١٢ ڕێگا بۆ ئەوەی مێشكت بە گەنجی بمێنێتەوە

له‌لایه‌ن: - بەنان ئەحمەد بەنان ئەحمەد - به‌روار: 2022-11-26-20:45:00 - کۆدی بابەت: 10458
١٢ ڕێگا بۆ ئەوەی مێشكت بە گەنجی بمێنێتەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

١٢ ڕێگا بۆ ئەوەی مێشكت بە گەنجی بمێنێتەوە (بە ئینگلیزی: 12ways to keep your brain young، بە عەرەبی: ١٢ طريقة لإبقاء دماغك شابًا) هەموو مێشكێك لەگەڵ تەمەندا دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا كارەكانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت. پوكانەوەی مێشك شتێكی باوە و یەكێكە لە مەترسیدارترین دەرئەنجامەكانی پیربوون. بەڵام لاوازبوونی توانای مێشك شتێكی حەتمی نییە. لێرەدا ١٢ ڕێگا دەخەینەڕوو كە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە پارێزگاری كردن لە توانای كار كردنی مێشكت.

دوانزە ڕێگا بۆ ئەوەی مێشكت بە گەنجی بمێنێتەوە

١. پاڵپشتی دەروونی بەدەست بهێنە

لە رێگەی توێژینەوە لەسەر مشک و مرۆڤ، زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە چالاکییە مێشکییەكان هانی پەیوەندی نوێ لەنێوان خانە دەمارەكان دەدەن و تەنانەت لەوانەیە یارمەتی مێشك بدەن بۆ دروستكردنی خانە نوێیەكان، هەروەها پەرە بە توانستی پلاستیكی دەمارەكان دەدەن و یەدەگێكی كارا دروست دەكەن كە ڕێگرە لە لەدەستدانی خانەكانی داهاتوو.

هەر چالاییەكی پاڵپشتی دەروونی یارمەتیدەرە بۆ بونیاتنانی مێشكت. بخوێنەرەوە، خول ببینە، وەرزشی دەروونی تاقیبكەرەوە، وەك مەتەڵە وشەییەكان یان هاوكێشە بیركارییەكان. ئەو شتانە تاقیبكەرەوە كە پێویستی بە دەستڕەنگینی و هەوڵی دەروونی هەیە، وەك وێنەكێشان و پیشە دەستییەكانی تر.

٢. وەرزشی جەستەیی ئەنجام بدە

توێژینەوەكان دەریدەخەن كە بەكارهێنانی ماسولكەكانت یارمەتی مێشكت دەدەن. لەو ئاژەڵانەی كە بە بەردەوامی مەشق دەكەن ژمارەی ئەو خوێنبەرە بچووكانە زیاد دەكەن كە خوێنی پڕ ئۆكسجین دەهێننە ئەو بەشەی مێشك كە بەرپرسە لە بیركردنەوە. هەروەها وەرزش هاندەری گەشەكردنی خانە دەمارییە نوێیەكانە و پەیوەندنی نێوان خانەكانی مێشك زیاد دەكات (synapses). ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مێشكێك كە گونجاوتر و كارامەتر بێت، كە هۆكارە بۆ كاركردنێكی باشتر لە ئاژەڵە بەساڵاچووەكاندا. هەروەها وەرزشکردن پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، ئاستی کۆلیسترۆڵ باشتر دەکات، یارمەتی هاوسەنگكردنی شەکری خوێن دەدات و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، هەموو ئەمانەش دەتوانن یارمەتی مێشکت و دڵت بدەن.

٣. خۆراكت باشتر بكە

خۆراکی باش دەتوانێت یارمەتی دەروون و جەستەت بدات. بۆ نموونە ئەو کەسانەی کە رێجیمی شێوازی دەریای ناوەڕاست بەكاردێنن کە جەخت لەسەر میوە، سەوزە، ماسی، گوێز، سەرچاوەی ڕووەکی پرۆتین و زەیتی ناتێر وەك زەیتی زەیتون دەكاتەوە، ئەگەری تووش بوونیان بە لاواز بوونی مێشك و بیرچوونەوە كەمترە.

٤- هاوسەنگ كردنی پەستانی خوێن

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە ناوەڕاستی تەمەندا مەترسی دابەزینی ئاستی هۆش لە تەمەنی پیریدا زیاد دەکات. گۆڕینی شێوازی ژیان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی تا دەتوانیت فشارەكانت كەمبكەیتەوە. كۆنتڕۆڵی كێشت بكە، بەردەوام وەرزش بکە، خواردنەوەی مەی سنووردار بکە، فشاری دەروونیت کەمبکەرەوە و خواردنی دروست بخۆ.

٥. هاوسەنگ كردنی ئاستی شەكر لە خوێندا

نەخۆشی شەکرە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە. دەتوانیت ڕێگری بكەیت لە نەخۆشی شەکرە بە خواردنی دروست، وەرزشکردن بە بەردەوامی و كۆنتڕۆڵ كردنی كێشت. بەڵام ئەگەر شەکری خوێنت هەر بە بەرزی مایەوە، پێویستت بە دەرمان دەبێت بۆ ئەوەی بە باشی کۆنتڕۆڵی بكەیت.

٦. هاوسەنگ كردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ

بەرزی لە ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) پەیوەندیدارە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە. رێجیم، وەرزش، کۆنترۆڵکردنی کێش، دوورکەوتنەوە لە تووتن كۆمەڵە ڕێگایەكن بۆ باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵت. بەڵام ئەگەر پێویستت بە یارمەتی زیاتر بوو، پرسیار لە پزیشکەکەت بکە بۆ چارەسەر كردنی.

٧. بەكارهێنانی ئەسپرین بە بڕێكی كەم

هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە بەكارهێنانی ئەسپرین بە ژەمێكی کەم لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەم بکاتەوە، بە تایبەت نەخۆشی بیرچوونەوە بەهۆی خوێنبەرەکان. بۆ ئەم بابەتەش ڕاوێژ بە پزیشكەكەت بكە.

٨. دوورکەوتنەوە لە تووتن

دوور بکەوەرەوە لە تووتن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

٩. مەی بەکارمەهێنە

زیادەڕەوی لە خواردنەوەی مەی هۆکارێکی سەرەکی مەترسیدارە بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە. ئەگەر خواردنەوەت هەڵبژارد، ئەوا خۆت سنووردار بکە لە خواردنەوەیدا.

١٠. گرنگی بە هەستەکانت بدە

ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێیان هەیە، خەمۆکن، بێخەون، یان شەكەتن، لە تاقیکردنەوەکاندا نمرەی خراپیان هەیە. مەرج نییە نمرەی خراپ پێشبینی زیادبوونی مەترسی دابەزینی ئاستی هۆشت لە تەمەنی پیریدا بکات، بەڵام تەندروستییەكی دەروونی باش و خەوتنێکی ئارام بە دڵنیاییەوە ئامانجێکی گرنگن.

١١. پارێزگاری لە سەرت بكە

ئازارێكی مامناوەند یان تووندی سەرت، تەنانەت بەبێ ئەوەی زەڕبەیەك بەر مێشكت كەوتبێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر لاوازبوونی هۆشت.

١٢. دروستكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکان دەبنەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە، هەروەها دابەزینی پەستانی خوێن و درێژبوونەوەی تەمەن.


سەرچاوەکان



289 بینین