چاندنی داری پرتەقاڵ

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-08-17-21:28:00 - کۆدی بابەت: 9880
چاندنی داری پرتەقاڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی داری پرتەقاڵ (بە ئینگلیزی: Planting orange tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة البرتقالداری پرتەقاڵ یەکێکە لە ئەو درەختانەی کە بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمەکەی دەچێنرێت، گەشەکردنەکەی دەکرێت ببێتە درەختێکی کورتەباڵا یان گەشەی تەواو بکات و زۆر بەرزببێت، کە ئەمەش بەگوێرەی جۆرەکانی ڕوودەدات، هەروەها یەکێکە لە ئەو درەختە هاوینانەی کە ئارەزووی سەرما و شەختە ناکات.

بۆ هەڵبژاردنی دارێکی گونجاو بۆ چاندن ئارەزووی باخەوانەکە گرنگە، چونکە چەندین جۆری جیاواز لە داری پرتەقاڵ هەیە بەجیاوازی بەرزی و تام و هەندێكیشیان دەکرێت ناوکیان نەبێت، یاخود جیاوازی هەیە لە ئارەزوویان بۆ پلەی گەرمی و جێگەی گەشەکردن.

هەنگاوەکانی چاندن بە تۆو

  • ئەگەر داری پرتەقاڵ بە تۆو بچێنرێت دەبێت سەرەتا بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر تۆوەکە لە ئاودا دابنرێت، دواتر هەر تۆوێک کە سەرئاو بکەوێت لاببرێت چونکە شیاو نییە، تۆوەکانیش دەکرێت لە پرتەقاڵێکی ئاساییەوە دەربهێنرێن.
  • دواتر تەنها چاڵێكی بچووکی چەند سانتیمەتری بۆ چاندنی گونجاوە، لە ئینجانەدا بێت یاخود خاک.
  • پێویستە بە خاکی دەوڵەمەند بەماددەی خۆراکی دابپۆشرێت وەک ماددەی سەماد.
  • پاشان هەفتانە ئاوبدرێت و لە جێگەی گەرمدا بهێڵرێتەوە.
  • کاتێک تۆوەکە چەکەرەی کرد و گەورەبوو دەگوازرێتەوە بۆ خاک و دەچێنرێتەوە.

هەنگاوەکانی چاندن بە نەمام

  • سەرەتا پێویستە چاڵێک بە ئەندازەی زیاتر لە درێژی ڕەگەکەی هەڵبکۆڵرێت.
  • دواتر دەبێت دڵنیاببنەوە لە باش تێپەڕبوونی ئاو و کەڵەکە نەبێت.
  • پاشان دارەکە دەخرێتە چاڵەکەوە و بە خاکێکی بەپیت پڕدەکرێتەوە.
  • هەفتانە ئاوبدرێت، ئەگەر شێی خاکەکە کەمبێت یان ئاووهەوا گەرمبێت دەکرێت زیاتر لە جارێک ئاوبدرێت، هەتاکوو ڕێژەی شێی پێویستی هەبێت.
  • نابێت قووڵایی خاکەکە بەتەواوەتی تەڕببێت تەنها شێی پێویستە.

شێوازی گرنگیپێدان

کاتی چاندنی ئەم درەختە بەلایەنی کەمەوە دەبێت دوای شەش هەفتە لە سەرمای زۆری زستان بێت، کە پلەی گەرمی بەگشتی ئاساییە و زەوی گەرم دەبێت، بۆ گەشەسەندن پێویستی بە جێگەی گەرم و ئاودان هەیە، پاشان بەگوێرەی ئەو تەمەنەی کە درەختەکەی تێدا چێنراوە کاتی بەر گرتنی دەگۆڕێت، بەگشتی داری پرتەقاڵ پاش ٣-٥ هەفتە بەر دەگرێت، هەر کاتێکیش گوڵی گرت و دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی پرتەقاڵ پێویستی بە ٧-٨ مانگ دەبێت هەتاکوو میوەکەی پێبگات.

ساڵانە بۆ گەورەبوون و بەر گرتنی باشتر پێویستە دارەکە هەڵبپاچرێت، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا کە بە نموونەییترین کات دادەنرێت، لە دوو ساڵی سەرەتای تەمەنیدا هەڵپاچین دەبێتە هۆی هاوکاریکردنی درەختەکە لە بەدەستهێنانی شێوەکەیدا، لە ساڵەکانی دوای بەرگرتیندا باشترە ئەو لق و چڵانە لاببرێت کە ساڵی پێشوو بەرهەمی هەبووە، پاشان  چڵی نوێ جێگەیان بگرێتەوە، لەگەڵ لابردنی گەڵا و چڵێ سیساو و خراپبوو.


سەرچاوەکان



913 بینین