لەکاتی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-11-05-20:23:00 - کۆدی بابەت: 11602
لەکاتی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لەکاتی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟ (بە عەرەبی: ما الذي يجب فعله مع ارتفاع نسبة السكر في الدم؟، بە ئینگلیزی: ?What should be done with high blood sugar)، بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن یاخود بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەکرێت تووشی ئەو کەسانە ببێت کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم و جۆری دووەمیان هەیە، هەروەها ئەو ژنانەی دووگیانن و نەخۆشی شەکرەیان هەیە هەروەها ناوبەناو دەکرێت تووشی ئەو کەسانەش بێت کە نەخۆشی شەکرەیان نییە، بەڵام بەزۆری تەنها ئەو کەسانە تووشی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن دەبن کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوون، وەک ئەو کەسانەی کە تووشی جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵیان بوون یان هەوکردنێکی توندیان هەیە. ئاگاداربە کە نابێت بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لەگەڵ دابەزینی شەکری خوێن تێکەڵ بکرێت، چونکە دوو بارودۆخی جیاوازن.

ئایا بەرزبوونەوەی شەکری خوێن جدییە؟

ئامانج لە چارەسەری نەخۆشی شەکرە ئەوەیە کە ئاستی شەکر لە خوێندا تا دەتوانرێت لە ئاسایی نزیک بێتەوە. بەڵام ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت دەبێت وریا بیت چونکە ئەگەری زۆرە لە شوێنێکدا تووشی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن ببیت. گرنگە بتوانیت بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بزانیت و چارەسەری بکەیت، چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی جددی. ناوبەناو ئەڵقەی سووکی بەرزبوونەووی شەکری خوێن لە جەستەی مرۆڤدا ڕوودەدات بەڵام ئەگور کەم بوو ئەوە نابێتە هۆکاری نیگەرانی و دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت یان لەوانەیە بە ئاسانی خۆی بگەڕێتەوە باری ئاسایی پێشتر. بەڵام ئاگاداربە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەتوانێت مەترسیدار بێت ئەگەر ئاستی شەکری خوێن زۆر بەرز بێتەوە یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەرز بمێنێتەوە. بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیان وەک:

  • کیتۆئەسیدۆزی شەکرە (DKA): حاڵەتێکە بەهۆی ئەوەی جەستە پێویستی بە شکاندنی چەوری وەک سەرچاوەی وزە هەیە، کە ئەمەش زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە جۆری یەکەمی شەکرەیان هەیە.
  • دۆخی بەرزبوونەوەی شەکری زیادەی ئۆسمۆل (HHS): ئاوچنیانی توند کە بەهۆی هەوڵدانی جەستە بۆ ڕزگاربوون لە شەکری زیادە دروست دەبێت، ئەمەش زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە.
    بە بەردەوامی هەبوونی بەرزی ئاستی شەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زۆر واتا بۆ نموونە بەدرێژایی چەند مانگێک یان ساڵانێک دەبێتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی بەشەکانی لەش وەک چاو، دەمارەکان، گورچیلە و بۆرییەکانی خوێن. ئەگەر بە بەردەوامی تووشی بەرزبوونەوەی شەکرە بوویت، لەگەڵ پزیشکەکەت یان تیمی چاودێری نەخۆشی شەکرە قسە بکە. لەوانەیە پێویستت بە گۆڕینی چارەسەر یان شێوازی ژیانت بێت بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت لە مەودای تەندروستدا بمێنێتەوە.

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە زیاتر بە هێواشی لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەکدا گەشە دەکەن. لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە هیچ نیشانەیەکی دەرنەکەوێت تا ئاستی شەکری خوێن زۆر بەرز دەبێتەوە. نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بریتین لە:

  • زیادبوونی تینوێتی و وشکبوونەوەی دەم
  • پێویستی بە میزکردن زۆرە
  • ماندوێتی
  • دابەزاندنی کێش بەبێ مەبەست

هەروەها نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن دەتوانێت بەهۆی نەخۆشی شەکرە بێت کە دەستنیشان نەکراوە بۆیە سەردانی پزیشکی گشتی بکە.

ئاستی شەکری خوێنم دەبێت چەند بێت؟

کاتێک بۆ یەکەمجار تووشی نەخۆشی شەکرە دەبیت، تیمی چاودێری شەکرەکەت بەزۆری پێت دەڵێن ئاستی شەکری خوێنت چەندە، لەوانەیە ئامۆژگاریت بکرێت کە ئامێرێکی پشکنین بەکاربهێنیت بۆ چاودێریکردنی ئاستی شەکری خوێنت بە بەردەوامی لە ماڵەوە، یان لەوانەیە چەند مانگ جارێک چاوپێکەوتن لەگەڵ پەرستار یان پزیشکێک هەبێت بۆ ئەوەی بزانیت ئاستی شەکرەکەت چەندە. ئاستی شەکری خوێنی ئامانج بۆ هەموو کەسێک جیاوازە، بەڵام بە گشتی:

  • ئەگەر لە ماڵەوە چاودێری خۆت بکەیت دەبێت ئاستی شەکرەی خوێنت ئاسایی 4-7mmol/l پێش خواردن و لە ژێر 8.5-9mmol/l دوو کاتژمێر دوای ژەمێک.
  • ئەگەر چەند مانگ جارێک پشکنینت بۆ بکرێت دەبێت ئاستی شەکرەی خوێنت ئاسایی لە خوار 48mmol/mol (یان 6.5% لەسەر پێوەرەکانی پێوانەکردنی کۆنتر).

هۆکاری بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا چییە؟

چەندین شتی جۆراوجۆر دەتوانن ببنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە، لەوانە:

  • فشار
  • نەخۆشی وەک سەرمابوون
  • زۆر خواردن، وەک خواردنی کەم لە نێوان ژەمەکاندا
  • کەمی وەرزشکردن
  • ئاوچنیانی لەش
  • لەدەستدانی ژەمێک لە دەرمانی شەکرەکەت، یان خواردنی ژەمێکی هەڵە
  • زیادەڕەویکردن لە چارەسەرکردنی دابەزینی شەکری خوێن (کەمبوونەوەی شەکری خوێن)
  • خواردنی هەندێک دەرمان، وەک دەرمانی ستیرۆید

هەروەها ناوبەناو حاڵەتەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەتوانێت لە منداڵان و گەنجانی پێگەیشتوودا لە کاتی گەشەکردندا ڕووبدات.

لەکاتی بەرربوونەوەی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟

ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت و نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێنت هەیە، ئەوا ئەو ئامۆژگارییانەی تیمی چاودێریکردنەکەت پێداویت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێنت جێبەجێی بکە. ئەگەر دڵنیا نیت کە چی بکەیت ئەوا پەیوەندی بە پزیشکی گشتی یان تیمی چاودێری بکە. لەوانەیە ئامۆژگاریت بکرێت کە:

  • خۆراکەکەت بگۆڕە: بۆ نموونە ڕەنگە ئامۆژگاریت بکرێت کە خۆت لەو خۆراکانە بەدوور بگرێت کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن، وەک کێک یان خواردنی ئەو خۆڕاکانەی کە شەکریان تێدایە.
  • ئەو خواردنەوانە بخۆرەوە کە شەکریان تێدا نییە یان کەم شەکرن: ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت ئەگەر ئاوچنیانی جەستەت هەبێت.
  • ئەنجامدانی وەرزشی زۆر: وەرزشێکی نەرم و بەردەوام وەک ڕۆیشتن زۆرجار دەتوانێت ئاستی شەکری خوێنت دابەزێنێت، بەتایبەتی ئەگەر یارمەتیت بدات کێشت دابەزێنیت.
  • ئەگەر ئەنسۆلین بەکاردەهێنیت ئەوا ژەمی دەرمانەکەت ڕێکبخە: تیمی چاودێریت دەتوانێت ئامۆژگاری تایبەتت پێبدات سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی.

هەروەها ڕەنگە ئامۆژگاریت بکرێت کە لە نزیکەوە چاودێری ئاستی شەکری خوێن بکەیت، یان پشکنینی خوێن یان میزەکەت بکەیت بۆ ئەو ماددانە کە پێیان دەوترێت کیتۆن (پەیوەندیدار بە کیتۆئەسیدۆزی شەکرە). تا ئاستی شەکری خوێنت کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە، ئاگاداری نیشانە زیادەکان بە کە دەتوانن نیشانەی حاڵەتێکی جددیتر بن.


سەرچاوەکان



1200 بینین