ئاڵۆزییەکانی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن چین؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-24-18:52:00 - کۆدی بابەت: 11762
ئاڵۆزییەکانی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن چین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاڵۆزییەکانی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن چین؟ (بە ئینگلیزی: What are the complications of ulcerative colitis؟، بە عەرەبی: ما هي مضاعفات التهاب القولون التقرحي) هەبوونی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تر زیاد دەکات کە لەوانەیە پێویستی بە چاودێری و چارەسەری زیاتر هەبێت.

هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن

هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن دەبێتە هۆی برین و هەوکردنی هەموو کۆڵۆن یان تەنها بەشێکی کۆلۆن، لەبەر ئەوەی بەشێکە لە ڕیخۆڵە ئەستوورە زۆر جار بەم هەوکردنە دەوترێت هەوکردنی بریناویی ڕیخۆڵە، هەروەها لەبەر ئەوەی نیشانەکانی لە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی گەدە ئەکات بۆیە بە هەوکردنی بریناویی گەدەش ناو دەهێنرێت. هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD)، لەگەڵ نەخۆشی کرۆن. زۆرجار دەبێتە هۆی سکچوونی خوێناوی و قۆڕەی ناو سک. لەوانەیە پێویست بکات زیاتر پیسایی بکەیت و زوو زوو بچیت بۆ توالێت.

ئاڵۆزییەکان

دیارترین ئاڵۆزییەکان لەگەڵ هەوکردنی بریناوی گەدە بریتین لە:

کەمخوێنی: خوێنبەربوونی توندی کۆلۆن کە ئەویش دەبێتە هۆی کەمخوێنی، یان کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.

شێرپەنجەی کۆڵۆن: هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات مەترسییەکە پشت دەبەستێت بەوەی کە هەوکردنەکە لە کوێی کۆلۆندایە (لەگەڵ هەوکردن و سوتانەوەی کۆم کە کەمترین مەترسی دروست دەکات) و هەروەها ماوەی چەندێک هەوکردنی بریناوی کۆڵۆنت هەبووە.

پوکانەوەی ئێسک: هەوکردنەکە لەوانەیە بڵاوببێتەوە بۆ ئێسک و جومگەکان، کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسک یان پوکانەوەی ئێسک.

هەوکردن و ڕەقبوونی جۆگەی زراوی سەرەتایی: هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن کە بڵاو بۆیەوە بۆ جگەر دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی و ڕەقبوونی جۆگەی زراوی سەرەتایی، حاڵەتێک کە دەبێتە هۆی برینی جگەر. ئەو شانەی کە زیانیان پێگەیشتووە دەتوانێت ڕێگری لە کارکردنی جگەر بکات وەک پێویست.

کێشەکانی گەورەبوون و گەشەکردن لە منداڵاندا: هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن دەتوانێت کرداری کۆلۆنی منداڵان سنووردار بکات، بۆیە ناتوانن خۆراکی سەرەکی پێویست هەڵمژن.

بۆ گەورەبوون و گەشەکردن، جگە لە بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن، لەوانەیە منداڵەکە پێویستی بە ڤیتامین بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو خۆراکانەی کە جەستە پێویستی پێیەتی.

ئاڵۆزییە لەناکاوەکانی هەوکردنی بریناوی کۆڵۆن

ئەو ئاڵۆزییانەن کە پێویستیان بە چارەسەری دەستبەجێ هەیە لەگەڵ پزیشک بریتین لە:

وشکبوونەوە: چوونی بەردەوام بۆ تەوالێت دەتوانێت جەستە لەو شلانە کەم بکاتەوە کە پێویستی پێیەتی کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. لەوانەیە پێویست بە وەرگرتنی شلەی ناو خوێنبەرەکان بکات لە نەخۆشخانە ئەگەر وشکبوونەوەکە سەخت بێت.

کونکردن: کونێک لە کۆلۆن دروستدەبێت، دۆخێکی پزیشکی لەناکاوە و پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێ هەیە.

خوێنبەربوونێکی بەهێز: بەپێی لەدەستدانی خوێن، لەوانەیە پێویست بە خوێن گواستنەوە بکای.

گەورەبوونی ژەهراوی کۆڵۆن: هەوکردنی توند دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆڵۆن واز لە کارکردن بهێنێت. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ماددەکانی ناو کۆلۆن دروست دەبن، دیوارەکانی کۆڵۆن فراوان دەکەن و بەمەش ژەهرەکان دەچنە ناو خوێن. ئەم ئاڵۆزییە دەگمەنە پێی دەوترێت گەورەبوونی کۆڵۆنی ژەهراوی. بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ هەوکردنی بریناویی کۆلۆنی لەناکاو ڕوودەدات.

مەیینی خوێن: هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن مەترسی تووشبوون بە مەیینی خوێن لە بۆرییەکانی خوێن زیاد دەکات (خوێنبەرەکان، خوێنهێنەرەکان و موولولەکانی خوێن) ئەم نەخۆشییانە لەوانەیە مەترسیدار بن بۆ ژیان، بەپێی ئەوەی لە کوێن.

چەند پرسێک

دەتوانم چاوەڕوانی چی بکەم ئەگەر هەوکردنی بریناویی کۆڵۆنم هەبێت؟

هەندێک کەس تەنها چەند نیشانەیەکیان هەیە و ناگۆڕێت. هەندێکی دیکە نیشانەی درێژخایەنیان هەیە کە چارەسەرکردنی قورسە. زۆربەی خەڵک نیشانەکانیان هەیە کە دێن و دەڕۆن، لەگەڵ ماوەی زیادبوونی نیشانە و ماوەیەکی درێژتر لە نەخۆشییەکە. لە نزیکەی ٣٠٪ی خەڵکدا، نیشانەکانی برینەکانیان خراپتر دەبێت و زیاتر ڕوودەدات. لە کۆتاییدا پێویستیان بە نەشتەرکاری دەبێت.

زۆربەی خەڵک بەڕێوەبردنی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن دەکەن بە دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکان و بەکارهێنانی دەرمان بە بەردەوامی بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی هەوکردنەکە و کەمکردنەوەی. هەروەها پێویست بە سەردانیکردنی بەردەوام دەبێت بۆ چاودێریکردنی تەندروستی. بۆ نموونە، بە پشت بەستن بە مەترسییەکان، لەوانەیە پێویست بە ناوبینی کۆڵۆنی ئاسایی بێت بۆ پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن. دابینکاری تەندروستی دەتوانێت ئامۆژگاریت بکات.

ئایا دەکرێت هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن نەمێنێت؟

تاکە چارەسەر بۆ هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن بریتییە لە نەشتەرگەری بۆ لابردنی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی خەڵک دەتوانن بە دەرمان یان نەشتەرکاری بەڕێوەیببەن.

کەی پێویستە پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکەم دەربارەی هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن؟

دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزاری تەندروستیەوە ئەگەر ئەمانەت هەبوو:

  • سکچوونی بەردەوام.
  • خوێن لە کۆمە دەربچێت یان پیسایی خوێناوی.
  • ئازارێکی بەردەوام و تایەکی بەرز.

پێویستە چی لە دابینکەری تەندروستیم بپرسم؟

ئەو پرسیارانەی پێویستە بکرێت بریتین لە:

  • چۆن جۆری هەوکردنی بریناویی کۆڵۆن کاریگەری لەسەر پێشبینیەکانم هەیە؟
  • مەترسی تووشبوون بە ئاڵۆزییەکانی ئەم هەوکردنە بریناوییە چییە؟
  • چ چارەسەرێک پێشنیار دەکەیت؟
  • چ مەترسییەک یان کاریگەری لاوەکی دەتوانم چاوەڕێ بکەم لە کاتی چارەسەرکردندا؟
  • چۆن دەتوانم شێوازی ژیانم بگۆڕم بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادبوونی نیشانەکان بکەم؟
  • دەتوانم چی بکەم لە ماڵەوە بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکان لە کاتی زیادبووندا؟

زۆر گرنگە کە لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی تەندروستی کار بکەیت ئەگەر هەوکردنی بریناویی کۆڵۆنت هەیە. دەرمانەکان بەو شێوەیە وەربگرە کە پێشنیارکراوە، تەنانەت ئەگەر نیشانەکانیشت نەبێت. فەرامۆشکردنی دەرمانەکەت دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەکان و چارەسەرکردنی دۆخەکەت قورستر دەکات. دڵنیابە لەوەی کە چۆن مەترسی ئاڵۆزییەکانت کاریگەری لەسەر چاودێریت هەیە. بۆ نموونە، لەوانەیە پێویستت بە تاقیکردنەوەی خوێن یان کۆلۆنۆسکۆپی زیاتر بێت لە کەسێک کە هەوکردنی بریناویی کۆلۆنی نییە. پرسیار بکە چۆن پلانی چاودێری ئەگەری مانەوەت لە کاتی چاکبوونەوە زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



228 بینین