تۆنەر

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-07-20:16:00 - کۆدی بابەت: 12077
تۆنەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆنەر (بە ئینگلیزی: Toner، بە عەرەبی: التونر)، تۆنەر لەگەڵ کحول هەنگاوێکی گرنگە بۆ کوشتنی زیپکەی بەکتریایی، هەرچەندە کحول دژی بەکتریایە و لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە ببێتە هۆی وشک بوونی پێست، بۆیە بەهۆی ئەم هۆکارەوە هۆکاری ئەوەیە کە هەندێک لە پسپۆڕانی پێست دەڵێن تۆنەر پێویست نییە بەتایبەت کاتێک بەشێکی زۆری پێکهاتەی کحول بێت.

تۆنەر چییە؟

شێدارکەرەوەیەکی شلەیە کە چینی ڕووی پێست باشتر دەکات، یارمەتردەرە کە پێستت تازەتر و نەرمتر و شێدارتر بێت. تۆنەر دەتوانێت کونە گەورەکان و چەوری و سووربوونەوە کەم بکاتەوە و سنوورداریان بکات.

سوودەکانی بەکارهێنانی تۆنەر

پاککردنەوەیەکی قووڵتر

سوودەکانی پاککردنەوەی دوو هێندەیە و دەتوانێت پاشماوەی ماکیاژی خانمان لاببات و پاکی بکاتەوە، تۆنەرەکان دەتوانن چەوری و پیسی لاببەن کە لە شەو و ڕۆژدا لەسەر پێست دروست دەبێت.

ئاستی pH هاوسەنگ دەکات

پێست بە شێوەیەکی سروشتی ترشە، بەڵام هەندێک سابوون و پاککەرەوەکان لە سروشتدا ئەلکالینن واتا تفتن. بەکارهێنانی بەرهەمێک کە ئاستێکی زۆر جیاوازی pHـی هەبێت بۆ پێستت دەتوانێت کردارە ئاساییەکانی تێکبدات، لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوون یان چەوربوونی زۆری پێست. هەرچەندە pHـی پێست دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چاک ببێتەوە، بەڵام تۆنەر دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ هاوسەنگیکردنی ئاستەکان بە خێرایی.

پاڵپشتی لە ڕۆتینەکەت دەکات

بەکارهێنانی تۆنەر دەتوانێت یارمەتی پێستت بدات بۆ هەڵمژینی بەرهەمەکانی تر کە بەکاری دەهێنیت بۆ پێستت. کاتێک پێست بە تۆنەر شێدار دەکرێتەوە ئەم پێکهاتەیە دەتوانێت بچێتە ناو پێست و کاریگەرتر کار بکات.

بەکارهێنانی تۆنەر

دەتوانیت لە بەیانیان و شەودا بەکاریبهێنیت، بەکارهێنانی لە بەیانیاندا دەتوانێت ئارەقە و پیسی شەو لا ببات. ئەو کەسانەی کە پێستیان چەورە یان زیپکەیان هەیە لە ڕۆژێکدا دووجار دەتوانن بەکاریبهێنن، بەڵام ئەوانەی پێستیان وشکە وا پێویست دەکات ڕۆژی یەک جار بەکاریبهێنن.

چۆنێتی بەکارهێنانی تۆنەر لەسەر دەموچاوت

  • سەرەتا دەموچاوت بشۆ پاککەرەوەیەک بەکاربهێنە لەگەڵ هەندێک ئاوی شلەتێن بە شێوەیەکی نەرم مەساجی بۆ بکە بۆ ئەوەی پاک ببێتەوە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
  • تۆنەر لەسەر لۆکەی تایبەت بە تۆنەر دابنێ بەڵام نابێت بڕەکەی زۆر بێت، دەبێت ئەم لۆکەیە بەکاربهێنرێت چونکە پارێزگاری لە تۆنەرەکە دەکات دەمێنێتەوە لەسەری.
  • تۆنەرەکە بەسەر دەموچاو و ملتدا بڵاو بکەرەوە، ئاگاداربە لە کاتی بەکارهێنان بەر چاو و لێوەکانت نەکەوێت. تۆنەرەکە یارمەتی لابردنی ئەو پیسیانە دەدات کە پاککەرەوەی دەمووچاو لە قوڵای پێستەوە ناتوانێت پاکی  بکاتەوە.
  • خولەکێک چاوەڕێ بکە تا تۆنەرەکە وشک دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی زۆربەی تۆنەرەکان لەسەر بنەمای ئاون، دڵنیابە لەوەی کە ڕێگە بە تۆنەرەکە بدەیت بە تەواوی هەڵبمژرێت لەلایەن پێستەوە پێش ئەوەی بەرهەمەکانی تر بەکاربهێنیت، ئەمەش یارمەتی پێستت دەدات  بە شێداری بمێنێتەوە.

هەڵبژاردنی جۆری تۆنەری گونجاو

لە ئێستادا سێ جۆری سەرەکی لە بازاڕدا هەیە:

  • کحولییەکان
  • گلیسیرین یان گلیکۆل
  • ئاوی

بۆ پێستی چەور

هەموو تۆنەرێک دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی چەوری زیادە بدات. تۆنەرێک تاقی بکەرەوە کە ترشی سالیسیلیک و گلیکۆلیکی تێدایە بۆ پاککردنەوە. هەروەها نایاسینەماید پێکهاتەیەکی باشە بۆ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی کونیلەکان.

بۆ پێستی وشک

ئەو کەسانەی پێستیان وشکە پێویستە تۆنەرێک بەکاربهێنن کە هەمێکتی تێدابێت. هەمێکتێنتەکان پێکهاتەیەکن کە لە لۆشن و پاککەرەوەکاندا بونیان هەیە کە پێست شێدار دەکەن. دەبێت ئەو تۆنەرانە بەکاربهێنن کە بڕی کحولی تێدا کەمە یاخود نییە. لەجیاتی کحول دەبێت تۆنەرێک بەکاربهێنرێت کە ترشی هایلۆرۆنیک و ڤیتامین ئی و گلیسیرین لە پێکهاتەکەیدا هەبێت.


سەرچاوەکان



107 بینین