چارەسەری برینی گەدە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-25-22:45:00 - کۆدی بابەت: 12028
چارەسەری برینی گەدە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری برینی گەدە (بە ئینگلیزی: Treatment for stomach ulcer، بە عەرەبی: علاج قرحة المعدة) پشت دەبەستێت بەوەی کە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی برینی گەدە چییە. لەگەڵ چارەسەر، زۆربەی برینەکان لە چەند مانگێکدا چاک دەبنەوە. ئەگەر برینەکانی گەدە بەهۆی هەوکردنی بەکتریاییەوە بێت واتا هەوکردن بە بەکتریای هێلیکۆباکتەر (بەکتریای ئێچ پایلۆری)ەوە دروست بووبێ، ئەوا کۆرسێکی دژە بەکتریا و دەرمانێک کە پێی دەوترێت ڕێگری پەمپی پرۆتۆن (PPI) پێشنیار دەکرێت.

هەروەها ئەم چارەسەرییە پێشنیار دەکرێت ئەگەر وا بیر بکرێتەوە کە برینەکانی گەدە بەهۆی تێکەڵەیەک لە هەوکردنی بەکتریای گەدە و بەکارهێنانی دەرمانی هەوکردنی ناستیریۆیدییەوە (NSAIDs) دروست بووبێت. ئەگەر برینەکانی گەدە تەنها بەهۆی بەکارهێنانی NSAIDs ەوە دروست بووبێ، کۆرسێکی دەرمانی PPI پێشنیار دەکرێت.

جۆرێکی جێگرەوەی دەرمان کە ناسراوە بە دژە وەرگری H2 هەندێک جار بەکاردێت لەجیاتی PPIs. هەروەها هەندێک جار لەوانەیە دەرمانی زیاترت پێبدرێت کە پێی دەوترێت دژە ترشەکان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان لە ماوەیەکی کورتتردا. لەوانەیە دوای چوار بۆ شەش هەفتە ناوبینی گەدە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بزانیت کە برینەکە چاک بووەتەوە یان نا.

هیچ ڕێوشوێنێکی تایبەتی شێوازی ژیان نییە کە پێویست بکات لە کاتی چارەسەرکردندا بگیرێتە بەر، بەڵام خۆ بەدوورگرتن لە فشاری دەروونی، خواردنەوە کحولییەکان، خواردنی تیژی و جگەرەکێشان دەکرێت نیشانەکان کەم بکاتەوە لە کاتێکدا برینەکە چاک دەبێتەوە.

باوترین چارەسەریییەکان

دەرمانی دژە بەکتریا

ئەگەر هەوکردنی بەکتریای گەدەت هەبێت، بە شێوەیەکی ئاسایی دوو دژە بەکتریا دەنوسرێت، کە پێویستە هەر یەکێکیان دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەکاربهێنرێت. ئەو دژە بەکتریایانەی کە زۆربەی کات بەکاردێن ئەمۆکسیسیلین، کلاریسرۆمایسین و میترۆنیدازۆلن. کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەم دژە بەکتریایانە بە گشتی سووکن و دەکرێت ئەمانەی تێدا بێت:

  • هەستکردن بە نەخۆشی
  • سکچوون
  • تامی کانزایی لە دەم

بە لایەنی کەمەوە چوار هەفتە دوای تەواوکردنی خولی دژە بەکتریا پشکنینت بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ بەکتریایەکی ئێچ. پیلۆریت لە گەدەدا ماوە یان نا. ئەگەر بەکتریاکە مابوو، ئەو کات پێویستت بە خولێکی دژە بەکتریای جیاواز دەبێت.

ڕێگرییەکانی پەمپی پرۆتۆن (PPIs)

ڕێگرییەکانی پەمپی پرۆتۆن کاردەکەن بە کەمکردنەوەی بڕی ترشی گەدە کە گەدە خۆی بەرهەمی دەهێنێت، هەروەها ڕێگری دەکەن لە زیانی زیاتر بۆ برینەکە کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی چاک دەبێتەوە ئەم جۆرە دەرمانانە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەی چوار بۆ هەشت هەفتە بەکاردێت. ئۆمێپرازۆل و پانتۆپرازۆل و لانسۆپرازۆل ئەو ڕێگرییانەی پەمپی پرۆتۆنن کە زۆربەی کات بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی گەدە بەکاردێن. کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەمانە بە زۆری سووکن، بەڵام دەکرێت بریتین لە:

ئەمانە دەبێت تێپەڕبن کاتێک چارەسەرەکە تەواو دەبێت.

دژە وەرگرەکانی H2

وەک PPIs، دژە وەرگرەکانی H2 کار دەکەن بە کەمکردنەوەی بڕی ترش کە گەدە بەرهەمی دەهێنێت. دژە وەرگری H2، وەک فامۆتایدین، زۆرجار بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی گەدە. کاریگەرییە لاوەکییەکان دەگمەنن، بەڵام لەوانەیە بریتین لە:

  • سکچوون
  • سەرئێشە
  • سەرگێژبوون
  • برینی ڕەشی پێست
  • ماندوویەتی

دژە ترش و ئەلگینەیتەکان

چارەسەرییەکان لەوانەیە چەند کاتژمێرێک بخایەنێت پێش ئەوەی دەست بە کارکردن بکەن، بۆیە پزیشک دەکرێت پێشنیاری بەکارهێنانی دەرمانی دژە ترشی زیادە بکات بۆ ئەوەی بە خێرایی ترشی گەدەت بێلایەن بکات و نیشانەکان کەم بکاتەوە لە ماوەیەکی کورتتردا. هەندێک لە دژە ترشەکان دەرمانێکیان تێدایە کە پێی دەوترێت ئەلگینەیت، کە ڕووپۆشێکی پاراستن بەرهەم دەهێنێت لەسەر ناوپۆشی گەدە.

ئەم دەرمانانە بەردەستن بۆ کڕین لە دەرمانخانەکان. دەرمانساز دەتوانێت ئامۆژگاری بکات لەسەر ئەوەی کە کامیان گونجاوترە بۆت. پێویستە دژە ترشەکان بەکاربهێنرێت کاتێک نیشانەکان دەبینیت یان دوای خواردن یان لە کاتی خەوتن. ئەو دژە ترشانەی کە ئەلگیناتیان تێدایە باشترینن دوای ژەمە خۆراکییەکان. کاریگەرییە لاوەکییەکانی هەردوو دەرمانەکە بە گشتی بچووکن و دەکرێت بریتیبن لە:

  • سکچوون یان قەبزی
  • غازات
  • سک ئێشە
  • هەستکردن بە نەخۆشی

ئامۆژگاری لەسەر وەرگرتنی NSAIDs

ئەگەر برینەکانی گەدە بەهۆی بەکارهێنانی NSAIDەکانەوە بوو، پزیشک دەیەوێت پێداچوونەوە بە بەکارهێنانەکان بکات. لەوانەیە ئامۆژگاریت بکرێت بۆ بەکارهێنانی جێگرەوەیەکی ئازارکێش کە کار لەسەر برینەکانی گەدەوە ناکات، وەک پاراسیتامۆل. هەرورها هەندێک جار جۆرێکی جێگرەوەی NSAID کە ئەگەری ئەوەی کەمترە ببێتە هۆی برینەکانی گەدە، کە پێی دەوترێت ڕێگری COX-2، پێشنیار دەکرێت.

ئەگەر ژەمێکی کەمی ئەسپرین (NSAID) بەکاردەهێنیت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی خوێنمەیین، پزیشک پێت دەڵێت کە ئایا پێویستت بە بەکارهێنانی دەبێت یان نا. ئەگەر پێویستت بە بەکارهێنانی هەبێت، چارەسەری درێژخایەن لەگەڵ PPI یان دژە وەرگری H2 لەوانەیە لەگەڵ ئەسپرین بنووسرێت بۆ ڕێگریکردن لە برینی زیاتر.

گرنگە لە مەترسی بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانەکانی هەوکردنی ناسیترۆیدی تێبگەیت چونکە ئەگەری تووشبوون بە برینێکی دیکەی گەدە دروست دەکەن هەروەها دەکرێت ئاڵۆزییەکی گەورەت بۆ دروست بکات، وەک خوێنبەربوونی ناوەکی.


سەرچاوەکان



171 بینین