جوگرافیای گواستنەوە

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-01-18-23:29:00 - کۆدی بابەت: 11863
جوگرافیای گواستنەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جوگرافیای گواستنەوە (بە ئینگلیزی: Geography of Transportation، بە عەرەبی: جغرافية النقل). لقێکە لە لقەکانی جوگرافیا گرنگی دەدات بە پێداویستیەکانی مرۆڤ بە ڕێگای (وشکانی، ئاوی، ئاسمانی) دەگوازێنەوە.

پێناسەی جوگرافیای گواستنەوە لای جوگرافیناسە ناودارەکان

  • باراک فیری (Barak Ferry): گواستنەوە هۆکارێکە لە ڕێگەوە مرۆڤ و شمەکەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگوێزرێتەوە.
  • موحەمەد سەماک (Mohammed Samak): جوگرافیای گواستنەوە لقێکە لە لقەکانی جوگرافیای ئابووری کە گرنگی دەدات بە لێکۆڵینەوە لە دابەش بوونی شوێنی تۆڕی ڕێگاکان، پێکهاتەکەیان، گەشەکردنیان.

زانستی جوگرافیا بۆچی گرنگی بە گواستنەوە دەدات؟

  • گواستنەوە چالاکییەکی مرۆیی گرنگە لە مەودایەکی جوگرافیایی فراواندا لەم ڕووەوە بۆتە سەرچاوەیەکی نهێنی لێکۆڵینەوەی جوگرافیا وەک لێکۆڵینەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی، پیشەسازی، بازرگانی.
  • چالاکی گواستنەوە زۆر گرنگە کاریگەری لەسەر بنیاتنانی شوێنی زۆرینەی چالاکییە ئابووری، کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

گەشەکردنی جوگرافیای گواستنەوە

سەرەتا لە پیشەی کۆکردنەوەی خۆراک دەستی پێ کرد، پاشان پیشەی ڕاوکردن، پاشان پیشەی شوانکاری و کشتوکاڵی وایکرد کە زۆرینەی دانیشتووان لە کەناری ڕووبارەکان نیشتەجێ ببن.

شۆڕشی پیشەسازی پرۆسەیەکی گەورەیە بۆ گواستنەوە، پیشەسازی پێویستی بە کەرەستەی خاوی جۆراوجۆر هەیە  بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانی پێویستی بە بازاڕ هەیە.

گرنگی جوگرافیای گواستنەوە

جوگرافیای گواستنەوە چارەسەری چوار ڕەگەزی سەرەکی دەکات بریتین لە (١-هۆکارەکانی گواستنەوە ٢-تۆڕەکان ٣-جوڵە ٤- گواستنەوە و تێچوونی).

هۆکاری گواستنەوە

گواستنەوەی وشکانی بە هەموو جۆرەکانییەوە وەک گواستنەوەی خودی مرۆڤەکان، ئاژەڵ، گالیسکە، شەمەنەفەر، گواستنەوە بە بۆری، گواستنەوەی ئاوی، نەوت، گازی سروشتی.

تۆڕی گواستنەوە

لە كۆندا جوگرافیای گواستنەوە گرنگی دەدا بە لێكۆڵینەوە لە شوێنی ڕێگاكان، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوە لە تۆڕی ڕێگاکان دەکرێت گرنگی بە گەشەکردن و پێشکەوتنی تۆڕی گواستنەوە دەدرێت.

تۆڕی گواستنەوە: بریتییە لە کۆمەڵێک ڕێگای جۆراوجۆر کۆمەڵێک گواستنەوەی تیادا رێکدەخات، یەکێکە لە ڕەگەزە سەرەکییە گرنگەکانی گواستنەوە.

جووڵەی گواستنەوە

خۆی لە جووڵەی شمەک و پارە دەبینێتەوە هەر لە سەرەتای دەستپێکی جووڵەکەی  تا دەگاتە شوێنی مەبەست.

تێچوونی گواستنەوە

خۆی لە چەند ڕەگەزێک دەبینێتەوە (١- کرێی گواستنەوە ٢- پارێزراوی شمەک ٣- زیان  بە هۆی گواستنەوە  ٤- داگرتنی شمەک ٥-کرێی کرێکارەکان).

لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کاردەکەنە سەر تێچوونی گواستنەوە بریتییە لە هۆکاری گواستنەوەی بەردەست و دووری گواستنەوە و بڕی ماددەی  گواستراوە و سروشتی ماددەکە و بەرزونزمی سنووری سیاسی.

گواستنەوەی شمەک بە ڕێگای ئۆتۆمبێل

جۆرەکانی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ڕێگاوبان چەندین جۆری ئۆتۆمبێل هەیە کە دەتوانرێت بەپێی پێکهاتەکەیان و جۆری کۆنتڕۆڵکردنی کاڵاکان و کێشیان پۆلێن بکرێن:

بارهەڵگری سەکۆی کراوە: کاڵاکان بە تەواوی یان بەشێکیان بەبێ داپۆشراو هەڵدەگرن، بە زۆری بۆ گواستنەوەی کەرەستەی بیناسازی بەکاردەهێنرێن. 

بارهەڵگری کۆنتێنەر داخراو: ئەمانە تەنها دەرچەی دواوەیان هەیە بۆ بارکردنی کاڵاکان زۆرجار بۆ کەلوپەلی ئاسان بارکراو وەک پارسێل بەکاردەهێنرێن.

بارهەڵگری تەنکەر: بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی شل، غاز یان مادەی کیمیایی.

بارهەڵگری ساردکەرەوە: ئەمانە ڕێگە دەدەن کاڵاکان لە ساردکەرەوەدا بهێڵرێنەوە، یان بە دروستکردنی سەرما یان بە دابڕان لە پلەی گەرمی دەرەوە.

هەڵگری ئۆتۆمبێل: ئەمانە بۆ جوڵانی ئۆتۆمبێل بەکاردێت بۆ ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل دروستکراون.

بارهەڵگری قەفەس: ئەمانە بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ دروستکراون.

گواستنەوەی شمەک بە ڕێگای ئاوی

گواستنەوەی ئاوی کاڵاکان یەکێکە لە شێوازە سەرەکییەکانی گواستنەوەی مۆدێرن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە سیستەمی گواستنەوەی ئاودا. لە ڕێگای بەکارهێنانی کەشتی بۆ گواستنەوەی کاڵا لە نێوان بەندەرەکانی وڵات ناوچە جیاوازەکاندا لە ڕێگەی ڕێڕەوی دەریاییەوە.

بە بەراورد لەگەڵ گواستنەوەی شەمەندەفەر و ڕێگاوبان، گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاوی ڕووبار و زەریای سروشتی وەک کەناڵی گواستنەوە بەکاردەهێنێت، هەروەها گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاوی زیانێکی زۆر کەمتر بە سامانە سروشتییەکان ژینگە دەگەیەنێت  گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاویش گازی زیانبەخش یان پاشماوەی دیکە کەمتر بەرهەم دەهێنێت کە ئەمەش شێوازێکی گواستنەوەی تاڕادەیەک دۆستی ژینگەیە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا.


سەرچاوەکان



462 بینین