چوار جۆری کۆکە و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-12-23-21:50:00 - کۆدی بابەت: 11757
چوار جۆری کۆکە و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چوار جۆری کۆکە و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان (بە عەرەبی: أربعة أنواع من السعال وكيفية علاجها، بە ئینگلیزی: Four types of cough and how to treat them)، کۆکە بریتییە لە کاردانەوەی جەستە بۆ پاککردنەوەی قوڕگ، بۆری هەوا و سییەکان. چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پۆلێن دەکرێن بۆ چوار جۆری سەرەکی:

  • کۆکەی تەڕ
  • کۆکەی ووشک
  • کۆکەی پایرۆکسیزمۆڵ (نۆرەیی)
  • کۆکە بە هۆی توشبوون بە دەردەکۆپان

کۆکە دەتپارێزێت لە دوکەڵ، بەڵغەم و تەپوتۆز. بەڵام دەکرێت کۆکە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی یان حاڵەتێکی تەندروستی سەخت. بەپێی دیاریکردنی جۆرەکەی دەتوانیت بزانیت کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت یان لە ماڵەوە چارەسەری خۆت بکەیت.

کۆکەی تەڕ

ئەم جۆرە کۆکەیە بەڵغەمی لەگەڵدایە. دەکرێت کورتخایەن بێت، بە کەمتر لە سێ هەفتە چاک ببێتەوە، یان درێژخایەن بێت و چەند مانگێک بخایەنێت. کۆکەی تەڕ نیشانەیەکی ئاساییە بۆ:

  • سەرمابوون یان پەتا
  • ڕەبۆ
  • هەوکردنی بۆرییەکانی هەوا
  • (COPD)

کەی پێویستە چارەسەر وەربگریت؟

زۆرجار کۆکەی تەڕ دوای ماوەیەک خۆی چاک دەبێتەوە. چارەسەری ماڵەوە و دەرمانی کۆکە کە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک دەدرێن بە نەخۆش یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی نیشانەکان. سەردانی پزیشک بکە ئەگەر کۆکەکەت زیاتر لە سێ هەفتە بەردەوام بوو یان ئەم نیشانانەت هەبوو:

  • دەردانی بەڵغەمی چڕ و سەوزێکی زەردباو 
  • کورتبوونی هەناسە یان خیزەی سنگ
  • تای بەرز
  • ئازارێکی مامناوەندی سنگ

کۆکەی وشک

کۆکەی وشک بەهۆی هەوکردنی بەشی سەرەوەی بۆری هەوا ڕوودەدات، دەکرێت ببێتە هۆی کۆکەیەکی درێژ  یان پچڕپچڕ و بەڵغەمی لەگەڵدا نییە. کۆکەی وشک دەکرێت بەهۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەوە ڕووبدات. ئەم جۆرە کۆکەیە دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی سەرمابوونی ئاسایی (common cold) یان ئەنفلۆنزا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام ببێت.

کۆکەی وشک ئاماژەیە بۆ

  • سەرمابوون یان ئەنفلۆنزا
  • هەستیاری
  • ڕەبۆ
  • کۆڤید-١٩
  • دەردەکۆپان
  • گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک
  • بوونی ماددەی هاندەر وەک پیسبوونی هەوا، تۆز یان دوکەڵ
  • هەوکردنی گەڕوو
  • هەندێ دەرمان وەکوو دەرمانەکانی گرووپی ACEI 
  • هەوکردنی جیوبەکان
  • قوڕگ ئێشە
  • هەوکردنی لەبزەتێنەکان

کەی پێویستە چارەسەر وەربگریت؟ 

زۆربەی جار کۆکەی وشک خۆی چاک دەبێتەوە. چارەسەری ماڵەوە و دەرمانی کۆکە کە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک دەدەرێن بە نەخۆش یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی نیشانەکان.

کۆکەی نۆرەیی 

کۆکەی پایرۆکسیزمۆڵ (نۆرەیی) بریتییە لە کۆکەیەکی پچڕپچڕی تیژ و کۆنترۆڵنەکراو کە ماندووکەر و ئازاربەخشە. دەکرێت کێشەی هەناسەدانت بۆ دروست بکات تەنانەت دەبێتە هۆی ڕشانەوە لە هەندێک کەسدا. کۆکە ڕەشە سەرەکیترین هۆکاری ئەم جۆرە کۆکەیەیە. هۆکارەکانی تر بریتین لە:

کەی پێویستە چارەسەر وەربگریت؟

کۆکە ڕەشە درمییە بەڵام دەکرێت زوو دەستنیشانکردنی قورس بێت لەبەرئەوەی نیشانەکانی هاوشێوەی سەرمابوونە. ئەگەر دوای یەک بۆ دوو هەفتە نیشانەکانت خراپتر بوون، کۆکەیەکی ئازاربەخش و ماندووکەرت بۆ دروست بوو، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. دەتوانیت بە دەرمانی دژە زیندەیی چارەسەری نەخۆشی کۆکە ڕەشە بکەیت. ئەگەر تووشی کۆکە ڕەشە بوویت، خێزانەکەت یان ئەو کەسانەی کە لە نزیکتەوەن، پێویستە دڵنیاببنەوە کە ئایا پێویستیان بە چارەسەرە یاخود نا. کۆکە ڕەشە مەترسیدارە بۆ ئەو کۆرپانەی کە کوتانی (Tdap)یان وەرنەگرتووە.

کۆکە بە هۆی تووشبوون بە دەردەکۆپان

دەردەکۆپان هەوکردنێکی ڤایرۆسییە و دەبێتە هۆی ڕووشان و ئاوسانی بەشی سەرەوەی بۆری هەناسە، هەناسەدان قورس دەکات. دەنگێکی جیاواز لە کۆکەی ئاسایی دروستدەکات کە هاوشێوەی وەرینی سەگە. هەناسەدانیش زۆرجار دەنگێکی بەرز دروست دەکات کە پێی دەوترێت جێڕە (دەنگێکی وشکی ڕەق)ـی هەیە. بەزۆری تووشی منداڵانی خوار پێنج ساڵ دەبێت. دەردەکۆپان درمییە و سێ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی نیشانەکان یان نەمانی تا دەردەکەوێت. بەزۆری کاریگەری لەسەر ئەو گەورەساڵانە نییە کە بۆری هەوایان گەورەترە لە بۆری هەوای منداڵ.

کەی پێویستە چارەسەر وەربگریت؟

هەرچەندە دەکرێت کۆکە بەهۆی تووشبوون بە دەردەکۆپان بۆ منداڵان و دایک و باوک ترسناک بێت، بەڵام بەزۆری بە کەمتر لە هەفتەیەک خۆی چاک دەبێتەوە. لە حاڵەتە توندەکاندا، لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری (Tylenol)، چارەسەری ستیرۆید یان بەخاخت بۆ بکات. سەردانی پزیشک بکە ئەگەر کۆکەی منداڵەکەت خراپتر بوو یان زیاتر لە سێ هەفتە بەردەوام بوو:

  • بەڵغەمی چڕ و سەوزی زەردباو
  • کورتبوونی هەناسە یان خیزەی سنگ
  • تای بەرز
  • ئازاری ناوەندی سنگ

چارەسەرکردنی کۆکە لە ماڵەوە 

گرنگ نییە چ جۆرە کۆکەیەکت هەیە، دەتوانیت سوود لەم  ڕێگایانە وەربگریت بۆ ئەوەی لە ماڵەوە چارەسەری کۆکەت بکەیت:

  • ئەو شروبانە بخۆ کە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک دەدرێن بە نەخۆش (thyme)ـیان تێدایە
  • لۆزنجی (نوقڵ) قوڕگ
  • ڕۆژانە چوار بۆ پێنج جار بە ئاو و خوێ غەرغەرە بکە.
  • شێی هەوا زیاد بکە یان یان بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ بۆ ئەوەی یارمەتی شلکردنەوەی بەڵغەم بدات.
  • زۆر خواردنەوەی ئاو یان خواردنەوە گەرمەکان.
  • پێکهاتەی سروشتی زیاد بکە بۆ ئاوەکەت کە دژە بەکتریا، دژە هەوکردن، دژە میکرۆب، یان ئەو ماددانەی کە یارمەتی شلکردنەوەی بەڵغەم دەدەن، لەوانە: دارچین، مێخەک، هەنگوین، سیر، زەنجەفیل، لیمۆ و نەعنا…. چەندانی تر.

چارەسەری ماڵەوە بۆ کۆکەی دەردەکۆپان

زۆرجار ئەم جۆرە کۆکەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا چاک دەبێت، بەڵام دەتوانیت سوود لەم چارەسەرانە وەربگریت بۆ مانەوەی منداڵەکەت بە ئاسوودەیی:

  • زۆر خواردنەوەی ئاو 
  • پشوویەکی باش وەربگرە
  • منداڵەکەت ببە حەمامێکی پڕ لە هەڵم بۆ ماوەی ١٠ خولەک


سەرچاوەکان



423 بینین