تۆیفڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-15-16:36:00 - کۆدی بابەت: 11288
تۆیفڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆیفڵ (بە ئینگلیزی: Toefl، بە عەرەبی: التوفل)، تاقیکردنەوەیەکی ستاندارتە بۆ پێوانی توانای زمانی ئینگلیزی، بۆ ئەو کەسانەی کە نایەنەوێت بەشداری بکەن لە زانکۆ، تاقیکردنەوەکە لە لایەن یانزدە هەزار زانکۆ و دامەزراوەی دیکەوە زیاتر لە سەد و نەود وڵات و ناوچە قبووڵکراوە، یەكێکە لە چەندین، تاقیکردنەوەی گەورەی زمانی ئینگلیزی لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە تاقیکردنەوەکانی IELTS Dualingo English test, Cambridge assessment trinity college, English London، تاقیکردنەوەکە بە مەبەستی خوێندن، کارکردن، کۆچکردن دەکرێت، ئەمە تەنها تاقیکردنەوەیە کە ئاستی توانستە ئەکادیمییەکانی زمانی ئینگلیزی بەو شێوەیەی کە لە ناو پۆلەکانی خوێندندا بەکاردێت هەڵدەسنگێنێت.

مێژوو

لە ساڵی ١٩٦٢، ئەنجوومەنی نیشتیمانی پێکهێنرا لە نوێنەرانی ٣٠ ڕێکخراوی حکوومی و تایبەت پێکهاتبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دڵنیابوون لە شارەزایی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو قسەکەرانەی کە نایانەوێت لە زانکۆکانی ئەمریکا بخوێنن، ئەم ئەنجومەنە پیشنیاری پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەی تۆفێڵی کرد لە ساڵەکانی ١٩٦٣ - ١٩٦٥. تاقیکردنەوەکە سەرەتا لە سەنتەری زمانە جێبەجێکراوەکان لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسیۆری زمانناسی لە زانکۆی ستانفۆرد لەلایەن دکتۆر چارلس فێرگسۆنەوە ئەنجامدرا. تاقیکردنەوەی تۆیفڵ بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن کۆمەڵەی زمانە مۆدێرنەکانەوە بەڕێوەچوو کە لەلایەن دامەزراوەی فۆرد و دامەزراوەی دانسفۆرسەوە پەرەپێدرا، لە ساڵی ١٩٦٥ لیژنەی کۆلێژ و ETS پێکەوە بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی پڕۆگرامی تاقیکردنەوەی تۆیفڵیان گرتە ئەستۆ، لە ساڵی ١٩٧٣ ڕێکخستنی هاوکاری لە نێوان ETS  و دەستەی کۆلێژ و دەستەی ڕاوێژکاری تاقیکردنەوەی تۆماری دەرچووان ئەنجامدرا بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆگرامەکە، بەڕێوەبەرایەتی تاقیکردنەوەکە بە ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی تۆیفڵ بەڕێوەچوو.

تاقیکردنەوەی تۆیفڵ بۆچی دەبێت؟

١- لە کوردستاندا بڕوانامەی تۆیفڵ داواکراوە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکاندا و هاوکات یەکێکیشە لە مەرجەکان بۆ گۆڕینی ناونیشانی ئەکادیمی و لە هەندێک لە زانکۆکاندا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس داواکراوە.

٢- لە ٪١٠٠ لە زانکۆکانی ڕەسڵ قبوڵکراوە و لە ٪٩٩ لە زانکۆکانی بەریتانیا.

٣- لە ٪٩٠ ئەو فێرخوازانەی تاقیکردنەوەی تۆیفڵ دەکەن، لە هەڵبژاردنی یەکەم و دووەمی لیستی زانکۆ هەڵنژێردراوەکاندا ناویان هاتوەتەوە.

٤- لە لایەن زیاتر لە ٪٨٠ پڕۆگرامەکانی خوێندنی باڵای وڵاتی کەنەداوە پەسەندکراوە، هەروەها زانکۆکانی کەنەدا لە هەموو تاقیکردنەوەیەکی تر زیاتر تۆیفڵ وەردەگرن.

٥- لەلایەن زانکۆ بەرزەکانی ئەورووپاوە قبوڵکراوە و پەسەندترین تاقیکردنەوەیە لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا.

٦- لەلایەن لە ٪١٠٠ زانکۆکانی وڵاتانی ئوسترالیا و نیوزلاندەوە قبوڵکراوە و بەکاردێت بۆ وەرگرتنی هەموو جۆرەکانی کۆچکردن.

٧- بە شێوەیەکی فراوان لە سەرتاسەری ئاسیادا قبوڵکراوە و لە ناویاندا زانکۆ بەرزەکانی وڵاتی چین، هۆنگ کۆنگ، ژاپۆن، کۆریا و مالیزیا.


سەرچاوەکان



367 بینین