بۆچی نابێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر پێبدرێت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-30-23:10:00 - کۆدی بابەت: 10085
بۆچی نابێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر پێبدرێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی نابێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر پێ بدرێت؟ (بە عەرەبی: لماذا لا ينبغي إعطاء الطفل الكثير من الحليب بعد سن الواحدة؟، بە ئینگلیزی: ?Why shouldn't a child be given a lot of milk after the age of one)، منداڵ لە دوای تەمەنی یەک ساڵییەوە تەنیا بە شیر گەشە ناکات، بەڵکوو خواردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ گەشەی منداڵەکە.

هۆکارەکەی

منداڵ لە تەمەنی یەک ساڵیدا ئەگەر شیری دایکی بخوات دەبێت لە سێ بۆ چوار جار زیاتر نەبێت لە شەو و ڕۆژێکدا، بەڵام ئەگەر شیری قوتوو بخوات، دەبێت ڕێژەی شیرەکە زیاتر نەبێت لە ١٢- ١٥ عەیارە.

ئەگەر لە دوای تەمەنی یەک ساڵییەوە ڕێژەی شیر زۆرتر بێت لەوەی کە لەم تەمەنەدا ڕێگە پێدراوە وادەکات منداڵەکە تێر بێت بە شیرەکە و خواردن نەخوات، ئەمەش وردە وردە دەبێت بەخوویەک لە منداڵەکەدا و وای لێدەکات تەنیا داوای شیر بکات و واز لە خواردن بهێنێت. ئەم خووە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە بەرەو لاوازی و کورتە باڵایی بڕوات، چونکە شیرەکە بەهای خۆراکی پێویست بۆ گەشەی منداڵەکە دابین ناکات.


سەرچاوەکان



442 بینین