هۆکارەکانی ترپەلێدانی سک

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-08-22-13:48:00 - کۆدی بابەت: 14246
هۆکارەکانی ترپەلێدانی سک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لێدانی سک (بە ئینگلیزی: Abdominal pulsation، بە عەرەبی: نبض البطن)، هەندێکجار هەستکردن بە لێدانی دڵ لەناو گەدە یان ناو سک شتێکی ئاساییە، کە لە ئەنجامی هەستکردن بە لێدانی شادەماری سکەوە دروستدەبێت، ئەم لوولەی خوێنە بەوە دەناسرێت کە بۆریەکی گەورە و سەرەکییە لە جەستەدا، کە لە دڵەوە خوێن دەگوازێتەوە بۆ هەموو جەستە، جێگەکەشی لە دڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ خوارەوە و ناوەڕاستی سنگ و سک، بەڵام هەندێکجار هەبوونی لێدان لە سکدا لەوانەیە ئاماژەبێت بۆ کێشەیەکی جیاواز، وەک ئەمانە:

دووگیانی: هەندێک لە خانمانی دووگیان پێیان وایە هەستکردن بە لێدانیسک لە لێدانی دڵی کۆرپەلەوە دروست دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە لێدانی شادەماری سکە، بەو پێیەی لێدانی خوێنبەرەکە لەو کاتەدا زیاتر هەستی پێدەکرێت، بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی ڕێژەی خوێن لە جەستەی ژنە دووگیانەکەدا.

خواردن: لەش لەدوای نان خواردن لەڕێگەی شاخوێنبەری سکەوە خوێنی زیاتر دەنێرێت بۆ ناو گەدە و ڕیخۆڵە باریکە، بۆ یارمەتیدانیان لە پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک و هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان لەماوەی ئەم پڕۆسەیەدا لەش هەوڵی زیادە دەدات کە پێویستی بە خوێنی زیاترە، ئەمەش ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی هەستکردن بە لێدانی سک لە دوای خواردن.

پاڵکەوتن: پاڵکەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان هەست بە لێدانی سک بکەن، لە ئەنجامی پیا ڕۆیشتنی خوێن لە شاخوێنبەری سکەوە دروست دەبێت، بۆ نموونە لە کاتی پاڵکەوتن و بەرزکردنەوەی ئەژنۆکاندا گەدە وەک ئەوەی لێبدات دەردەکەوێت بە تایبەت ئەگەر چەورییەکی زۆر نەبێت لە ناوچەی سکدا، بەگشتی هەستکردن بە لێدانی سک لەکاتی پاڵکەوتندا ئاساییە و لە کاتی وەستاندا نامێنێت.  

فراوانبوونی شاخوێنبەری سک: لە کاتە ئاساییەکاندا لێدانی سک لەوانەیە لە ئەنجامی یەکێک لە حاڵەتەکانی پێشوو بێت، بەڵام هەندێکجار لەوانەیە لە ئەنجامی حاڵەتێکی پزیشکییەوە بێت کە ناسراوە بە فراوانبوونی شاخوێنبەری سک، (بە ئینگلیزی: Abdominal Aortic Aneurysm)، لەم دۆخەدا بەشی خوارەوەی شاخوێنبەرەکە گەورەدەبێت.

سەردانکردنی پزیشک

دەرکەوتنی ئازارێکی کتوپڕ لە سک یان لە لایەکی جەستە یاخود لە پشتدا پێویستی بە سەردانکردنی پزیشک و دڵنیابوونەوەیە، بە تایبەتی ئەگەر ئازارەکە لەگەڵ هەریەکێک لەمانەی خوارەوەدا دروستبوو:

  • بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
  • نەخۆشییەکی خوێنبەرەکان.
  • مێژووی خێزانی لە تووشبوون بە فراوانبوونی شادەماری سک.
  • مێژووی خێزانی لە هەوکردنی شاخوێنبەری دڵ.
  • تووشبوون بە برینێکی زەبربەخش.


سەرچاوەکان



85 بینین