ئارماتا تی ١٤

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-12-02:21:00 - کۆدی بابەت: 8223
ئارماتا تی ١٤

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئارماتا تی-١٤ یان ئارماتا T١٤ (بە ئینگلیزی: T-14 Armata، بە ڕووسی: Армата، بە عەرەبی: تي-١٤ أرماتا) تانکێکی جەنگیی سەرەکیی ڕووسییە لە نەوەی داهاتوو لە زنجیرەی یەکەمی بنکەی Armata Universal Combat Platform. یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی دووەم دەیەی سەدەی بیست و یەکەم. پلانی ڕووسیا بۆ تانکەکە لە ساتی دروستکردنیەوە ئەوە بووە لە نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠ ژمارەیان بگەیەنێتە ٢,٣٠٠ دانە، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە بۆ ٢٠٢٥ درێژ کرایەوە و دواتریش بە یەکجاری ماوەکە ڕەتکرایەوە. ئەم تانکە بۆ جێگرتنەوەی تی-٩٠ و تی-٧٤ دروست کراوە.

ئارماتا بە زیاتر لە پێنج ساڵ دیزاین کراوە، چەند تایبەتمەندییەکی نوێکاری هەیە، کە یەکێک لەوانە ڕێژنگی خۆکارە. سێ کەس لەخۆی دەگرێت و لە پێشەوە شوێنیان بۆ دابین کراوە و پێداویستی و تەنانەت دەستشۆر و ئاودەستیش لەخۆی دەگرێت.

پاشخان

دوای هەڵوەشانەوەی تی-٩٥ لە ساڵی ٢٠١٠، ئۆڕاڵڤاگۆنزاڤۆد دەستی بە دیزاینی دانەیەکی نوێ کرد بەناوی ئارمامێنت. توێژینەوەکەی ١٤٨ لەسەر بنەمای ١٨٧ بەند بوو کە پڕۆژەیەکی ڕووسییە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتا و هەشتاکانی سەدەی بیستەم و زۆر نهێنییە. لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە کۆمپانیاکە دەستی بە دروستکردنی تانکێکی نوێ کرد. 

تانکەکە بۆ یەکەم جار لە کاتی مەشق کردن بۆ نمایشی ڕۆژی سەرکەوتن لە مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٥دا بە پێشان درا. بەڵام یەکێک لە تانکەکان لەو ڕۆژەدا لەپر لە ڕۆشتن وەستا و دوای پازدە خولەک دوورخرایەوە. لە ماوەی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ نۆ تانکی ئارماتای نوێ دەرکەوتن.

دروستکردن

یوری بۆریسۆڤ جێگری سەروەزیران بۆ بەرگری و پیشەسازیی بۆشایی لە مانگی تەمموزی ٢٠١٨دا گوتی لە ئێستادا پێویست ناکات ئارماتا بە ڕێژەیەکی زۆر بەرهەم بهێنرێت کاتێک باوباپیرانی کۆنی ماونەتەوە و زۆر داواکارییان لەسەرە و هەڕەشەن دژی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا. مەبەستیش لە باوباپیرانی تانکەکە (تی ٧٢) بوو. لە جیاتی ئەوە، بەرنامەی نوێکردنەوەی تی-٧٢، تی-٨٠ و تی-٩٠ـەکان پێش دەکەوێت. لە مانگی ئابی ٢٠١٨دا، لە مەکۆی ARMY-٢٠١٨ لە دەرەوەی مۆسکۆ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا گرێبەستی کڕینی ٣٢ تانکی تی-١٤ و ١٠٠ ئۆتۆمبێلی جەنگی پیادەی تی-١٥ی واژۆکرد لەگەڵ تەواوبوونیان لە کۆتایی ٢٠٢١. لە مانگی شوباتی ٢٠١٩، گەیاندنی ١٢ تانکی یەکەم تا کۆتایی ئەو ساڵە ڕاگەیەندرا. 

لە مانگی ئابی ٢٠١٩، کۆمپانیای گواستنەوەی پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لەسەر ١٣٢ ئۆتۆمبێلی فرەجۆری ئارماتا بەشێوەی گرێبەستی سێ ساڵی تاوەکوو ٢٠٢١ ڕێککەوتوون و لە کۆتایی ٢٠١٩ـیش ١٦ دانەیان بە حکوومەت دەدرێت. لە مانگی ئابی ٢٠٢١، ئەلێکسی کریڤۆرۆشکۆ جێگری وەزیری بەرگری گوتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، ٢٠ تانکی تی-١٤ ئارماتا وەردەگرن. لە ٢٣ی ئابدا، بەرپرسێک لە کۆمپانیای ڕۆستێک گوتی کۆمپانیاکە ژمارەیەکی دیارینەکراوی تانکی تی-١٤ی لە "دەستەی تاقیکردنەوە" بە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا داوە.

توانا

لوولەی سەرەکی تانکی ئارماتا تی-١٤، لوولەیەکی 2A82-1Mـی ١٢٥ ملیمەترە کە جێگرەوەی 2A46ـی نەوەکانی پێش خۆیەتی. بەپێی سەرچاوە ڕووسییەکان هێزی لوولەکە لە لیۆپارد-٢ـی ئەڵمانی گەورەترە کە لوولەیەکی ڕاینمێتل ١٢٠ ملمی لەسەرە، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندی دەرنەچوونی دووکەڵە. ڕێژەی تەقاندنی فیشەکەکانیشی ١٠-١٢ خولە لە خولەکێکدا و دوورترین پێکانی دەگاتە هەشت کیلۆمەتر. جیا لە لوولە جێگیرەکەی خۆی، ئەگەری زۆر هەیە هاوێژەری ٢A٨٣ـی ١٥٢ میلیمەتری لەسەر دابنرێت.

لوولەکە دەتوانێت چەندین جۆری چەک و فیشەک بە خێراییەکی زۆر بتەقێنێت کە دەگاتە ١٩٨٠ مەتر لە چرکەیەکدا، وەک APFSDS و دژەتانکی تەقینەوە-گەورە (high-explosive anti tank) و فیشەکی لە هەوادا تەقیو (air-burst HE-Frag). هەروەها دەتوانێت مووشەکی دژە فڕین بەکاربهێنێت بە چەکێکی دژەفڕۆکەی ٣٠ ملیمەتر. 

تی-١٤ یەکەی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی ١٢ خێرایی هەیە، لەگەڵ خێراییەکی زۆر بە ٨٠-٩٠ کم لە کاتژمێر (٥٠-٥٦ میل) و مەودای ٥٠٠ کم. خاوەنی بزوێنەرێکی دیزلی ChTZ 12N360ـە کە هێزی ١,٥٠٠ ئەسپی بۆ دابین دەکات، کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لەوانەیە بەرەو ٢,٠٠٠ ئەسپ بەرزبکرێتەوە.

بەکارهێن

وڵاتی ڕووسیا دروستکەر و خاوەنی فەرمی تانکەکەیە، بەڵام بەپێی دانووستانەکان ئامادەیە بە هەریەک لە میسڕ و چین و هیندستانی بفرۆشێت.  


سەرچاوەکان



471 بینین