایبەتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا هەبوو. 

لە دوی سەدەی ١٦، ١٧ و ١٨ـدا بەکارهێنانی گەرماوە گشتییەکان لە خۆرئاوادا بەرەبەرە ڕووی لە کەمی کرد و شوێنە تایبەتییەکان زیاتر پەسند دەکران.

لە ژاپۆندا جۆرە گەرماوە هاوبەشەکانی وەکوو سێنتۆ و ئۆنسێن هێشتاش بوونیان هەیە و گەرماوی ئۆنسێن زۆر بەناوبانگە. 

  • گەرماوی سێنتۆ: شوێنێکی گشتیییە وەکوو خانووێک و گەرماوی هەیە، خەڵک بە پارە بەکاری دەهێنن. 
  • گەرماوی ئۆنسێن یان سپا: هاوینەهەواری گەرمن کە ئاوەکەیان دەوڵەمەندە بە کانزاکان و بۆ چێژوەرگرتن و گەرماوکردن بەکاردێن.

ڕێکخستن 

زۆربەی گەرماوەکان بە گشتی ئەم کەلوپەلانەیان تێدایە:

  • بانیۆ
  • دووش یان ئاوپرژێن
  • توالێت (لە هەندێک وڵات)
  • بیدێت (Bidet): ئامرازێکی وەکوو دەستشۆرە، نزم و بچووکە بۆ تارەت گرتن بەکاردێت
  • دۆڵاب: بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکانی تاشین، خۆشوشتن، ددان شوشتن و خاولی و شتی تر
  • ئامێری جل شوشتن
  • کەلوپەلی پێویستی کارەبایی و ڕووناکی لەگەڵ گەرمکەری ئاو

جۆرەکانی گەرماو

  • گەرماوی گشتی یان گەرماوی بازاڕ
  • گەرماوی ناوماڵ
  • جاکوزی
  • ساونا
  • دووش


سەرچاوەکان



650 بینین