جیاوازی نێوان سەرمابوون و ئەنفلۆنزا

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-12-25-10:44:00 - کۆدی بابەت: 11766
جیاوازی نێوان سەرمابوون و ئەنفلۆنزا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی نێوان سەرمابوون و ئەنفلۆنزا (بە عەرەبی: الفرق بين البرد والانفلونزا، بە ئینگلیزی: difference between cold and flu)، گرنگە جیاوازی نێوان ئەنفلۆنزا و نیشانەکانی سەرمابوون بزانیت. کاتێک بەهۆی کۆکە، ئازار و تا بە ئاگا دێیتەوە و ناتوانیت ماسولکەکان بجوڵێنیت، بە زانینی جیاوازی نێوان هەر یەکە لە نیشانەکانی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەتوانیت دیاری بکەیت توشی کامیان بوویت.

سەرمابوون نەخۆشییەکی سووکتری پەیواندیدارە بە هەناسەوە بە بەراورد بە ئەنفلۆنزا. نیشانەکانی سەرمابوون بۆ چەند ڕۆژێکی کەم وات لێدەکەن هەست بە ناڕەحەتی بکەیت، لە کاتێکدا نیشانەکانی ئەنفلۆنزا لە چەند ڕۆژێکەوە بۆ هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. هەروەها ئەنفلۆنزا دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی گەورە وەک هەوکردنی سییەکان و خەواندن لە نەخۆشخانە.

نیشانەکانی سەرمابوونی ئاسایی (common cold) چییە؟

زۆرجار نیشانەکانی سەرمابوون لە قوڕگ ئێشەوە دەست پێدەکەن، کە بەزۆری دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نامێنێت. لەگەڵ ئاوی لووت بەدوایدا توشی گیرانی لووت دەبیت، هەروەها هەبوونی کۆکە تا ڕۆژی چوارەم و پێنجەم. تا لە گەورەکاندا زۆر باو نییە، بەڵام ئەگەری تایەکی کەم هەیە. منداڵان لە کاتی سەرمابوون ئەگەری بەرزبوونی تایان زیاترە. لە چەند ڕۆژی سەرەتای سەرمابووندا، لووت پڕ دەبێت لە دەردراوی ئاویی، دواتر دەردراوەکان چڕتر و تۆختر دەبن. بەڵغەمی تۆخ سروشتییە و مەرج نییە ئاماژە بێت بۆ هەوکردنی بەکتریایی، دەکرێت هەوکردنی جیوب (گیرفانەکانی لووت) بێت. سەدەها ڤایرۆسی جیاواز هەن لەوانەیە ببنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرمابوون.

زۆرجار نیشانەکانی سەرمابوون و هەوکردنی گیرفانەکانی لووت یان هەستیاریی لەیەک دەچن. ئەگەر نیشانەکان بە خێرایی دەستیان پێکرد و دوای هەفتەیەک باشتر بوون، ئەوا بەزۆری سەرمابوونە نەک هەستیاریی. ئەگەر نیشانەکان دوای هەفتەیەک باشتر نەبوون، ئەوا سەردانی پزیشکەکەت  بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری یان هەوکردنی گیرفانەکانی لووت.

نیشانە باوەکانی ئەنفلۆنزا چین؟

بەزۆری نیشانەکانی ئەنفلۆنزا توندترن لە نیشانەکانی سەرمابوون و خێراتر دەردەکەون. نیشانەکانی ئەنفلۆنزا بریتین لە ئازاری قورگ، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، گیرانی لووت و کۆکە. ئەنفلۆنزای بەراز ڕشانەوە و سکچوونی لەگەڵدایە. زۆربەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا وردە وردە لە ماوەی دوو بۆ پێنج ڕۆژدا باشتر دەبن، بەڵام ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام بێت. ئاڵۆزیەکی باوی ئەنفلۆنزا هەوکردنی سییەکانە، بەتایبەتی لە گەنجان، بەساڵاچووان، یان ئەو کەسانەی کە کێشەی سییەکان یان دڵیان هەیە. ئەگەر هەستت بە تەنگەنەفەسی کرد، پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە. یەکێکی تر لە نیشانە باوەکانی هەوکردنی سییەکان گەڕانەوەی تایە دوای نەمانی بۆ ماوەی یەک یان دوو ڕۆژ.

هەروەک ڤایرۆسی سەرمابوون، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە ڕێگەی لینجە پەردەی لووت، چاو، یان دەمەوە دەچێتە ناو جەستەوە. هەر جارێک دەستت بەر یەکێک لەم شوێنانە دەکەوێت، دەکرێت خۆت تووشی ڤایرۆسێک بکەیت، ئەمەش وایکردووە پاک ڕاگرتنی دەستەکان  و بەردەوام شۆردنیان گرنگ بێت بۆ ڕێگریکردن لە هەردوو نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون.

چۆن دەزانیت نیشانەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابوونت هەیە؟

بۆ جیاکردنەوەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا لە سەرمابوون، زۆرێک لە شارەزایان دەڵێن پلەی گەرمی خۆت بپێوە. زۆرجار نیشانەکانی ئەنفلۆنزا هاوشێوەی نیشانەکانی سەرمابوونن لە ڕووی گیرانی لووت، کۆکە، ئازار و لەشخاوی. لە سەرمابوونی ئاساییدا بە دەگمەن تا بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو ٣٨ پلەی سیلیلیزی. بەڵام لە ئەنفلۆنزادا، دەکرێت سەرەتا تاکەت بەرز ببێتەوە و هەست بە ناڕەحەتی بکەیت. هەروەها ئازاری جەستە و ماسولکەکان لە ئەنفلۆنزادا زیاترە. دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم خشتەیەوە بزانیت ئایا نیشانەکانی سەرمابوون یان ئەنفلۆنزات هەیە.

جیاوازی، خۆپاراستن و چارەسەری سەرمابوون و ئەنفلۆنزا

سەرمابوون

ئەنفلۆنزا

نیشانەکان

هەندێجار، بەزۆری سوکە

زۆرجار، بەرزە (لە ٣٨،٨ی سلیلیزی، هەندێ جار بەرزتریش دەبێت، بە تایبەت لە منداڵاندا) بۆ ماوەی سێ  تا چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت

تا

ناوبەناو

باو و ئاساییە

سەرئێشە

کەم

زۆرجار، بەزۆری توندە

هەستکردن بە ئازار

هەندێ جار

زۆرجار، دەکرێت بۆ ماوەی دوو یان سێ هەفتە بەردەوام ببێت

ماندوێتی، لاوازی

هەرگیز

زۆرجار، لە سەرەتای تووشبوون

ماندوێتی زۆر

باو و ئاساییە

هەندێ جار

گیرانی لووت

زۆرجار

هەندێ جار

پژمین

باو و ئاساییە

هەندێ جار

سوربونەوە و ئازاری قوڕگ

سووک بۆ مامناوەند، کۆکەی وشک

ئاسایی، دەکرێت قورستر ببێت

ناڕەحەتی سنگ، کۆکە

گیرانی گیرفانەکانی لووت؛ هەوکردنی گوێی ناوەراست

هەوکردنی گیرفانەکانی لووت، بۆری هەناسە، گوێ و سییەکان، دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات

ئاڵۆزییەکان

شۆردنی دەستەکان، زۆر نزیک مەبەرەوە لەو کەسانەی کە نیشانەکانیان لێ دەرکەتووە

شۆردنی دەستەکان؛ زۆر نزیک مەبەرەوە لەو کەسانەی ئەنفلۆنزایان هەیە، ڤاکسینی ساڵانەی ئەنفلۆنزا وەربگرە

خۆپاراستن

دەرمانی گیرانی لووت، ئازارشکێن/ئەو دەرمانانەی کە بۆ دابەزاندنی تا بەکاردێن

دەرمانی گیرانی لووت، ئازارشکێن، یان ئەوانەی تا دادەبەزێنن و بەبێ ڕەچەتەی پزیشک بەردەستن؛ دەرمانی کۆکە و سەرمابوون کە بەبێ ڕەچەتە دەدرێن نابێت بدرێت بە منداڵانی بچووک؛ دەرمانی دژە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا بدرێت؛ بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چارەسەرکردن پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە.

چارەسەرکردن

زۆرجار بەهۆی کاتەکانی ساڵ دەتوانیت هەستت بکەیت کە توشی کامیان بوویت. بەگشتی ئەنفلۆنزا لە پاییز تا بەهاری ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێویستە کەی پەیوەندی بە پزیشکەوە بکرێت؟

ئەگەر نیشانەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابوونت هەبوو، گرنگە پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت ئەگەر لەگەڵیدا هەریەکێک لەم نیشانە توندانەی خوارەوەت هەبوو:

 

  • تای بەردەوام: بەردەوامبوونی تا بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژ دەکرێت نیشانەی هەوکردنی بەکتریایەکی تر بێت کە پێویستە چارەسەر بکرێت.
  • قووتدانی بە ئازار: هەرچەندە قورگ ئێشە بەهۆی سەرمابوون یان ئەنفلۆنزا دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەحەتییەکی سووک، بەڵام ئازاری توند دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ هەوکردنی قوڕگ بە بەکتریای ستریپتۆکۆکەس، کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.
  • کۆکەی بەردەوام: ئەگەر کۆکە دوای دوو بۆ سێ هەفتە باش نەبوو، دەکرێت هۆکارەکەی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە بێت، کە لەوانەیە پێویستی بە دژە زیندەیی هەبێت. هەروەها دەکرێت گەڕانە دواوەی لینجە ماددەکانی لووت یان هەوکردنی جیوبەکان ببێتە هۆی کۆکەی بەردەوام. جگە لەوەش نەخۆشی ڕەبۆ یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی کۆکەی بەردەوام.
  • گیرانی لووت بە بەردەوامی و سەرئێشە: کاتێک سەرمابوون و هەستیاری دەبنە هۆی گیران و داخرانی ڕێڕەوی گیرفانەکانی لووت، دەکرێت لە ئەنجامدا ببنە هۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لووت. ئەگەر دوای هەفتەیەک ئازارێک لە دەوروبەری چاو و دەموچاوت هەبوو لەگەڵ دەردراوی چڕ لە لووت، لەوانەیە هەوکردنی بەکتریات هەبێت و پێویستت بە دژە زیندەیی بێت. هەرچەندە زۆربەی هەوکردنەکانی گیرفانەکانی لووت پێویستیان بە دژە زیندەیی نییە.

ئەو حاڵەتانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە

١- نیشانەکانی خراپتربوونی نەخۆشییەکە لە گەورەکاندا بریتییە لە:

  • ئازارێکی توندی سنگ
  • سەرئێشەی توند
  • هەناسەتەنگی
  • گێژبوون
  • شپرزەیی
  • ڕشانەوەی بەردەوام

٢- نیشانەکانی خراپتربوونی نەخۆشییەکان لە منداڵاندا بریتییە لە:

  • سەختی هەناسەدان یان هەناسەدانی خێرا
  • شین هەڵگەرانی پێست
  • نەخواردنەوەی شلەی پێویست
  • بێهێزی و نەبوونی کارلێککردن بە شێوەیەکی ئاسایی
  • بێزاریی و  ناڕەحەتییەکی زۆر
  • باشبوونی نیشانەکان و لەناکاو خراپتربوونیان
  • تا لەگەڵ پەڵەی پێست یان لیر

ئایا دەتوانین ڕێگری لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابوون بکەین؟

گرنگترین ڕێوشوێنی خۆپاراستن بۆ ڕێگریکردن لە سەرمابوون و ئەنفلۆنزا، دەستشۆردنە بە پێی پێویست. دەستشۆردن بە ئاوی گەرم و سابون بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بەلایەنی کەمەوە یارمەتیدەرە بۆ لابردنی میکرۆبەکان لەسەر پێست. جگە لە دەستشۆردن، دەتوانیت ڤاکسینی ئەنفلۆنزاش وەربگریت بۆ ڕێگریکردن لە ئەنفلۆنزای وەرزی. بەگشتی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نێوان کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەم تا سەرەتای مانگی ئازار دەگاتە لوتکە. لە ماوەی دوو هەفتە لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا، دژەتەنەکان لە جەستەدا گەشە دەکەن و پارێزگاری لە لەش دەکەن دژی ئەنفلۆنزا. ئەو منداڵانەی یەکەمجاریانە ڤاکسینەکە وەربگرن پێویستیان بە دوو ژەمە دەرمان هەیە، دەبێت ماوەی نێوانیان مانگێک بێت.


سەرچاوەکان



583 بینین