گەورەترین شارە شارستانییە دروستکراوەکان لە جیهاندا لەڕووی ڕووبەرەوە

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-10-28-14:51:00 - کۆدی بابەت: 11543
گەورەترین شارە شارستانییە دروستکراوەکان لە جیهاندا لەڕووی ڕووبەرەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەورەترین شارە شارستانییە دروستکراوەکان لە جیهاندا لەڕووی ڕووبەرەوە (بە ئینگلیزی: largest built-up urban areas worldwide by area، بە عەرەبی: أكبر المناطق الحضرية المبنية في العالم من حيث المساحةلە سەرانسەری جیهاندا زۆرێک لە گەورەترین شارەکانی هەر وڵاتێک زۆرترین دانیشتوانیشیان هەیە لە وڵاتەکەدا. لەنێوان دە گەورەترین شارەکانی جیهان بەپێی ڕووبەر کە دروستکرابن هەشتیان دەکەونە ئەمریکاوە.

دە گەورەترین شارەکان بەپێی ڕووبەر

١- نیویۆرک، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: یەکەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 11,344 کم2/ 4,380 میلی دووجا.

٢- بۆستن-پرۆڤیدێنس، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: دووەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 8,847 کم2/ 3,416 میلی دووجا.

٣- تۆکیۆ-یۆکۆهاما، دەکەوێتە وڵاتی ژاپۆن-کیشوەری ئاسیا: سێیەم گەورەترین شارە بە ڕووبەری: 8,775 کیلۆمەتر دووجا / 3,388 میلی دووجا.

٤- ئەتلەنتا، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: چوارەم گەورەترین شارە بە ڕووبەری: 7,402 کم2/ 2,858 میلی دووجا.

٥- شیکاگۆ، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: پێنجەم گەورەترین شارە بە ڕووبەری: 6,918 کم2/ 2,671 میلی دووجا.

٦- لۆس ئەنجلۆس، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: شەشەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 6,643 کم2/ 2,565 میل

٧- مۆسکۆ دەکەوێتە ڕووسیا-کیشوەری ئاسیا: حەوتەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 6,532 کم2/ 2,522 میل دووجا

٨- واشنتۆن-بالتیمۆر دی سی-دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: هەشتەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 5,600 کم2/ 2,162 میلی دووجا 

٩- فیلادلفیا، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: نۆیەم گەورەترین شارە لە جیهاندا بە ڕووبەری: 5,390 کم2/ 2,081 میلی دووجا

١٠- دالاس-فۆرت وۆرس، دەکەوێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-کیشوەری ئەمریکای باکوور: دەیەم گەورەترین شارە لە جیهاندا ڕووبەری: 5,307 کم2/ 2,049 میلی دووجا.


سەرچاوەکان



206 بینین