سەرهەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-02-27-02:53:00 - کۆدی بابەت: 11114
سەرهەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرهەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (بە عەرەبی: انتفاضة الاتحاد الوطني الكردستاني، بە ئینگلیزی: PUK uprising) یاخیبوونێکی ئاست نزمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە دژی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە ١٩٧٥-١٩٧٩ لە شکستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەڕی دووەمی عێراق و کورد و ناچاربوونی بە بەستنی ئاگربەست و هەڵهاتن بەرەو تاراوگە لە ئێران. بەهۆی نەبوونی پشتیوانی دەرەکی، گەریلاکانی یەکێتی تەنها لە دوورترین بەشی چیاکانی باشووری کوردستان دەیانتوانی چالاکی بکەن. لەو ماوەیەدا یەکێتی خۆی بینییەوە لە قەیرانێکی سیاسیدا لەگەڵ پارتی کە بووە هۆی شەڕی ناوخۆیی قوورس لەنێوانیاندا و لە ساڵی ١٩٧٧دا شەڕەکە گەشتە لوتکە، دوای شەڕەکە، یەکێتی لەکاتی جەنگی ئێران و عێراقدا چووە بەرەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزەکانی ئێران و سەرهەڵدانی ساڵی ١٩٨٣دا ئێران پشتگیری لێکردن.

سەرەتا

ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٧٠ـدا نەخشەی بۆ دانرا بوو لە دوای ڕێککەوتن لەسەر هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە نێوان حکوومەتی عێراق و سەرکردە کوردەکانی عێراق. ئەنجوومەنێکی یاسادانان لە شاری هەولێر کە دەسەڵاتی بەسەر پارێزگا کوردییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەبوو، ڕێککەوتنەکە کۆتایی هات بەهۆی ناکۆکی لەسەر شاری دەوڵەمەند بە نەوتی کەرکووک و بوو بەهۆی شەڕی دووەمی عێراق و کورد لە ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥دا.

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری ئێرانی لەدەستدا و شکستی هێنا و ناچار بوو تا ئازاری ١٩٧٥ بەرەو تاراوگە هەڵبێت، هاوکات سوپای عێراق دووبارە کۆنترۆڵی تەواوی باکووری عێراقی گرتەوە دەست. لە ئەنجامدا یەکێتی لە تەممووزی ١٩٧٥ لە دیمەشقی سووریا لەلایەن لقێکی کاربەدەستانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی پێکهێنرا.

سەرهەڵدان

هێزەکانی یەکێتی لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دەستیان کرد بە تێوەگلانی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق، ئەمەش ڕێک لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد بوو، شەڕەکە لە تەواوی ساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بوو. هەڵکوتانەکانی یەکێتی بۆ سەر حکومەتی عێراق لەلایەن مەلا موستەفای بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە چاوێکی باشەوە نەبینران.

شەری ناوخۆ

بابەت: شەڕی ناوخۆی کوردستان

لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد (ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥)، لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ دا، گرووپەکانی سەربازییەکانی پارتی لە چەند بۆنەیەکدا کەمینیان بۆ هێزەکانی یەکێتی دانا و ژمارەیەکیان لێکووشتن، پێکدادانی بچووکی ناوخۆیی کوردان لە نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەممووزی ١٩٧٦، کانوونی دووەمی ١٩٧٧ و شوباتی ١٩٧٧ دا ڕوویدا.

لە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی لە دیمەشقەوە بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٧٧، هێزەکانی یەکێتی ڕێکخست وەک هێزی پێشمەرگە و بارەگای لە ناوکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەندیل لە باشووری کوردستان دانا. یەکەم شەڕی پارتی و یەکێتی لە نیسانی ساڵی ١٩٧٨ دا لە ناوچەی برادۆست ڕوویدا کاتێک عەلی عەسکەری بە ٨٠٠ پێشمەرگەی یەکێتی هێرشی کرایەسەر لەلایەن پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە سەرکردایەتی سامی عەبدولڕەحمان هێرشیان کرایەسەر، هێزەکانی عەلی عەسکەری کە ژمارەییان زۆر کەمتر بوو بەراورد بە ٧،٥٠٠ پێشمەرگەی پارتی شکستیان خوارد و نزیکەی ٧٠٠ پێشمەرگەیان لێکوژرا لە نێوانیاندا گرتنی و کووشتنی عەلی عەسکەری خۆی.

ناکۆکی و دووبەرەکی بەدرێژایی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ـەکان بەردەوام بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕکابەریدا بوون بۆ زیادکردنی دەسەڵاتیان و پشتیوانی دارایی لە وڵاتانی دراوسێوە.

دەرەنجام

یەکێتی و پارتی لە شەڕی ئێران و عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٨٠ـدا بەرپابوو پێکەوە لایەنی ئێرانیان گرت. بە درێژایی شەڕی نێوان ئێران و عێراق خەباتی کورد لە باکووری عێراق بەردەوام بوو. بە پشتیوانی هێزە ئێرانییەکان یەکێتی و پارتی توانییان کۆنترۆڵی چەند بەشێکی کوردستان بگرنە دەست بەڵام دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق سەرهەڵدانی کورد کۆتایی هات بە شاڵاوی ئەنفال.


سەرچاوەکان



241 بینین