چۆنیەتی بچووککردنەوەی کونیلەکان

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-04-20:55:00 - کۆدی بابەت: 11212
چۆنیەتی بچووککردنەوەی کونیلەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی بچووککردنەوەی کونیلەکان (بە ئینگلیزی: How to shrink pores، بە عەرەبی: كيفية تقليص المسام) زاراوەی کونیلە بۆ وەسفکردنی ئەو دەرچە بچووکانەی پێست بەکاردێت کە تێیدا چەوری و ئارەقە لە ڕژێنەکانی خوارەوەی خۆیانەوە دەگەنە ڕووی پێست. لە ڕاستیدا دوو جۆری جیاوازی کونیلەکان هەیە: (کونیلەکانی چەوری و کونیلەکانی ئارەقە).

کونیلە چەورییەکان: ئەم جۆرە کونیلە بە ڕژێنێکی چەورییەوە بەستراوەتەوە. ئەمانە لەسەر تەواوی ڕووی  پێستت هەیە، جگە لە پێستی دەستەکانت و بنی پێیەکانت. ئەو کونیلە چەورییانە بە شێوەیەک گەورەن کە دەتوانرێن ببیینرێن لەسەر پێستەکە، کاتێک خەڵک باس لە هەبوونی کونیلە گەورەکان یان کونیلە گیران دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی ئاماژە بە کونیلەکانی چەوری دەکەن.

کونیلەکانی ئارەقە: هەروەها کونیلەکانی ئارەقە لە هەموو پێستتدا هەیە. کونیلەکانی ئارەقە بچووکن، بە شێوەیەکی گشتی ناتوانیت ئەم کونیلانە بە چاو ببینرێن.

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست گەورە نەبن 

١- تەنها بەرهەمەکانی چاودێری پێست و ماکیاژ کە کۆمیدۆجینیک نین بەکاربهێنە: وشەی "non-comedogenic" واتە بەرهەمەکە کونیلەکانت گەورە ناکات. کاتێک کونیلەکان دەگیرێن، فراوان دەبن، ئەمەش دەتوانێت کونیلەکانت زیاتر هەست پێبکرێت و ببینرێت. بۆ ئەوەی کونیلەکانی جەستەت نەگیرێت، بەدوای یەکێک لەم زاراوانەی خوارەوەدا بگەڕێ لەسەر هەموو ئەو بەرهەمانەی بەکارێدێنیت بۆ ڕوخسارت:

  • Non-comedogenic
  • oil free
  • won't clog pores

ئەگەر یەکێک لەم زاراوانەت نەبینی، ئەوا بەرهەمەکە بەکارمەهێنە.

٢- ڕۆژانە دوو جار دەموچاوت پاک بکەرەوە: گیرانی کونیلەکان یان بوونی پێستێکی چەور دەتوانێت کونیلەکان گەورەتر دەربکەوێت. پاککردنەوە ڕۆژانە دوو جار دەبێتە هۆی کردنەوەی کونیلەکان و ڕێگریکردن لە گیرانی کونیلەکان و کەمکردنەوەی چەوری. لە کاتی پاککردنەوەی دەموچاوتدا، دەبێت:

  • ئاوی شلەتێن بەکاربهێنیت. ئاوی گەرم دەبێتە هۆی خورانی پێستت و دەبێتە هۆی ئەوەی کونیلەکان گەورەتر دەربکەون.
  • بە نەرمی دەموچاوت بشۆ. سکرابکردن دەبێتە هۆی خورانی پێستت و دەبێتە هۆی هەوکردن. کاتێک پێست هەو دەکات، کونیلەکانی پێست زیاتر دەردەکەوێت لەسەر ڕوخسارت.
  • پاککەرەوەیەکی نەرم و ناکۆمیدۆجینیک بدۆزەرەوە.

"ناکۆمیدۆجینیک" ئاماژەیە بۆ ئەو بەرهەمانەی کە بە شێوەیەکی گشتی بۆ چاودێری پێست یان بەرهەمی جوانکاری بەکاردەهێنرێت، کە بۆ ئەوە دروستکراون ڕێگە بگرێت لە هۆکارەکانی دروستبوونی کونیلەکانی پێست و زیپکە و نەهێشتنیان.  ئەم بەرهەمانە تایبەتمەندیان لەوەدایە کە کەمتر ئەگەری خراپبوونیان هەیە. بۆ نموونە شێدارکەرەوەیەکی ناکۆمیدۆجینیک بە شێوەیەک دیزاین دەکرێت و دروست دەکرێت کە پێست شێدار بکات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست کە ببێتە هۆی زیپکە و کاریگەری خراپی هەبێت.

٣- ڕێتینۆڵ بەکاربهێنە: ئەگەر پێستت چەورە، زیپکەیەکی سووکت هەیە، ئەوا کونیلەکان دەتوانن گەورەتر دەربکەون. بەکارهێنانی بەرهەمێکی چاودێری پێست لەگەڵ ڕێتینۆڵ یان ڕێتینیل پاڵمیتات ڕەنگە یارمەتیدەر بێت. پێش خەوتن پێویستە بەکاربهێنرێت، هەروەها ٣٠ خولەک پێش ئەوەی بەکاربهێنرێت دەبێت ڕوخسارەکە بشۆردرێت.

٤- چارەسەری زیپکە: زیپکە کونیلەکانت دادەخات، ئەمەش دەتوانێت کونیلەکانت زیاتر هەست پێبکرێت. بەکارهێنانی پاککەرەوەیەک کە ترشی (ئەکسید) سالیسیلیکی تێدایە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ترشی سالیسیلیک دەتوانێت کونیلەکان بکاتەوە. هەندێک لە پاککەرەوەکان کە ترشی سالیسیلیکیان تێدایە ئەوەندە نەرمن کە دەتوانرێت هەموو ڕۆژێک بەکاریان بهێنرێت. ئەگەر ترشی سالیسیلیک پێستتی وشک کردەوە، ئەوا پاککەرەوەی یەک لە دوای یەک تاقی بکەرەوە. پاککەرەوەیەکی سووک و ناکۆمیدۆجینیک بەکاربهێنە کاتێک لە خەو هەڵدەستیت و پاککەرەوەی ترشی سالیسیلیک بەکاربهێنە هەروەها پێش خەوتن بەهەمان شێوە.

٥- هەموو ڕۆژێک بە دژەخۆر دەموچاوت بپارێزە: تا خۆر زیاتر زیان بە پێستت بگەیەنێت، کونیلەکانی پێست زیاتر هەست پێدەکرێت. بەکارهێنانی دژەخۆرێکی بەرگری لە ئاو کە سپێکتریمی فراوانە و توانای SPF 30 یان زیاتری هەیە واباشترە SpF50 بێت کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێستەکە بکات  زیانی بەربکەوێت کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە زیانی بەرکەوتووە. بۆ پاراستنی پێستت، هەموو ڕۆژێک دژەخۆر بەکاربهێنە، تەنانەت کاتێک باران دەبارێت یان لە دەرەوە ساردە. هەر جارێک تیشکی خۆر بەر پێستمان دەکەوێت، زیان بە پێستمان دەگەیەنێت. ئەم زیانانە بە تێپەڕبوونی کات کۆدەبێتەوە و زیان بە پێستمان دەگەیەنێت.

٦- لەگەڵ پێستتدا نەرم و نیان بە: سکرابکردنی دەموچاوت نابێتە هۆی ئەوەی پاکتر بێت، بەڵام سکرابکردن دەتوانێت پێستت بخورێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کونیلەکانت گەورەتر دەربکەون. هەروەها فشارکردنە سەر پێست، هەڵکەندنی زیپکە، ئەمانە وا دەکەن کونیلەکان زیاتر هەست پێبکرێت.

٧- چارەسەری شلبوونەوەی پێست: لەگەڵ تەمەنمان پێستمان توندی لەدەست دەدات و دەست دەکات بە شلبوونەوە. کونیلەکان گەورەتر دەردەکەون کاتێک پێست شل دەبێتەوە. پزیشکی پێست کە  دەتوانێت پشکنینی پێستت بکات و پێت بڵێت چی دەتوانێت پێستت توند بکاتەوە. زۆرێک لە ڕێکارەکان دەتوانرێت لە ئۆفیسی پزیشکی پێست ئەنجام بدرێت. چەندین ڕێگە بۆ پتەوکردنی پێستی شلبووەوە هەیە.

٨- مایکرۆنیدلنگ بکە: پزیشکی پێستت دەتوانێت ڕێکاری مایکرۆنێدلینگ ئەنجام بدات، کە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ بچووککردنەوەی کونیلەکانی پێست. دکتۆر وو ڕوونی دەکاتەوە: ئێمە ئامێرێکی مایکرۆنێدلینگ بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی کونکردنی بچووک لە پێستدا بە دەرزی زۆر بچووک و تەعقیمکراو. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامێرەکە مایکرۆ-ترۆما لە پێستدا دروست دەکات، کە وەڵامدانەوەی چاکبوونەوەی برینەکان هاندەدات. ئەوەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، کە پێکهاتەی پشتیوانی لە دەوری کونیلەکان بەهێز دەکات".

٩- بیر لە لەیزەر بکەرەوە بۆ بچووککردنەوەی کونیلەکان: پزیشکانی پێست دەتوانن چارەسەری چارەسەری لەیزەر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی پێستت دووبارە دەربکەوێتەوە، لەوانەش کەمکردنەوەی دەرکەوتنی کونیلە گەورەکان. لەیزەر چینی سەرەوەی پێست لادەبات و هانی دروستبوونی کۆلاجین دەدات لە خوارەوە. بە شێوەیەکی گشتی پێویستت بە زنجیرەیەک چارەسەری لەیزەرە، کە چاوپێکەوتنەکان لە هەر چوار بۆ هەشت هەفتەیەکدا جارێک دیاری دەکرێت. چارەسەری لەیزەر دەتوانێت جیاوازییەکی بەرچاوتر لە هەندێک چارەسەری ماڵەوە دروست بکات. ئەنجامەکانیش درێژخایەنتر دەبن، بەپێی جۆری لەیزەرەکە.


سەرچاوەکان



346 بینین