لیستی سەرۆکەکانی تورکیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-18-14:36:00 - کۆدی بابەت: 10708
لیستی سەرۆکەکانی تورکیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرۆکی تورکیا کە بە فەرمی بە سەرۆکی کۆماری تورکیا دەناسرێت (بە ئینگلیزی: President of Turkey، بە عەرەبی: رئيس تركيا) سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکی حکوومەتی تورکیایە. سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکوومەتی نیشتمانی بەڕێوەدەبات و فەرماندەی گشتی سوپای تورکیایە. هەروەها سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات. ئەم ئۆفیسە ١٩٢٣ دامەزراوە، یەکەم سەرۆک و دامەزرێنەر موستەفا کەمال ئەتاتورک بوو.  

سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێی ماددەی ٢٩٩ی یاسای سزادانی تورکیا قەدەغەیە، لەنێویاندا ئەتاتورکی دامەزرێنەر کە یاسای جیاوازی خۆی هەیە. بە شێوەیەکی نەریتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا زیاتر پۆستێکی ڕێوڕەسمی بووە، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ڕاستەقینە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە بەڕێوەدەبرا. بەڵام هەموارکردنە دەستوورییەکان کە لە گشتپرسی دەستووری ساڵی ٢٠١٧ پەسەندکران، پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەڵوەشاندەوە، و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی تەواویان بە دەستەی سەرۆکایەتی بەخشی، کە لە هەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٨ـەوە کاری پێدەکرێت. 

لە نۆی تەممووزی ٢٠١٨ ئەردۆغان وەک یەکەم سەرۆکی تورکیا لەژێر سیستەمی نوێی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کاری کردووە. سەرۆک کۆمار ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێت، و یەک جار نوێ دەکرێتەوە.

بڕوانامە

بۆ ئەوەی کاندیدەکە ببێتە سەرۆکی تورکیا، دەبێت خوێندنی باڵای تەواو کردبێت، و تەمەنی لانی کەم چل ساڵ بێت. ئەگەر ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا بووبێت دەبێت دەست لە کورسیەکەی بکێشێتەوە. 

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری تورکیا پێویست بوو هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکەی خۆی بپچڕێنێت. ئەم کارەش بۆ دڵنیابوون بوو لە بێلایەنیی سەرۆک لە سەرۆکایەتیکردنی سیستەمی دەستووری تورکیا. بەڵام ئاڕاستەکردنەوەی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ سەرۆکایەتی جێبەجێکردنی ئەم کارەی هەڵوەشاندەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دەستبەکاربوونی سەرۆکێک وەک براوەی کێبڕکێیەکی هەڵبژاردنی حیزبی.

هەڵبژاردن

دوای هەموارکردنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٧

بەپێی ئەو هەموارکردنەوانەی دەستوور لە ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٧دا پەسەندکراون، سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت، لەنێو ئەو کاندیدانەی کە تەمەنیان لانیکەم چل ساڵە و خوێندنی باڵایان تەواوکردووە، و مافی هەڵبژاردنیان هەیە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە. هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت بەلایەنی کەمەوە ٣٠ ڕۆژ پێش تەواوبوونی ماوەی پۆستی سەرۆکی دەستبەکاربوو یان ١٠ ڕۆژ دوای بەتاڵبوونی دەستەی سەرۆکایەتی دەست پێبکات، هەروەها دەبێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا لە سەرەتای هەڵبژاردنەوە تەواو بکرێت.

پێش هەموارکردنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٧

پێش ئەوەی هەموارکردنی دەستوور لە گشتپرسی ساڵی ٢٠٠٧ پەسەندکرا، ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە یەکێک لە ئەندامەکانی وەک سەرۆک هەڵدەبژارد. 

ماوەی سەرۆکایەتی

سەرۆک کۆمار بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێت و مافی دووبارە هەڵبژاردنەوەی هەیە. مەگەر ئەوەی بە مردن، یان بە بڕیارێکی پەرلەمانی (واتە لێپێچینەوە و دوورخستنەوە لە پۆستەکەی) کۆتایی پێبێت. ماوەی سەرۆکی ئێستا بەردەوام دەبێت تا سەرۆکی هەڵبژێردراو دەستبەکار دەبێت. پێش ئەوەی هەموارکردنەوەی دەستوور لە ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٧ پەسەندکرا، سەرۆک بۆ یەک خولی حەوت ساڵە هەڵدەبژێردرا.

سوێندی یاسایی

سەرۆک لە کاتی دەستبەکاربوونیدا، ئەم سوێندخواردنە دەخوات لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەدا:

"سوێند بە شەرەفی خۆم، لەبەردەم نەتەوەی گەورەی تورکدا، بۆ پاراستنی بوون و سەربەخۆیی دەوڵەت، یەکپارچەیی دابەشنەکراوی وڵات و نەتەوە، و سەروەری ڕەهای نەتەوە؛ بۆ ئەوەی دڵسۆزی بمێنێتەوە بۆ باڵادەستیی یاسا، بۆ کۆماری دیموکراسی و عەلمانی و بۆ پرەنسیپ و چاکسازییەکانی ئەتاتورک؛ لانەدان لەو ئایدیاڵە کە بەپێی ئەو ئایدیاڵە هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەژێر چەمکی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگادا، هاودەنگی و دادپەروەری نیشتمانی و دڵسۆزی بۆ دەستوور بەهرەمەند بێت لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان."

سوێندخواردنەکە ڕاستەوخۆ لە کەناڵی TBMM-TV پەخش دەکرێت.

ئەرک و بەرپرسیارییەکان

  • پێشکەشکردنی وتاری کردنەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی یاسادانان.
  • بانگهێشتکردنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە بۆ کۆبوونەوە، لەکاتی پێویستدا.
  • ڕاگەیاندنی یاسا یان گەڕاندنەوەی یاساکان بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ سەیر بکرێنەوە (واتە ڤیتۆ).
  • تانەدان لە دادگای دەستوری بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساکان یان هەندێک بڕگەی، و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بە بیانووی نادەستووری لە فۆرم یان ناوەڕۆکدا.
  • دانان و دوورخستنەوەی جێگری سەرۆکی تورکیا و وەزیرانی گشتی.
  • خزمەتکردن وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، ​​بەناوی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەوە، و بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەییی خاکی تورکیا.
  • دانانی ئەفسەرانی پلە باڵای هێزە چەکدارەکانی تورکیا، لەوانەش سەرۆکی ئەرکانی گشتیی تورکیا، و ڕێکخستنی ڕێکار و بنەماکان،
  • دانانی باڵیۆزی تورکیا بۆ دەوڵەتە بیانییەکان، و پێشوازیکردن لە باڵیۆزی بیانی کە بۆ تورکیا دەستنیشانکراون.
  • دانوستاندن، ئەنجامدان، پەسەندکردن و ڕاگەیاندنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
  • ئەوەی لە کاتی پێویستدا یاسایەک سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا پێشکەش بە ڕیفراندۆم بکرێت،
  • گۆڕینی یان لێخۆشبوونی سزای تاوانکاری کە بەسەر کەسەکاندا سەپێنراوە، بە پاساوی نەخۆشی درێژخایەن، کەمئەندامی، یان پیری،
  • بانگهێشتکردنی هەڵبژاردنی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە.
  • گەیاندنی پێشنیاری بودجە بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە بۆ پەسەندکردنی (ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا پەسەند نەکرێت، بودجەی ساڵی پێشوو بەپێی ڕێژەی سوودی ساڵانە دەستکاری دەکرێت).
  • بانگەوازکردن و سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.
  • ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، بە مەرجی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە (لە حاڵەتی نائاساییدا، فەرمانی سەرۆکایەتی پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەیە).
  • واژۆکردنی فەرمانی جێبەجێکردنی یاساکان.
  • دانانی ئەندامان و سەرۆکی ئەنجوومەنی چاودێری دەوڵەت و ڕێنماییکردنی، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنین.
  • دانانی دوازدە ئەندام لە پانزە ئەندامی دادگای دەستووری، یەک لەسەر چوار ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت، سەرۆکی داواکاری گشتی و جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای قەساس و چوار لە کۆی ١٣ ئەندامی ئەنجوومەنی دادوەران و داواکارانی گشتی.
  • سەرۆک ئەرکەکانی هەڵبژاردن و دانان و ئەو ئەرکانەی تر کە دەستوور و پەیڕەو پێیان بەخشیوە ئەنجام دەدات.

سەرۆکەکانی تورکیا

ژمارە. Name
(Lifespan)
ماوەی کارکردن پارت کاری پێشوو
١

موستەفا کەمال ئەتاتورک

(١٨٨١–١٩٣٨)

٢٩ تشرینی یەکەمی
١٩٢٣
١٠ تشرینی دووەمی
١٩٣٨
١٩٢٣ پارتی گەلی کۆماری یەکەم سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە
١٩٢٧
١٩٣١
١٩٣٥
١٥ ساڵ و ١٣ ڕۆژ
٢

ئیسمەت ئینۆنو

(١٨٨٤–١٩٧٣)

١٠ تشرینی دووەمی
١٩٣٨
٢٧ ئایاری
١٩٥٠
١٩٣٨ پارتی گەلی کۆماری یەکەم سەرۆک وەزیرانی تورکیا
١٩٣٩
١٩٤٣
١٩٤٦
١١ ساڵ و ١٩٨ ڕۆژ
٣

جەلال بەیار

(١٨٨٣–١٩٨٦)

٢٧ ئایاری
١٩٥٠
٢٧ ئایاری
١٩٦٠
١٩٥٠ پارتی دیموکرات سێیەم سەرۆک وەزیرانی تورکیا
١٩٥٤
١٩٥٧
١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ
٤

جەمال گورسێل

(١٨٩٥–١٩٦٦)

٢٧ ئایاری
١٩٦٠
٢٨ ئازاری
١٩٦٦
  سەربەخۆ سەرۆکی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی
١٩٦١
٤ ساڵ و ١٧٠ ڕۆژ
٥

جەودەت سونای

(١٨٩٩–١٩٨٢)

٢٨ ئازاری
١٩٦٦
٢٨ ئازاری
١٩٧٣
١٩٦٦ سەربەخۆ دوازدەهەمین سەرۆکی ئەرکانی گشتیی تورکیا
٧ ساڵ و ١ ڕۆژ
٦

فەهری کۆروتورک

(١٩٠٣–١٩٨٧)

٢٨ ئازاری
١٩٧٣
٦ نیسانی
١٩٨٠
١٩٧٣ سەربەخۆ فەرماندەی سێیەمی هێزی دەریایی تورکیا
٧ ساڵ و ١ ڕۆژ
- ئیحسان سەبری کاگلایانگیل
(١٩٠٨-١٩٩٣)
٦ نیسانی ١٩٨٠ ١٢ ئەیلوولی ١٩٨٠      
٧ کەنعان ئێڤرێن
(١٩١٧-٢٠١٥)
١٢ ئەیلوولی
١٩٨٠
٩ تشرینی دووەمی
١٩٨٩
سەربەخۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نیشتمانی
١٩٨٢
٧ ساڵ و ١ ڕۆژ
٨ تورگوت ئۆزال
(١٩٢٧-١٩٩٣)
٩ تشرینی دووەمی
١٩٨٩
١٧ نیسانی
١٩٩٣
١٩٨٩ سەربەخۆ نۆزدەهەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا
٣ ساڵ و ١٦٠ ڕۆژ
- هوسامەتین سیندۆروک
(لەدایکبووی ١٩٣٣)
١٧ نیسانی ١٩٩٣ ١٦ ئایاری ١٩٩٣      
٩ سلێمان دەمیرێل
(١٩٢٤-٢٠١٥)
١٦ ئایاری
١٩٩٣
١٦ ئایاری
٢٠٠٠
١٩٩٣ سەربەخۆ دوازدەهەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا
٧ ساڵ و ١ ڕۆژ
١٠ ئەحمەد نەجدەت سێزەر
(لەدایکبووی ١٩٤١)
١٦ ئایاری
٢٠٠٠
٢٨ ئابی
٢٠٠٧
٢٠٠٠ سەربەخۆ ١٤هەمین سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا
٧ ساڵ و ١٠٥ ڕۆژ
١١ عەبدوڵڵا گوڵ
(لەدایکبووی ١٩٥٠)
٢٨ ئابی
٢٠٠٧
٢٨ ئابی
٢٠١٤
٢٠٠٧ سەربەخۆ ٤٠هەمین وەزیری دەرەوە
٧ ساڵ و ١ ڕۆژ
١٢ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
(لەدایکبووی ١٩٥٤)
٢٨ی ئاب
٢٠١٤
لە دەسەڵاتدایە ٢٠١٤ سەربەخۆ بیست و پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا
٢٠١٨ پارتی داد و گەشەپێدان
 


سەرچاوەکان



383 بینین