فەلسەفەی ئیسلامی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-17-22:57:00 - کۆدی بابەت: 11317
فەلسەفەی ئیسلامی

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا 

فەلسەفەی ئیسلامی (بە عەرەبی: الفلسفة الٳسلامي، بە ئینگلیزی: Islamic phliosophy) فەلسەفەی عەرەبی یاخود فەلسەفەی ئیسلامی بە یەکێک لە لقە گرنگ و کاریگەرەکانی فەلسەفە دادەنرێت. ئەم لقەی فەلسەفە بەوە ناسراوە گۆڕانکارییەکی زۆر و داهێنان لە خودی بابەتەکەدا کراوە. کە گەلانی ئەورووپی وەکو یۆنانییەکان پێی کاریگەر بوون و بابەتەکانیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی یۆنانی. 

مێژووی فەلسەفەی ئیسلامی

مێژووی فەلسەفەی ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی ئیسلام کە هاوکاتە لەگەڵ حووکم کردنی موسڵمانان لە ئەندەلووس و هەروەها خەلافەتی عەباسی. کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتی عێراق بە سەنتەر دادەنرا و زۆرێک لە فەیلەسووفەکان لە زانینگەکانی عێراق خوێندوویانە. یاخود موسڵمانانی ئەندەلووس کە زانینگەیان هەبوو هەموو ئەورووپا پێی کاریگەر بوون بە تایبەتی زانینگەکانی شاری غەرناتە، مەجرید، ئیشبیلیە و چەندانی تر. 
بەگشتی سەدەی هەشتەم تاوەکو ١١ی زایینی لوتکەی فەلسەفەی ئیسلامی بووە و زۆرێک لە بیرمەندە دیارەکانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام لە نێوان ئەم کاتەدا ژیاون. 

ناوەڕۆکی فەلسەفەی ئیسلامی

فەلسەفەی ئیسلامی خۆی لە چەند بوار و ناوەڕۆکێکدا دەبینێتەوە. کە هەر یەکێک لەمانە شێوازێکی جیاوازی هەیە لە لقە فەلسەفییەکانی تر، گرنگترین بابەت لە ناو فەلسەفەی ئیسلامیدا بریتییە لە "یەکتاپەرستی" فەیلەسووفە موسڵمانەکان زۆر گرنگیان داوە بە چەمکی یەکتاپەرستی و شرۆڤەی ئەم چەمکە کە خودا تاک و تەنها و باڵادەستە و لە هیچ کەس نەبووە و کەسیش لەو ناچێت. فەیلەسووفەکان لە باسی یەکتاپەرستیدا نموونەی سوڕەتی (الٳخلاص) دەهێننەوە کە خوا بە پێغەمبەر محەمەد دەڵێت جەخت لە تاک و تەنهایی خوا بکاتەوە. بۆیە یەکەم خاڵ کە باسی دەکەن ئەم سوڕەتەیە پاشان بە پشت بەستن بە قورئان بەڵگەی عەقڵی و لۆجیکی دەهێننەوە بۆ چەمکی یەکتاپەرستی کە مرۆڤ دەخەنە بیرکردنەوەی ئەوەی هێزێک هەیە باڵا دەستە لە گەردووندا و هەر ئەو زەوی و ئاسمانەکان و مرۆڤ و گیاندارانی دروستکردووە و زەوی کردووە بە شوێنی ژیان. بۆیە مرۆڤ دەبێت جگە لە خوا هیچ شتێکی تر نەپەرستێت و هیچ شتێک هانی نەدات جگە لە خوا شتی تر بپەرستێت. 
بوارێکی تر کە فەیلەسووفە موسڵمانەکان گرنگی و بایەخیان پێداوە ئەویش بریتییە لە لۆجیکی ژیان، بۆچی مرۆڤ دروست بووە؟ سوودی ژیان چییە؟ کەسانێک هەن زۆر ناڕازین لە ژیان و دەڵێن سوودمان چییە؟ ئەم قسانە بە درێژایی مێژوو کراون و دەکرێن بەڵام بە گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕینی ئیسلام فەیلەسووفە موسڵمانەکان بە پشت بەستن بە قورئان و فەرموودە باسیان لەم خاڵانە کردووە کە چەمکی ژیان چییە و بۆچی دەژین. 

بابەتێکی تر، کە لە فەلسەفەی ئیسلامیدا ڕەنگدانەوەی هەیە ئەویش پەیوەندی نێوان ڕۆح و جەستە هەروەها مێشک و دڵ. زۆرێک دەڵێن دڵ سەنتەری بیرکردنەوەی مرۆڤە، بەڵام فەیلەسووفە موسڵمانەکان بە بەڵگەی لۆجیکی سەلماندوویانە کەوا "مێشک" شوێنی بیرکردنەوەیە بەڵام دڵ کانگای هەست و سۆزە. ئەم دووانە پەیوەندییەک لە نێوانیاندا هەیە کە پێچەوانە دەگونجێن لەگەڵ یەکتردا بۆ نموونە ئەو کەسانەی هەست و سۆز بەسەریاندا زاڵە ناتوانن بە ئاقڵانە بیربکەنەوه، یاخود ئەوانەی گرنگی بە ژیری دەدەن کەمتر هەست و سۆز بەسەریاندا زاڵ دەبێت و دەتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن. ئەم چەمکە ڕۆژاواییەکان زۆر پێی کاریگەربوون و خرایە پڕۆگرامی خوێندنیان کە تا سەردەمانێکی زۆر بەر لە دروستبوونی ڕێکخراوەکان کە بە مەبەستی ڕێکخستنی کۆمەڵگە دروست بوون بەڵام ئامانجیان تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە بوو ئەم چەمکە دەخوێنرا و جێگەی بایەخ بوو چونکە جیاوازی نێوان کەسی دانا و نادانا لەوەدایە کەسی دانا بیرکردنەوەی ژیرانە بەسەریدا زاڵە و هەست و سۆز کەمتر زاڵە بەسەر گوتەکانیدا. 

سێ مامۆستاکەی فەلسەفەی ئیسلامی کێن؟ 

لە فەلسەفەی ئیسلامیدا کە تا ئەم سەردەمەش لە وڵاتانی عەرەبی یاخود کۆمەڵگەی موسڵماناندا بابەتی فەلسەفەی ئیسلامی جێگەی بایەخە بەڵام بە درێژایی مێژوو هیچ کەسێک نەیتوانیوە جێگەی ئەم سێ مامۆستایە بگرێتەوە ئەوانیش.

  • فارابی ٨٧٠-٩٥٠ زایینی، بە یەکەم و پێشەنگترین مامۆستای فەلسەفەی ئیسلامی دادەنرێت و هەر پێشی دەگوترێت مامۆستای یەکەم. نموونەی کتێبەکانی "کتێبی نامەکان" و کتێبی "ڕژێمی ڕامیاری". 
  • ئیبن سینا ٩٨٠-١٠٣٧ زایینی بە مامۆستای دووەمی فەلسەفەی ئیسلامی دادەنرێت. نموونەی کتێبەکانی، کتیبی "شیفا" و کتێبی "یاسای پزیشکی". 
  • ئیبن ڕوشد ١١٢٦-١١٩٨ مامۆستای سێیەمی فەلسەفەی ئیسلامییە بە یەکێک لە فەیلەسووفە دیارەکانی سەردەمی خۆی دادەنرێت و پێشەنگ بووە لە چەند بوارێکدا. گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە " شیکردنەوە بۆ گوتەکانی ئەرستۆ" و " کتێبی "ئەودیو سروشت". 
    نموونەی هەندێک فەیلەسووفی موسڵمان:- 
  • ئیمام غەزالی ١٠٥٨-١١١١ زایینی
  • ئیبن عەرەبی ١١٦٥-١٢٤٠ زایینی
  • ئیبن خەلدوون ١١٣٢-١٤٠٦ زایینی
  • نەسڕەدین توسی ١٢٠١-١٢٧٤ زایینی
  • محەمەد ئیقبال ١٨٧٧-١٩٣٣ زایینی
  • شا وەلی دەهلەوی ١٧٠٣-١٧٦٢ زایینی
  • سەید حسێن نەسڕ، ساڵی ١٩٣٣ لەدایکبووە.
  • تاڕق ڕەمەزان، ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە.
  • محەمەد غەزالی ١٩١٧-١٩٩٦ زایینی


سەرچاوەکان



688 بینین