بەکارهێنانی کلۆرۆفیل

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-11-15-19:51:00 - کۆدی بابەت: 11629
بەکارهێنانی کلۆرۆفیل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکارهێنانی کلۆرۆفیل (بە ئینگلیزی: Use of chlorophyll، بە عەرەبی: استخدام الكلوروفيل)، دەتوانیت کلۆرۆفیلی شل بەکاربهێنیت بۆ هێورکردنەوەی هەوکردنی پێست، هەندێک لە پسپۆڕانی پێست ئاماژە بەوە دەکەن خواردنەوەی کلۆرۆفیل دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە زیپکە.

کلۆرۆفیل چیە؟

کلۆرۆفیل بەرپرسیارە لە دەرکەوتنی ڕەنگی سەوزی ڕووەکەکان، ڕێگە بە ڕووەکەکان دەدات وزە لە سەرچاوەکانی ڕووناکی وەک خۆر هەڵمژن. کلۆرۆفیل پڕە لە دژە ئۆکسان و ڤیتامین کە جەستە و پێست بە تەندروست و بەهێز دەهێڵێتەوە. لە کاتێکدا خواردنەوەی کلۆرۆفیل بەم دواییانە بووەتە باو، کلۆرۆفیل سوودی دژە هەوکردنی هەیە و دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت سوودی تەندروستی سیستماتیکی هەبێت دەتوانرێت لە ڕێی خواردنیەوە وەربگیرێت و سوودی هەبێ، ئەگەر بەو شێوەیە وەری نەگریت بژاردەیەکی دیکەی بەهێز ئەوەیە کە بە شێوەی حەب یان دڵۆپە زیاد بکرێت بۆ ئاو کە پێی دەوترێت ئاوی کلۆرۆفیل. کلۆرۆفیل خۆی بە ئاسانی لەلایەن جەستەوە دەمژرێت، بۆیە زۆربەی تەواوکەرەکان کلۆرۆفیلی داهێنراوی تێدایە، بە پێچەوانەی کلۆرۆفیلی سروشتی، کلۆرۆفیل لە ئاو دەتوێتەوە و مەگنیسیۆمی تێدایە کە وادەکات لەلایەن جەستەوە زیاتر هەڵبمژرێت. 

سوودەکانی کلۆرۆفیڵ

١- لەبەرئەوەی کلۆرۆفیل بە دژە ئۆکسان و ڤیتامین دەوڵەمەندە، بەڵگە هەیە کە دەتوانێت هەوکردنی لەش کەم بکاتەوە.
٢- دەتوانێت سوود بە پێست بگەیەنێت لە زۆر ڕووەوە هەندێک لە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بە بەکارهێنانی کلۆرۆفیل بە شێوەیەکی تایبەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە  پێستت تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە میکرۆب دابین بکات.
٣- یارمەتی چارەسەرکردنی زیپکە دەدات.
٤- دەرکەوتنی زیوان کەم دەکاتەوە.
٥- نیشانەکانی پیربوون باشتر دەکات.
٦- کاریگەرە لە بەهێزکردنی وزەی لەش.
٧- ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە.

کلۆرۆفیلی سروشتی

لە کاتێکدا دەتوانیت بە ئاسانی تەواوکەری کلۆرۆفیل بدۆزیتەوە لە درەمانخانەکان یان فرۆشگایەکی ئۆنلاین، هەروەها دەتوانیت شلەی سروشتی  کلۆرۆفیل دروست بکەیت. کەرەستەکانی دروستکردنی کلۆرۆفیل بەشێوەیەکن کە دەتوانیت بە ئارەزوموەندانە هەڵیانببژێری کە بریتین لە:

  • سێوی سەوز
  • خەیار
  • کەرەوز
  • جەرجیر
  • لیمۆ
  • ئاو

بڕی پێویست چەندە؟

  • ٨٠ گرام گەڵای کەرەوز هەڵگیراوە 
  • ٦ کوپ ئاو

ئامادەکردنی

  • بە شێوەیەکی دروست گەڵاکانی کەرەوزەکە بشۆرەوە.
  • دواتر تێکەڵکەرێک بەکاربهێنە بۆ تێکەڵکردنی گەڵاکان لەگەڵ ئاو، پرۆسەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەخایەنێت تا شلەیەکی سەوزی گەش دروست دەبێت.
  • کاتێک کە ئامادە بوو، هەندێک سەهۆڵ زیادبکە یاخود بیکەرە ناو ساردکەرەوە هەڵیگرە تا سارد دەبێت و ئەو بڕە دەتوانیت لە ماوەی هەفتەیەکدا بەکاری بهێنیت.

دەتوانیت ئەم کەرەستانەش بەکاربهێنیت بە ئارەزوومەندانە بە هەر شێوەیەک کە دەتەوێت:

  • سێوی سەوز
  • خەیار
  • کەرەوز
  • جەرجیر
  • لیمۆ
  • ئاو
  • سپێناخ

لە نێو ئەمانەدا، سپێناخی خاو زۆرترین ڕێژەی کلۆرۆفیلی تێدایە. یەک کوپ سپێناخ نزیکەی ٢٤ میلیگرام کلۆرۆفیل لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا یەک کوپ کەرەوز نزیکەی ١٩ میلیگرام کلۆرۆفیلی تێدایە. سەوزەکان نزیکەی ٤ بۆ ١٥ میلیگرامیان تێدایە بۆ هەر کوپێک. لەبیرت بێت باشترین سەرچاوەی کلۆرۆفیل لە سەوزە و ڕووەکەکانەوە دێت کە لە ناوەوە و دەرەوەیان سەوزن، ئەو سەوزانەی کە لە دەرەوە سەوزن بەڵام لە ناوەوە سپین بڕێکی کەمتر لە کلۆرۆفیلیان تێدایە.

کاریگەرییە لاوەکییەکانی کلۆرۆفیل چین؟

کلۆرۆفیلی سروشتی ژەهراوی نییە، بەڵام لەوانەیە کاریگەری لاوەکی هەبێت وەک کێشەی هەرسکردن، سکچوون و گۆڕانی ڕەنگی پیسایی.

ئایا کلۆرۆفیل سەلامەتە؟

زۆربەی ئەو کەسانەی کە کلۆرۆفیل وەک تەواوکەرێک وەردەگرن کاریگەری زیانبەخشی نییە لەسەریان. بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە کلۆرۆفیل لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوونی کلۆرۆفیل کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بەپەلە هەیە. 

کارلێکی لەگەڵ دەرمانی تر

پێش بەکارهێنانی تەواوکەری کلۆرۆفیل، ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک  بکە دەربارەی هەر دەرمانێکی تر کە بەکاریدێنیت. لەبەرئەوەی کلۆرۆفیل هەڵمژینی ڕووناکی بەهێز دەکات، هەندێک جار دەتوانێت ببێتە هۆی هەستیاریی ڕووناکی، ئەمە لەوانەیە مەترسی سووتانی خۆر و ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی تر زیاد بکات. تەواوکەری کلۆرۆفیل لەوانەیە زیانبەخش بێت کاتێک لەگەڵ دەرمانەکانی تر تێکەڵ دەکرێت کە دەبنە هۆی هەستیاری بۆ تیشکی خۆر. دەرمانەکانی تر کە دەتوانن ببنە هۆی هەستیاری ڕووناکی بریتین لە:

  • دژە بایۆتیک
  • دژەفانگالەکان
  • دژە هیستامینەکان
  • دەرمانی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ
  • دیوریتیک
  • دەرمانی دژە هەوکردنی نا ستێرۆید (NSAIDs ibuprofen). هەروەها کلۆرۆفیل لەوانەیە کارلێکی نەرێنی هەبێت لەگەڵ وارفارین.


سەرچاوەکان



443 بینین