دراوی وڵاتی ئیتاڵیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-24-15:27:00 - کۆدی بابەت: 10347
دراوی وڵاتی ئیتاڵیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

ئیتاڵیا بە فەرمی کۆماری ئیتاڵیا (بە ئینگلیزی: Italy، بە عەرەبی: إيطاليا) وڵاتێکی باشووری ناوەڕاستی کیشوەری ئەورووپایە، یەکێکە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لە بەشی باشووری وڵاتەکەوە دەریای تیرینی، دەریای ناوەڕاست و وڵاتی توونس و لیبیایە، لە بەشی ڕۆژاواوە لەگەڵ فەڕەنسا هاوسنوورە، لە بەشی باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سویسرا هاوسنوورە، لە باکوورەوە لەگەڵ نەمسا هاوسنوورە، لە ڕۆژهەڵاتەوە وڵاتی کرواتیایە، هەر لە ڕۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ سلۆڤینیا هاوسنوورە. پایتەختەکەی ڕۆمایە.

ئابووریی ئیتاڵیا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە لە یەکێک لە لاوازترین ئابوورییەکانی ئەورووپاوە بۆ یەکێک لە بەهێزترین ئابوورییەکانی ئەورووپا پێشکەوتووە.

دراوی وڵاتی ئیتاڵیا چییە؟

وڵاتی ئیتاڵیا وەک وڵاتانی تری ناوچەی یۆرۆ دراوی سەرەکییان یۆرۆیە (بە ئینگلیزی: Euro، بە عەرەبی: یورو) هێماکەی (€)، هەر یەک لە وڵاتانی ئەندام دەتوانن دراوی یەکتر بەکاربهێنن، یۆرۆیەک بەسەر ١٠٠ سەنتدا دابەشکراوە، ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٥٨ـەوە چووە یەکێتی ئەورووپاوە، لە ساڵی ١٩٩٩ یۆرۆی وەرگرت، لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە ئیتاڵیا بە فەرمی بەکاری دەهێنێت، یۆرۆ جێگەی دراوی لیرەی گرتەوە کە پێشتر دراوی یاسایی ئیتاڵیا بوو. دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەورووپییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

بە گشتی بەهای دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ نزیکن لە یەکەوە، بە شێوەیەکی گشتی بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٠,٨ بۆ ١ یۆرۆدایە.

حەوت جۆری جیاواز پۆلێنی دراوی یۆرۆ هەیە کە بریتین لە ٥ یۆرۆ، ١٠ یۆرۆ، ٢٠ یۆرۆ، ٥٠ یۆرۆ، ١٠٠ یۆرۆ، ٢٠٠ یۆرۆ و ٥٠٠ یۆرۆ، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١ سەنت، ٢ سەنت، ٥ سەنت، ١٠ سەنت و ٥٠ سەنت، لەگەڵ ١ یۆرۆ و ٢ یۆرۆ، کە دراوی یاسایی سەرانسەری ناوچەی یۆرۆن.


سەرچاوەکان



461 بینین