لابردنی تاتۆ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-01-05-18:20:00 - کۆدی بابەت: 11817
لابردنی تاتۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لابردنی تاتۆ (بە عەرەبی: إزالة الوشم، بە ئینگلیزی: Tattoo removal)، کردنی تاتۆ بووە بە خویەکی باو لەناو زۆربەی گەنجاندا، بەڵام لە سەردەمی هاوچەرخدا زیاتر گەنجان هەوڵی لابردنی تاتۆکانیان دەدەن. بە شێوەیەکی گشتی لابردنی تاتۆ دەتوانرێت تاتۆی نەخوازراو وردە وردە لە ماوەی زنجیرەیەک کۆرسدا بە بەکارهێنانی لەیزەر لاببرێت. وزەی لەیزەرەکە ڕەنگی تاتۆکە دەشکێنێت بۆ پارچەی بچووک، کە لە کۆتاییدا دەچێتە ناو خوێنەوە و بە سەلامەتی لە جەستەدا تێدەپەڕێت.

پێش ئەوەی تاتۆکەت لێبکەیتەوە پێویستە بیر لە چی بکەیتەوە؟

تێچوو

تێچووی لابردنی تاتۆ بەندە بە قەبارەکەی تاتۆکە و ژمارەی کۆرسی پێویست. نرخەکەی دەتوانێت لە ٥٠ دۆلارەوە دەست پێبکات بۆ یەک کۆرس بۆ لابردنی تاتۆیەکی بچووک، تا زیاتر لە هەزار پاوەند بۆ چەند کۆرسێک بۆ لابردنی تاتۆیەکی گەورە.

سنووردارکردنەکان

لابردنی تاتۆ هەندێک سنوورداری هەیە لەوانە:

  • دەتوانێت ناڕەحەت بێت
  • پرۆسەیەکی زۆر خاو و هێواشە و ڕەنگە ١٠ کۆرس یان زیاتر پێویست بێت بۆ لابردنی تاتۆکە.
  • زۆرێک لە تاتۆکان ناتوانرێت بە تەواوی لاببرێن و زۆر باو و ئاساییە کە هەندێک ڕەنگ لە پێستدا بمێنێتەوە.
  • هەندێک ڕەنگ وەک هەندێکی تر کاڵ نابێتەوە.
  • نابێت تاتۆ لاببرێت ئەگەر خانمێکی دووگیان بێت چونکە مەترسییەکی کەم لەسەر کۆرپەکەت هەیە.
  • نابێت تاتۆ لاببرێت ئەگەر ڕەنگی خۆر واتا سووتان بە خۆر لەسەر پێستت هەبێت، واتا دەبێت چاوەڕێ بکەیت تا ئەو ناوچەیەی پێستت کاڵ دەبێتەوە.

سەلامەتی

لابردنی تاتۆ بەزۆری سەلامەتە ئەگەر لەلایەن پزیشکێکی بە ئەزموون و شارەزای گونجاوەوە ئەنجام بدرێت. بزانە ئەو کەسەی تاتۆکەت لادەبات دەبێت خاوەنی بڕوانامە بێت تایبەت بەو کارە، بۆ ئەوەی شارەزا بێت لە ستانداردە دیاریکراوەکان لە ڕاهێنان و لێهاتوویی و بیمەدا. دوور بکەوەرەوە لەو پزیشکانەی کە تەنها خولێکی ڕاهێنانی کورتیان تەواو کردووە. 

لابردنی تاتۆ چی لەخۆدەگرێت؟

١- پێویستە پێش چاوپێکەوتنەکە و ئەنجامدانی ئەم کارە ئەو ناوچەیەی پێستت بتاشی کە تاتۆکەی لەسەرە. 
٢- لەو ڕۆژەدا چاویلکەی تایبەتت پێدەدرێت بۆ پاراستنی چاوەکانت. 
٣- ڕەنگە کرێمی بێهۆشکەری ناوخۆیی بەکاربهێنرێت بۆ بێهێزکردنی پێست. ئامێرێکی دەستی فشار دەخرێتە سەر پێستت بۆ ئەوەی لەیزەرێک دەستپێبکات. 
٤- هەندێک کەس دەڵێن ئەمە هەست دەکەیت وەکو لاستیکێک بە پێستتەوە دەچڕێت. 
٥- کۆرسێک نزیکەی ١٠ بۆ ٣٠ خولەک دەخایەنێت ئەمەش بەپێی قەبارەی تاتۆکەتە. 
دەبێت لەگەڵ هەر چارەسەرێکدا تاتۆکە سووکتر بێت. جێڵ بەکاردێت بۆ ساردکردنەوە و ئارامکردنەوەی پێستت.

دوای لابردنی تاتۆکە چی ڕوودەدات؟

لەوانەیە پێستت سوور بێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی پەڵە بۆ ماوەیەکی کورت دوای چارەسەرکردن. هەوڵبدە پارچەیەک سەهۆڵ لەناو زەرفێکدا دابنێیت و بەکاریبهێنە بۆ ئەو ناوچەیەی کە تاتۆکەی لەسەر بووە و کاری لابردنی تاتۆت بۆ ئەنجام داوە. هەروەها لەوانەیە لەکاتی لابردنی تاتۆکەتدا پێستت بریندار ببێت و دەتوانیت جێڵی ئالۆڤێرا یان ڤازلین بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی چاکبوونەوەی برینەکەت بدات. هەروەها پێستت زیاتر هەستیار دەبێت بە تیشکی خۆر لەبەر ئەوە دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی خۆر و جێگەی ڕەنگکردن بۆ ماوەی لانیکەم ١ هەفتە دوای چارەسەرکردن. شوێنەکە بە جل و بەرگ داپۆشە و دژەخۆر بەکاربهێنە کە لانیکەم SPF30ی هەبێت. هەروەها پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە:

  • بەکارهێنانی سابوون یان بەرهەمی بۆندار لەسەر شوێنەکە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری یەکەم.
  • چالاکیی جەستەیی قورس بۆ یەک دوو ڕۆژ.
  • مەلەکردن و ساونا تاوەکو ڕێگات پێدەدرێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارانە چونکە (ڕەنگە پرۆسەی چاکبوونەوە خاو بکەنەوە).

مەترسییەکانی دوای لابردنی تاتۆ چییە؟

مەترسییە ئەگەرییەکان بریتین لە:

  • هەندێک ڕەنگ بە تەواوی کاڵ نابێتەوە وەک ڕەنگی زەرد، سەوز و وەنەوشەیی پێویستی بە کۆرسی زیاترە بۆ کاڵبوونەوە لە چاو ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سوور.
  • ئەگەرێکی کەم پێستت بۆ ماوەیەکی کاتی ڕەشتر یان کاڵتر بێت لە پێستی دەوروبەری تاتۆکە.
  • ئەگەری کەمی پەڵەی هەمیشەیی (٣ لە ١٠٠ کەس تووشی پەڵە دەبن).

ئەگەر کێشەت هەبوو پێویستە چی بکەیت؟

ئەگەر کێشەی چاکبوونەوە، پەڵە یان گۆڕانی ڕەنگی پێستت هەبوو، پەیوەندی بەو کلینیکەوە بکە کە چارەسەرت بۆ کراوە لێی. ئەگەر هەر ئاڵۆزییەکت هەبوو کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەبوو، لەگەڵ ئەو کەسە قسە بکە کە چارەسەری کردوویت. ئەگەر ئەمە نەتوانرا ئەوا لەگەڵ پزیشکی گشتی قسە بکە یان بچۆ بۆ نزیکترین بنکەی فریاگوزاری.


سەرچاوەکان



193 بینین