ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا هەیە و لە خانە ئاژەڵییەکاندا نییە

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-09-26-21:31:00 - کۆدی بابەت: 11377
ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا هەیە و لە خانە ئاژەڵییەکاندا نییە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا هەیە و لە خانە ئاژەڵییەکاندا نییە (بە ئینگلیزی: Organelles that are found in plant cells and not in animal cells، بە عەرەبی: العضيات التي توجد في الخلايا النباتية وليس في الخلايا الحيوانية).

ناوەڕۆک

خانە یەکەی پێکهاتن و فرمانی سەرەکی هەموو جەستەی زیندەوەرانە و بە بنچینەی دروستکردنی هەموو شتە زیندووەکان ناسراوە. خانە ڕووەکییەکان لەگەڵ خانە ئاژەڵییەکاندا لێکچوونییان هەیە، لەوانە هەردوو خانەی ڕووەک و ئاژەڵ خانەی ناوک ڕاستەقینەن، لەبەرئەوە ئەندامۆچکەی دەورەدراو بە پەردە وەک ناوک و مایتۆکۆندریایان تێدایە.

بەڵام خانەکانی ڕووەک و خانەکانی ئاژەڵ بە تەواوی وەک یەک نین، واتە ئەندامۆچکەی جیاواز لە پێکهاتەی خانەکانیاندا هەیە چونکە هەریەکەیان شێوازی کارکردن و پێویستییەکانیان جیاوازە.

ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا دەبینرێن بەڵام لە خانە ئاژەڵییەکاندا نین

  • پلاستیدەکان وەک (سەوزە پلاستید): ڕووەکەکان ناتوانن خواردن بخۆن و لەڕێگەیەوە وزەی پێویست بەدەستبهێنن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی خانە، لەبەرئەمە تیشکی خۆر بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی خۆراک کە بە پرۆسەی ڕۆشنەپێکهاتن ناسراوە، ئەم پڕۆسەیەش لە سەوزە پلاستیدا ڕوودەدات.
  • دیواری خانە: لە ڕووەکەکاندا دیواری خانە دەوری پەردەی خانە دەدات بەڵام لە ئاژەڵەکاندا تەنها پەردەخانە هەیە، ئەمەش شێوەیەکی ناوازە و ڕێک بە خانە ڕووەکییەکان دەبەخشێت کە بەشێوەیەکی گشتی خانەی ڕووەک لاکێشەییە. ئەرکی دیواری خانەکە بریتییە لە ڕێکخستنی ڕۆیشتنی ئاو و ماددەکانی تر بۆ ناو خانە و دەرەوەی خانە، هەروەها وەک بەربەستێکی پارێزەر کاردەکات و خانەکە دەپارێزیت.
  • بۆشایی خانە: خانە ڕووەکییەکان خاوەنی یەک بۆشاییە خانەی گەورەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی خانەکەوە، ئاو و خۆراکە ماددە هەروەها پاشەڕۆی خانەکەی تێداکۆدەکرێتەوە، لە هەمان کاتدا یارمەتی پاراستنی شێوە ئەندازەییەکەی خانە دەدات. بەڵام لە خانە ئاژەڵیەکاندا زیاتر لە دانەیەکی تێدایە و قەبارەیان بچووکە، بەڵام هەمان فەرمانی خانە ڕووەکییەکانی هەیە کە ئاو و خۆراکە ماددە و پاشەڕۆکانی تێدا کۆدەکرێتەوە.


سەرچاوەکان



469 بینین